لە جەلەولا تەقینەوەی خانوویەک شەھیدبوونی حەوت پێشمەرگەی لێکەوتەوە


[18:54] 23/2014/Nov
گەرمیان ٢٣تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر (PNA)- پاش ئەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ شارەدێی جەلەولایان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ بەھۆی تەقینەوەی خانوویەکەوە حەوت پێشمەرگە شەھیدبوون. بەرپرسێکیش دەڵێت بەھۆی ئەوەی ناوچەکە بۆمبرێژکراوە رێگە بە ھاوڵاتیان نادەن بگەڕێنەوە. ... درێژە

سبەینێش لە خانەقین پشووە

[21:07] 2014-Nov-23
گەرمیان ٢٣تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر (PNA)- بەھۆی باردوخی ناوچەکە قایمقامیەتی خانەقین بڕیاری دا سبەینێ پشووی دەبێت و ھاتوچۆش قەدەغەیە. ... درێژە

چوار وەزارەت و چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن

[19:26] 2014-Nov-23
ھەولێر ٢٣ تشرینی دووەم / نۆڤەمبەر (PNA) - بڕیارە چوار وەزارەت و خانەنشینان و کەسوکاری شەھیدان لەم ھەفتەیە مووچەی مانگی ئەیلول وەربگرن، سەرچاوەیەکیش لەبارەی دابەشکردنی دوو مووچە رایگەیاند، ھیچ شتێکی فەرمی نەھاتووە. ... درێژە

رونکردنەوەیەک لەوتەبێژی فەرمی حکومەتەوە

[18:50] 2014-Nov-23
هه‌ولێر 23 تشرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر (PNA) – وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆلیژی پزیشكی له‌ زانكۆی كوردستان نه‌كراوه‌ته‌وه‌، ئەگەر ئەم بڕیارەش درا ئەوا بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت. ... درێژە

یاسای وەبەرھێنان ھەمواردەکرێتەوە

[16:51] 2014-Nov-23
ھەولێر ٢٣ تشرینی دووەم / نۆڤەمبەر (PNA) - بڕیاردەری لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانیەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، یاسای وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ھەموار دەکرێتەوە. ... درێژە

بە کوشتنی نزیکەی ٧٠ چەکداری داعش جەلەولا و سەعدییە ئازادکران

[16:20] 2014-Nov-23
گەرمیان ٢٣تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر (PNA)- پاش ئەوەی ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھێرشیان کردەسەر ھەردوو شارەدێی سەعدییە و جەلەولا، ھەردوو ناوچەکە بە تەواوی ئازادکران. سەرچاوەیەکیش ئاشکرای کرد، لە ھەردوو شارەدێیەکە ٦٦چەکداری داعش کوژراون. ... درێژە

قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر مەرزی باشماخیش هەبووه

[15:43] 2014-Nov-23
هەڵەبجه ٢٣تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر (PNA)- قایمقامی پێنجوێن ئاماژە بەوە دەکات بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە تاڕاددەیک کاریگەری کردۆتە سەر جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە ھەمانکاتدا ھەموو ئاسانکاریەک بۆ بازرگانان دەکەن بۆ بەردەوامی دان بە کاری بازرگانیان. ... درێژە

نرخی گرێبەستە واژۆکراوەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی گەیشتۆتە دوو ملیار دینار

[10:48] 2014-Nov-18
سلێمانی ١٨ی تشرینی دووەم / نۆڤەمبەر (PNA) – لە کۆتایی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی زیاتر لە ٧٨ هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەی کردووە و نرخی گرێبەستە واژۆ کراوەکان گەیشتۆتە دوو ملیار دینار. ... درێژە




خه‌تاب ئه‌رتووشی دێ دكتورایێ ب موزیكێ خوینیت

[13:51] 2014-Nov-23
دهۆك 23 تشرینا دوویێ/ نۆڤه‌مبه‌ر (PNA)- پشتی وه‌رگرتنا باوه‌رناما ماسته‌رێ ب زانستێن موزیكێ موزیكڤان خه‌تاب ئه‌رتووشی، بو وه‌رگرتنا پلا دكتۆرایێ د موزیكێ دا، ل زانكۆیا كسلیك ل وه‌لاتێ لوبنانێ دێ بخوینیت. ... درێژە


لە یارییەکی دۆستانەدا... ھەولێر و زاخۆ یەکسانبوون

[0:18] 2014-Nov-24
ھەولێر٢٤ تشرینی دووەم / نۆڤەمبەر (PNA) –لە چوارچێوەی یارییەکی دۆستانەی خۆئامادەکردندا بۆ خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، رۆژی یەکشەممە لە یاریگەی دووەمی شەھید فرەنسۆ ھەریری لە شاری ھەولێر ھەردوو یانەی ھەولێر و زاخۆ رووبەرووی یەکتربوونەوە. ... درێژە


ماوەی پێشكەشكردنی فۆرمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان جارێكی دیكە درێژكرایەوە

[14:13] 2014-Nov-23
هەولێر ٢٣ی تشرینی دووەم / نۆڤەمبەر (PNA) -بە مەبەستی دانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بۆ ناونووسی کردن لە زانکۆکاندا ماوەی پێشکەشردنی فۆرم درێژ کرایەوە. ... درێژە


به‌ڤیدیۆ...له‌ له‌نده‌ن درێژترین و كورتترین پیاو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

[18:29] 2014-Nov-14
هه‌ولێر 14 تشرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر (PNA) - بۆ یه‌كه‌مجار له‌ پایته‌حتی به‌ریتانیا له‌نده‌ن درێژترین پیاو له‌گه‌ڵ كورتترین پیاو به‌یه‌ك بگه‌ن و چه‌ندین وێنه‌یان بۆ یادگاری گرت، هه‌روه‌كو ده‌ركه‌وت هه‌وڵێكی زۆریان دا تاكو ده‌ستیان بگاته‌ یه‌ك و ته‌وقه ‌له‌گه‌ڵ یه‌كدی بكه‌ن. ... درێژە

Online Peyamner RadioFind Radio Peyamner on paly storeFind Radio Peyamner on app sotre


گەڕانەوە بۆ قوتابخانە


SEROKAYETÎ HERÊM
پەرلەمانی كوردستان
حكومەتی كوردستان

2006 - 2012 © Peyamner.com, All rights reserved