چۆمان / رێگه‌ی سه‌ره‌كی هامڵتۆن دوای كرانه‌وه‌ی .

نوێكراوه‌ته‌وه‌; دوای پێنج رۆژ لە داخرانی، رێگای ھاملتۆن کرایەوە


[17:48] 05/2012/Feb
چۆمان 5 شوبات / فه‌برایه‌ر (PNA) – وته‌بێژی گردبوونه‌وه‌كه‌ی باڵه‌كایه‌تی ده‌ڵێت: له‌سه‌ر به‌ڵێنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ردوو وه‌زیری دادو ناوخۆ رێگه‌ی هامڵتۆنمان كردۆته‌وه‌ كه‌ بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی چۆمان رادەستی دادگا بکرێ و بڕیاری دادگاو یاسای بە سەردا جێبەجێ بكرێت.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سوریا: به‌داخه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بیش بیرۆكه‌ی شۆڤێنستی به‌رامبه‌ر به‌ كورد هه‌یه‌

[20:09] 2012-Feb-05
هه‌ولێر 5 شوبات / فه‌برایه‌ر (PNA) – ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سوریا كاوه‌ ئه‌زیز ده‌ڵێت: ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی له‌ سوریا به‌رامبه‌ر به‌ كورد هه‌مان بیرۆكه‌ی شۆڤێنیستی حكوومه‌تی ئێستا هه‌یه‌ و نایه‌وێت له‌ ده‌ستووری داهاتوودا دانبه‌بوونی گه‌لی كورد بنێت وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌.

ھاوڵاتیانی نیشتەجێ کراو لەکۆمەڵگە زۆرە ملێکان, دەتوانن جارێکی دیکە سوودمەندبن لە پێشینەی خانووبەرە

[19:52] 2012-Feb-05
ھەولێر ٥ شوبات / فەبرایەر (PNA)- وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو ھاوڵاتیانە کاتی خۆی بەزۆری لە کۆمەڵگە زۆرە ملێکان نیشتەجێ کران و پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرت , دەتوانن جارێکی دیکە سوودمەندبن لە پێشینەی خانووبەرە.

نوێنەرێکی کورد:ئەگەر لایەنەکان بە نیەتێکی ڕاست وئیرادەیەکی سەربەخۆ بەشداری کۆنگرەی نیشتیمانی بکەن سەرۆکی ھەرێم ئامادە دەبێت

[19:16] 2012-Feb-05
سلێمانی ٥شوبات/فەبرایەر(PNA)-چاودێرانی سیاسی وئەندامانی پەرلەمان پێیان وایە دواین ھەل بۆ ئەوەی پڕۆسەی سیاسی لەعێڕاق بمێنێتەوە کۆنگرەی نیشتیمانیەوەو ھەروەھا جەختیش لەوە دەکەنەوە بەشداری کردنی سەرۆکی ھەرێم ھێزێکی گەورە دەدات بەو کۆنگرەیە, ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت:ئەگەر لایەنەکان بە نیەتێکی ڕاست وئیرادەیەکی سەربەخۆ بەشداری کۆنگرەی نیشتیمانی بکەن سەرۆکی ھەرێم ئامادەی کۆنگرەکە دەبێت.

تا کۆتایی ئەم مانگە تونێلی پێشڕەو ناکرێتەوە

[18:45] 2012-Feb-05
سلێمانی ٥شوبات/فەبرایەر(PNA)-بەھۆی بارینی بەفرەوە ھەندێک جار ھاتووچۆ کردن لە چیای ئەزمەڕ ئەستەم دەبێت و بۆ ئەم مەبەستە تونێلی پێشڕەو لەشاخی ئەزمەڕ دروست کرا بەڵام لەئێستادا ئەم تونێلە بەھۆی دانانی سیستەمی کارەباو ھەواگۆڕکێ داخراوە شۆفێرانیش کردنەوەی تونێلەکە بە گرنگ دەزانن بۆ ھاتووچۆ کردن ھاوکات بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت تا کۆتای ئەم مانگە تونێلەکە ناکرێتەوەو دوابەدوای کردنەوەشی جارێکی دیکە دادەخرێتەوە.

نوێنەرێکی کورد: ئەو لێدوانانەی لەسەر سوپا سالاری عێراق کراوە, دوورن لە راستی

[18:34] 2012-Feb-05
ھەولێر ٥شوبات / فەبرایەر (PNA)- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: سوپاسالاری عێراق پۆستی کوردە و بەبێ کورد دەستکاری ئەم پۆستە ناکرێت و ئەو لێدوانانەی لەسەر بابەکر زێباری سوپا سالاری عیراق کراوە دوورن لە راستیەوە.

ھەوڵدەدرێت موچەی خانەنشینی پۆلیس زیاد بکرێت

[17:38] 2012-Feb-05
ھەولێر ٥شوبات/فەبرایەر (PNA)- بەڕێوبەری پۆلیسی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت کار دەکەن بۆ ئەوەی پۆلیس بە بڕی موچەی تەواوی خۆیان بە لەسەدا ٨٠ خانەنیشین بکرێن.

سلێمانی...دوکانەکانی سەوزەو میوە دەبێت نرخ وبەروار ھەڵبواسن

[18:51] 2012-Feb-05
سلێمانی ٥شوبات/فەبرایەر(PNA)-بەردەوام ھاوڵاتیان باس لە گران بوونی کەل وپەل وپێداویستیەکانی ڕۆژانە دەکەن لەبازاڕەکاندا, بەرێوەبەری چاودێری بارزگانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت تیمەکانمان ئاگاداری سەرجەم سەوزەو میوە فرۆشەکان دەکەنەوە کە دەبێت بەروار و نرخی ڕۆژانە لەسەر ئەو شتانە دابنێن.


ڕۆژی جیھانی رووبەڕوبوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە

[16:52] 2012-Feb-05
سلێمانی ٥شوبات/فەبرایەر(PNA)-لە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١١ بۆ بەرەنگاربونەوەی‌توندوتیژی خێزانی بۆ یەکەم جار خەتەنەکردنی مێینە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەیاسا قەدەغەکرا ھەربۆیە ٦ فبرایەری ئەمساڵ مێژویەکی نوێیە و ھیوایەک ھەیە کە خەتەنەکردنی مێینە لە کوردستان کۆتایی پێ بێت دیارە ئەمەش بە جێبەجێکردنی یاساو فراوانکردنی ھەڵمەتەکانی ھۆشیاری و کاری ھەمەلایەنە ئەبێت .


هه‌ریسۆن فۆرد ده‌چێته‌ نێو بلێید رانێری ریدلی سكۆت

[18:58] 2012-Feb-05
هه‌ولێر 5 شوبات / فه‌برایه‌ر (PNA) – هه‌ریسۆن فۆرد ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی بوو به‌ ئه‌كته‌ری فیلمی بلێید رانێر له‌ ده‌رهێنانی ریدلی سكۆت.


چێلسی و مانچستەریۆنایتد بەرامبەربوون

[23:33] 2012-Feb-05
چێلسی و مانچستەریۆنایتد بەرامبەربوون ھەولێر ٥ شوبات/فەبرایەر (PNA) – پێش کەمێک یارییەکانی گەڕی ٢٤ لە خولی نایابی ئینگلیزی بەرێوەچوو ، تیادا یانەی مانچستەریۆنایتد و چێلسی بەرامبەربوون.


دۆزینەوەی رێگا چارەیەکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مەمک

[8:50] 2012-Feb-05
هه‌ولێر 5 شوبات / فه‌برایه‌ر (PNA) – توێژەرانی ئەمەریکی گوتیان دەرزییەکی نوێ کە لە خانە نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمکەوە ئامادەکراوە، توانیویەتی نزیکەی 20 لەسەدی ئەو لووە لاببات کە هەمان نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکی دروست کردووە.


شه‌پۆلی‌ بێ‌وێنه‌ی‌ به‌فر و سه‌رما له‌ ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه‌

[14:36] 2012-Feb-05
هه‌ولێر 5ی‌ شوبات/ فه‌برایه‌ر (PNA)- له‌ درێژه‌ی‌ شه‌پۆلی‌ سه‌رما و به‌فربارین له‌ ئه‌ورووپا، به‌ سه‌دان گه‌شتی‌ هه‌وایی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ له‌نده‌ن هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و له‌ ئیتالیا، رێژه‌ی‌ به‌فربارین گه‌یشته‌ ئاستێكی‌ بێ‌وێنه‌ له‌ ده‌یان ساڵی‌ رابردوودا


گەڕانەوە بۆ قوتابخانە


ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌فه‌یس بووك
SEROKAYETÎ HERÊM
پەرلەمانی كوردستان
حكومەتی كوردستان

2006 - 2012 © Peyamner.com, All rights reserved