به‌پێى ئامارێكى په‌یمانگاى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتاى مانگى شه‌ش، له‌سنورى پارێزگاى سلێمانیدا، 117 كه‌س به‌هۆى روداوى سوتانه‌وه بونه‌ته قوربانى كه له‌و ژماره‌یه‌ش 94 یان له‌ره‌گه‌زى مێیه‌و 23 یان له‌ره‌گه‌زى نێره، هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌كه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاژانسى په‌یامنێركه‌وتووه، 118 كه‌سیش به‌هۆى روداوى هاوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هێنراونه‌ته ئه‌و په‌یمانگایه،
زانیارییه‌كانى نێو ئاماره‌كه ئاماژه به‌رووداوى پێوه‌دانى مارو دووپشك ده‌كات كه‌له‌و به‌رواره‌دا دوو هاوڵاتى بونه‌ته‌قوربانى و كه‌سێكیش به‌هۆى ژه‌هراوى بونه‌وه گیاى سپاردووه. 14 هاوڵاتیش به‌كه‌وتنه خواره‌وه‌و 10 هاوڵاتیش به‌هۆى به‌ركه‌وتنى ده‌ره‌كى و 13 ى دیكه‌ش به‌رووداوى كاره‌باو 14 ى دیكه‌ش به‌هۆى خنكانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه ئه‌مه‌جگه له‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه