1-Aug-10 [11:37] نێوده‌وڵه‌تی - به‌رازیل داوای لابردنی حوكمی به‌ردبارانی ژنێكی ئێرانی ده‌كات
Peyamner PNA_ به‌گوێره‌ی رادیۆی ئه‌ڵمانیا "لولا داسیلوا" سه‌رۆك كۆماری برازیل ئێواره‌ی شه‌ممه‌31ی ته‌موز، داوای ئازادی و هه‌روه‌ها لابردنی حوكمی به‌ردبارانی "سه‌كینه‌ محه‌مه‌دی ئاشتیانی"، كرد.

 

داسیلۆ وتی:  گه‌ر ئه‌م ژنه‌ له‌وێ بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران كێشه‌ ده‌نێته‌وه‌ ئێمه‌ له‌ برازیل دا پێشوازی لێ ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین مافی په‌نابه‌رێتی بده‌ینێ.

سه‌كینه‌، نزیك به‌ 6 ساڵه‌ به‌ تاوانی "زینا" ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و به‌و تاوانه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگای دادی ئێرانه‌وه‌ به‌ به‌ردباران حوكم دراوه‌.

 


 Copyright (2006) Peyamner.com