سفرەکانی سەر دیناری عێراقی لادەبردرێت

[15:34] 2014/Oct/22

ھەولێر ٢٢ تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەر (PNA)- بانکی ناوەندی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێی پلانێکی پێنج ساڵی سفرەکانی سەر دیناری عێراقی ھەڵبگرێت و پلانەکەش لە ساڵی داھاتوودا دەست پێ دەکات.



بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل قەرز بە ھاوڵاتیان دەدرێت

[17:42] 2014/Oct/19

ھەولێر ١٩ تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەر (PNA) - بانکی رافیدەین پرۆژەی پێدانی قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست ئاشکرا دەکات.



سبه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كرێت

[15:52] 2014/Oct/19

هه‌ولصر 19 تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر (PNA) - سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ گه‌نجینه‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌مه‌ مووچه‌ی مانگی ئابی سه‌رجه‌م خانه‌نشینانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.



سلێمانی...ئێران یەک ملیار دۆلار دەداتە پرۆژەیەک

[15:27] 2014/Oct/11

ھەولێر ١١ تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەر (PNA) - دەسەڵاتداران و بەرپرسانی ئابوری ئێران لە رێگەی پرۆژەیەکەوە یەک ملیار دۆلار قەرز بە پرۆژەیەکی پیشەسازی سلێمانی دەدەن. بەرپرسێکیش ئاشکرای دەکات ئێران پلانی ھەیە کارگەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان بگوازێتەوە.



نرخی نه‌وت له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌

[17:11] 2014/Oct/06

هه‌ولێر 6 تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر (PNA) - له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسه‌کانى هه‌واڵ بڵاویانکردۆته‌وه‌ که‌وا نرخى نه‌وت له‌ بازاره‌کان له‌ماوه‌ى رابردوو دابه‌زی و ئه‌و دابه‌زینه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه‌ .



سبەی زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەكرێت

[11:59] 2014/Sep/29

هه‌ولێر ٢٩ی ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر (PNA) - بڕیارە سبەی لە دیوانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش بكرێت.



بانکی ھەریم ئاگای لە پارەی فرۆشتنی نەوت نییە

[18:22] 2014/Sep/28

ھەولێر ٢٨ ئەیلول / سەپتەمبەر (PNA) - لە کاتێکدا بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایانکردوە یەک ملیاردۆلاری فرۆشتنی نەوت ھاتۆتە ھەرێم، بەڵام بانکی ناوەندی کوردستان بێ ئاگایی خۆی لە پارەی فرۆشراوی نەوت دەخاتەروو.



بەبەراورد لە گەڵ ساڵی رابردوو بەرهەمی هەنگوین لە سەدا نەوەد زیادی كردووە

[12:17] 2014/Sep/28

چۆمان ٢٨ی ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر (PNA) - لە باڵەكایەتی بە بەراورد لە گەڵ ساڵی رابردوو، بەرهەمی هەنگوین لە سەدا نەوەد زیادی كردووە و چەندین ساڵیشە زاوزێی مێشهەنگ نەگەیشتۆتە ئاستی ئەمساڵ و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئەمساڵ خۆڵبارین كەم بووەو لە وەرزی بەهاریشدا بارانێكی زۆر باریوە و گوڵ و ئەو رووەكانەی كە هەنگ كاریان تیادەكات زۆر بووە.



نوێنه‌رێكی كورد: حكومه‌تى عێراق به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه

[19:46] 2014/Sep/27

هه‌ولێر 27 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر (PNA) - ئه‌ندامێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی داوه‌ به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێی نه‌كردوه‌، بڕیاربوو ئه‌مرۆ كۆبێته‌وه‌ له‌باره‌ی پرسی بودجه‌ی ئه‌مساڵ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌چی دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجامنه‌درا.



ئەو بڕە پارەیەی لە میراتگری شەھیدان بڕاوە، خەرج دەکرێتەوە

[15:31] 2014/Sep/27

ھەولێر ٢٧ ئەیلول / سەپتەمبەر (PNA) - بەھۆی ئەو تەنگژە داراییەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە لە سەرەتای ساڵەوە ١٥٠ ھەزار دینار و ٥٠ ھەزار دیناری پاڵشتی مووچەی شەھیدان بڕاوە. وەزیری شەھیدانیش دەڵێت، بەھۆی قەیرانی دارایی بڕاوە، بەڵام نوسراومان کردوە خەرج دەکرێتەوە.



تێچووی جەنگی ئەمەریكا لەگەڵ داعش بۆ هەر چركەیەك 87 دۆلارە

[9:30] 2014/Sep/25

هەولێر 25 ی ئەیلول / سێپتەمبەر (PNA) – جەنگی ئەمەریكا لەگەڵ داعش لەعێراق و سوریا بۆ هەركاتژمێرێك زیاتر لە 312 هەزار دۆلاردەكەوێت لەسەر ئەمەریكا، لەسێ‌ شەممەی رابردوو تاوەكو ئێستا كە بەردەوام بووە لەبۆردومانكردنی چەكدارانی داعش 5200 خولەك بووە، نزیكەی هەر چركەیەك 87 دۆلار بری تێچووی جەنگەكەیە واتە لەگەڵ هەر هەناسەدانێك و دانەوەی 174 دۆلار تێچووی جەنگەكەیە.



زیادە مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت

[16:03] 2014/Sep/24

ھەولێر ٢٤ ئەیلول / سەپتەمبەر (PNA)- وەزارەتی دارایی عێراق زانیاری لە سەر زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات.


 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18  ...  


Online Peyamner RadioFind Radio Peyamner on paly storeFind Radio Peyamner on app sotre


گەڕانەوە بۆ قوتابخانە
SEROKAYETÎ HERÊM
پەرلەمانی كوردستان
حكومەتی كوردستان


CopyRight 2006 - 2011 © Peyamner.com, All rights reserved