ئەلیزابێس دیفۆری پسپۆر لە نەخۆشییە درمەكان لە زانكۆی هارڤاردی پزیشكی كە پێشەوایەتی توێژینەوەكەی كردووە، گوتی: پێمان وایە ئەم دۆزینەوەیە جێگەی بایەخە، لەبەرئەوەی ئەوە چارەسەرێكی خۆراكیی زۆر ئاسانە كە دەتوانێ كێشەی زۆر كەس چارەسەر بكات.
دیفۆری و تیمەكەی، زانیارییەكانی توێژینەوەكەیان شیكردەوە كە لەسەر 121700 پەرستاری ئەمەریكی لە ساڵی 1976 تا ئێستا ئەنجامدراوە و زانیاری لەسەر تەندروستی و شێوازی ژیانیان كۆكردووەتەوە.
شیكردنەوەكە دەریخست كە ئەو ئافرەتانەی فریزی و ترێیان زیاتر لە كەسانی تر خواردووە پاشەكشەیەكی كەم لە یادەوەرییاندا روویداوە و 2 ساڵ زیاتر یادەوەرییان لەكەسانی ئاسایی چالاكتر بووە.
دیفۆری، گوتی: یادەوەری هەموو كەسێك لەگەڵ چوونە تەمەنەوە بە رێژەیەكی ناوەندی لاواز دەبێت، بەڵام لای ژنان دەركەوت كە ئەو كەسانەی تووی سەوز دەخۆن كەمتر دووچاری ئەو لاواز بوونی یادهوهریه دەبنەوە.
توێژینەوەكە، دەڵێ: گرنگ ئەوەیە ژنا هەفتانە كوپێك فریز یان میوەی بەستوو یان نوێی فراولە بخۆن.
توێژینەوەكە هەروەها دەریخستووە هەرچەند زووتر خواردنی توت و فراولە بكەینە بەشێكی سەرەكی ژیانمان زووتر یادەوەری خۆمان رزگار دەكەین.
سەرچاوە: یو پی ئەی