په‌روه‌رده‌ی‌ گه‌رمیان یه‌كه‌مه‌


[13:53] 2013/Jun/26


گه‌رمیان 26ی‌ حوزه‌یران/ یۆنیۆ (PNA)- پاش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یه‌ندرا، به‌ ده‌رچوونی‌ 4 هه‌زار و 196 قوتابی‌ واته‌ به‌ رێژه‌ی‌ 67.44%، په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له‌ رێژه‌ی ده‌رچووندا پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان بووه‌.

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌ده‌ی‌ گه‌رمیان، دارا ئه‌حمه‌د، تایبه‌ت به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ په‌یامنێری‌ راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی راگه‌یه‌ندرا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گه‌رمیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م بوو كه‌ له‌ كۆی‌ 6 هه‌زار و 222 قوتابیی‌، 4 هه‌زار و 196 قوتابیی‌ توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ستبهێنن و له‌سه‌ر ئاستی‌ گه‌رمیان رێژه‌ی‌ ده‌رچوون 66.88% بووه‌.

دارا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌شیدا، ئه‌نجامه‌كان له‌ هه‌ر چوار په‌روه‌ده‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ردی گه‌رمیان 67.44 % رێژه‌ی ده‌رچوانی ئه‌زموونده‌ران.

- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ردی سلێمانی 61.87 % رێژه‌ی ده‌رچوانی ئه‌زموونده‌ران.

- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ردی دهۆك 55.95 % رێژه‌ی ده‌رچوانی ئه‌زموونده‌ران.

- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ردی هه‌ولێر 53.07 % رێژه‌ی ده‌رچوانی ئه‌زموونده‌ران.

به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌ده‌ی‌ گه‌رمیان ئاماژه‌شیدا، یه‌كه‌م قوتابیی‌ سه‌ر ئاستی‌ سنووی‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان به‌ ناوی‌ ئاسیا عه‌باس محه‌مه‌د ناسر، بووه‌ له‌ قوتابخانه‌ی‌ بنار له‌ سنووری‌ په‌روه‌رده‌ كه‌لار كه‌ كۆی نمره‌كانی بریتییه‌ له‌ 98.56.

 

سیروان حه‌سه‌ن/ ئا. ر



Online Peyamner RadioFind Radio Peyamner on paly storeFind Radio Peyamner on app sotre


گەڕانەوە بۆ قوتابخانە
SEROKAYETÎ HERÊM
پەرلەمانی كوردستان
حكومەتی كوردستان


CopyRight 2006 - 2011 © Peyamner.com, All rights reserved