کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: رەنگە سکاڵاکان لەسەرئەنجامی کۆتایی دەنگەکان کاریگەر بن


[10:46] 2013/Sep/23


سلێمانی٢٣ی ئەیلول/سەپتەمبەر(PNA)- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات چاوەڕێی ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی لەلایەن کۆمسیۆنەوە دەنگەکان بن وئەو ئەنجامەی میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە ناکرێت تەواو پشتی پێ ببەسترێت.

 

 

ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سیروان ئەحمەد، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەپەیامنێری ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر ئامادەیی بوو، گووتی:"ئەو ئەنجامەی قەوارە سیاسیەکان لەڕێگەی بریکارەکانیانەوە  وەریان گرتووە و لە میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، مەرج نییە ئەنجامەکان بەو شێوە بن".

 

سیروان ئەحمەد، گوتی:"دەبێت چاوەڕێی ئەنجامە فەرمیەکانی کۆمسییۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکرێت، چونکە چەندین سکاڵا هەن کە کاریگەریان لەسەر ڕێژەی دەنگەکان دەبێت ".

 

سیروان ئەحمەد جەختیشی کردەوە:"بڵاو کردنەوەی ئەنجامی هەڵە وا دەکات خەڵک متمانەیان بەو میدیایانە نەبێت کە ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکەنەوە".

 

 

زیرەک عەبدولڕەحمان/م.ش

 



Online Peyamner RadioFind Radio Peyamner on paly storeFind Radio Peyamner on app sotre


گەڕانەوە بۆ قوتابخانە
SEROKAYETÎ HERÊM
پەرلەمانی كوردستان
حكومەتی كوردستان


CopyRight 2006 - 2011 © Peyamner.com, All rights reserved