ئێمه
ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێر (PNA)، ئاژانسێكی هه‌واڵی كوردستانییه، ناوه‌ندی له هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه.
PNA، هه‌وڵ ده‌دات هه‌واڵ و ڕووداوه سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیری، وه‌رزشی، زانستی و جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه بگوازێته‌وه.
PNA، چه‌ندی پێڕابگات و ده‌ستی بیگاتێ، هه‌واڵ و ڕووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق، پارچه‌كانی تری كوردستان، كوردان له هه‌ر كوێیه‌كی دنیادا هه‌بن، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رله‌به‌ری دنیا به‌زمانگه‌لی: كوردی (به‌هه‌ردوو شێوه‌زار و ئه‌لفا بێ)، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی و فارسی، بڵاو ده‌كاته‌وه.
بایه‌خی یه‌كه‌مینی PNA وه‌ك ئاژانسێكی كوردستانی به‌هه‌واڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، تا هاووڵاتیان و دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه بزانن له هه‌رێمه‌كه‌یاندا چی ده‌گوزه‌رێ، هه‌روه‌سا ئاگه‌داری هه‌واڵه‌كانی عێراقیش بن، چوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕووی ده‌ستوورییه‌وه تا ئێستێ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق، هه‌ر ڕووداو و هه‌ڵوێست و پێشهاتێك له عێراقدا، باش یان خراپ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌بێ.
هه‌واڵ و ڕووداوه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان له (توركیا، ئێران، سووریا)، بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرینگن، چونكه هاووڵاتیانی كوردی ئه‌م هه‌رێمه، كه زۆرینه‌ی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان پێكدێنن، هه‌ست ده‌كه‌ن سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ن كه نه‌ته‌وه‌ی كورده و له‌گه‌ڵ كوردانی ئه‌و پارچانه‌ی كوردستاندا خۆیان به‌برا و هاوچاره‌نووس ده‌زانن، هه‌روه‌ها هه‌ر ڕووداو و پێشهاتێكی ئه‌و پارچانه، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئێستێ و داهاتووی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
هه‌واڵ و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تاراوگه‌نشین، جا له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م دنیایه‌دا بن، بایه‌خێكی تری "PNA"ه، چونكه هاووڵاتیانی هه‌رێم و كوردانی پارچه‌كانی تر، وه‌ك نه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت، به‌گرینگییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌واڵ و چالاكییانه.
هه‌رێمی كوردستانی عێراق و پارچه‌كانی تری كوردستان، ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و پێوه‌ندیی و تێكه‌ڵییه‌كی سیاسی و ئابووری و نێزیكییه‌كی كه‌لتووریی و ئاینی پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه هه‌ر ڕووداو و پێشهاتێكی سیاسی و ئابووری له وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر هه‌رێم و پارچه‌كانی كوردستان ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، PNA ، چه‌ندی پێڕابگات بایه‌خیان پێ ده‌دات و بگره هه‌واڵه‌كانی به‌زمانگه‌لی ئه‌و وڵاتانه‌ش، بڵاو ده‌كاته‌وه، تا ئه‌وانیش ئاگه‌داری هه‌واڵ و ڕووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بن.
كورد و هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك به‌شێك له‌م دنیایه‌ی ئه‌مڕۆ و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤانی، پێویستییه‌كی وازلێنه‌هێنراو و ژیارییانه‌ی به‌وه‌یه ڕۆژانه بزانێ هه‌واڵی ئه‌م دنیا و كۆمه‌ڵگه‌یه چییه و لێیان دانه‌بڕێ.
PNA، وه‌ك میدیایه‌كی ئه‌لیكترۆنی، به‌شێكه له پرۆسێسی دیموكراتیزه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان و به‌رجه‌سته‌كردنی ئازادی و مافی ئاگالێبوونی هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه.