| 16-Jun-10 [20:39] |
وتــــــار - ســـه‌رۆكــی هــه‌رێــم چیـــــــــــــی نــه‌گــوت؟
|
|
PNA- د.ئاراس عه‌بدولكه‌ریم- هیچ غه‌درێكم له دوو نووسه‌ره‌كه‌ی وتاری (سه‌رۆكی هه‌رێم چی وت؟) نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌وان به‌ر له بیستنی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بڕیاریان داوه كه ئه‌وه‌ی له‌و وتاره‌دا دێت دروست نییه. ئاخر ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تای نووسینه‌كه‌یانه‌وه به‌ته‌واویی ده‌ستی خۆیان كه‌شف كردووه كه ئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌و وتاره‌دا بۆی ده‌گه‌ڕێن و مه‌به‌ستیانه بیدۆزنه‌وه وته‌یه‌ك، دێڕێك، شتێكه كه بكرێ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ دروستیی بۆچوون و ڕاكانی پێشوویان ئاماژه‌ی پێ بده‌ن كه له‌باره‌ی خودی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌ریانبڕیوه (لێره‌دا ناكرێ سه‌باره‌ت به بۆچوون و نووسینه‌كانیان جیاوازییه‌ك نه‌كه‌ین و نه‌ڵێین ئه‌م بۆچوونه‌مان زیاتر مه‌ریوان قانیع ده‌گرێته‌وه)، تا ئێره‌یش هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه و ده‌شێ ئه‌م كه‌مین دانان و خۆنانه‌وه‌یه‌یش به ئاسایی وه‌ربگرین، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م نووسه‌ره‌یه له‌و وتاره‌دا نادۆزرێته‌وه په‌نا بباته به‌ر شێوازێكی سه‌یر له ته‌ئویلكردن بۆ ئه‌م وتاره.
[...]
|
|