له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌ولێر (ته‌ها مسته‌فا ئه‌حمه‌د) له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی: "له ساڵانی 2006 و 2007 پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر كرا نه‌بوو و له 2008 ته‌نیا 50 ته‌ن نامه و پێچراومان بۆ ده‌ره‌وه ناردووه و 80 ته‌ن پۆسته‌مان له ده‌ره‌وه بۆ هاتووه".
گووتیشی: ساڵی رابردوو زیاتر له 60 ته‌ن پۆسته‌مان بۆ دره‌وه‌ی هه‌رێم ناردووه و نزیكه‌ی له 90 ته‌ن پۆسته‌مان هاتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنی بواری گه‌یاندن به خۆیه‌وه بینیووه، به‌ڵام تا ئێستا پۆسته رۆلی خۆی له ده‌ست نه‌داوه و خه‌ڵكی له هه‌موو جیهان بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانیان كه‌لكی لێوه‌رده‌گرن.
(ته‌ها مسته‌فا ئه‌حمه‌د) روونیشی كردووه جگه له نامه و پێچراو، ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه و گۆڤار له ده‌ره‌وه بۆ ناو هه‌رێم دێت، هه‌روه‌ها له هه‌رێمیش رۆژنامه و گۆڤار بۆ ده‌ره‌وه ده‌نێردرێت، جگه له‌وه‌ی رۆژنامه و گۆفاره‌كانی ناوخۆیی له رێگه‌ی پۆسته‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له‌م چه‌ند رۆژی رابردوو پۆسته‌ی دوو پوولی نوێی به چاپ گه‌یاندبوو و ئێستا له بنكه‌كانی پۆسته به‌كار ده‌هێندرێن.