هاولاَتیانى به‌رِێز و خۆشه‌ویست .. كوردستانیانى ئازیز....
ئه‌م كاته‌تان باش
ئه‌مشه‌و بۆ دواجار وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى ته‌واو بوونى ماوه‌ى كارى كابینه‌ى پێنجه‌م و به‌جێهێنانى ئه‌ركه‌كانم ده‌مه‌وىَ په‌یامى خۆم ئاراسته‌ى ئێوه‌ى به‌رِێز و ته‌واوى كوردستانیان بكه‌م.
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن به‌یانى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و پۆسته ده‌بم و براى به‌رِێز و هاورِێى خۆشه‌ویستم د.به‌رهه‌م سوێندى یاسایى ده‌خوات و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى تازه‌ى حكومه‌ت ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌م رِووداوه پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوه له ئاستى هۆشیارى میلله‌ت و لێهاتوویى سه‌ركردایه‌تى بۆ مسۆگه‌ركردنى ئاڵوگۆرِێكى شارستانیانه‌ى ده‌سه‌لاَت.
له‌چه‌ند ساڵى رابردوو د.به‌رهه‌م وه‌كو جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق خزمه‌تى كردووه‌و دڵنیام له پۆستى تازه‌شیدا درێغى ناكات له خزمه‌ت گه‌یاندن به هاولاَتیان، من لێره‌وه به‌ڵێنى پشتگیرى ته‌واوى خۆمى پێ ده‌ده‌م و دڵنیام ئێوه‌ش پشتیوانى لێده‌كه‌ن.
له كاتێكدا ئه‌و پۆسته به جێده‌هێلم به گه‌شبینى و هیواى به‌رزه‌وه ده‌رِوانمه ئایینده و ده‌ڵێم: كه ئه‌مه سه‌ره‌تاى بنیاتنانى ئومێدێكى گه‌شتره، له‌وه‌شدا پشت به ئه‌زموونى رابردوى خۆم ده‌به‌ستم كه سالى نه‌وه‌د و شه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار پۆستى حكومیم وه‌رگرت وه‌ك جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، دواى ئه‌وه‌ش له كابینه‌ى چواره‌م وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم و له ساڵى دوو هه‌زار و شه‌شیش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم.
له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر شتى به‌رز و جوان فێربووین و شادومانم كه له‌گه‌ڵ هاوكارانم له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و جه‌نابی به‌تایبه‌تى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و بزوتنه‌وه‌ى دیموكراتخوازى گه‌ل چه‌ند به‌هاو ده‌سكه‌وتى مادى و مه‌عنه‌ویمان به ده‌ست هێنا له‌وانه‌ش:
گه‌رِانه‌وه‌ى ئاسایش و ئارامى و دڵنیایى بۆ كوردستانیانى خۆشه‌ویست .. هه‌وڵدانى بێ‌وچان بۆ دارِشتنى بناغه‌ى ژێرخانى ژیان له كوردستاندا.
چه‌سپاندنى برِواو متمانه‌ى هاوولاَتیانى به‌رِێز به حكومه‌ته‌كه‌یان كه یه‌كه‌مین جاره له مێژووى كوردستاندا ده‌زگاى یاسادانان و راپه‌راندن و دادوه‌ری بۆ حوكمرانی خۆبه‌رِێوه‌بردن دامه‌زرا.
به شانازییه‌وه به‌شداربووین له رِاگرتنى كێشه و گرفتى ناوخۆ و یه‌كخستنه‌وه‌ى ئیداریى حكومه‌تى هه‌رێم ودانانى بناغه‌ى سیسته‌مى حكومرانى و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنۆڵوجیا و زانست و ئه‌زموونى گه‌لان.
دانانى بناغه‌ى سه‌ربه‌خۆیى كاری ناوخۆ له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا بۆ ده‌رهێنان و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و گاز، دڵنیام له داهاتوودا گرنگى ئه‌م بناغانه ده‌رده‌كه‌وىَ
هاولاتیانى به‌رێز و خوشه‌ویست:
ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌رك و كارى رۆژانه‌م ده‌رفه‌تى نه‌دابم وه‌ك پیویست ئه‌ركى سه‌رشانم به جىَ بگه‌یه‌نم له بواره‌كانى دیكه‌ى كومه‌لاَیه‌تى و سیاسى و ئه‌ركى خانه‌واده ومناڵه‌كانم، ئه‌وا لێره به‌دواوه ده‌رفه‌تم ده‌بىَ تا ئه‌ركى كومه‌لاَیه‌تى و سیاسى دیكه‌ش بكه‌م كه هه‌مووى گرنگ و پێویستن و له ئه‌ركى حكومى كه‌متر نین به‌ڵكو ته‌واوكه‌رى یه‌كترن.
له‌و ماوه‌یه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران كارم كرد به هاوكارى و پشتیوانى خه‌ڵكى خۆرِاگرى كوردستان و ته‌واوى كابینه و كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌ت، توانیمان زۆر ده‌سكه‌وتى گرینگ و شایسته بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنین و به‌شێوه‌یه‌كى باش خزمه‌تى هاولاَتیانى هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندىَ مه‌ترسى و رووبه‌رِووبوونه‌وه‌مان هێشتا له پێشه.
مایه شانازیه كه توانیمان له ماوه‌ى سىَ ساڵى كابینه‌ى پێنجه‌مدا پێَشووه‌چوونى به‌رچاو له بوارى یه‌كگرتنه‌وه‌ى دوو ئیداره‌و به‌رقه‌راركردنى ئاسایش و سه‌قامگیرى و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتان و باشكردنى گوزه‌رانى هاولاَتیان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى پێویست و هه‌نارده‌كردنى نه‌وت مسۆگه‌ر بكه‌ین.
به‌رنامه‌ى تۆكمه‌مان دارِشت و جێبه‌جێمان كرد بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى نیشته‌جىَ بوون له هه‌رێم، له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانمان بۆ بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى كشت‌وكال بانكى كشتوكاڵیمان به گه‌رِخسته‌وه بۆ هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت له پاڵ ئه‌مانه‌شدا به‌رنامه‌ى قه‌رزى بچووكمان به‌شێوه‌یه‌كى رێك و پێك به‌جێ گه‌یاند.
به هه‌وڵ و كۆششى حكومه‌تى هه‌رێم ژێرخانى ئابوورى گه‌شه‌سه‌ندنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و جووڵه‌ى بازرگانى رِوو له هه‌ڵكشانه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى كه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ ئیمزا كردوون موژده‌ى دامه‌زراندنى پیشه‌سازى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان راده‌گه‌یه‌نن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى به‌ده‌ست هاتوون هێشتا كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى زۆرمان له‌به‌رده‌م ماوه، زۆر پرسى ناوخۆى عیراقى و هه‌رێمى هێشتا به‌هه‌ڵواسراوى ماونه‌ته‌وه، ده‌بىَ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆمان وه‌ك گه‌لى كوردستان به‌هێز بكه‌ین و له هه‌مبه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه ستراتیژى و چاره‌نووسسازه‌كان یه‌ك بۆچوون و هه‌ڵوێستى روونمان هه‌بێت.
له رووى سیاسه‌تى ناوخۆمان توانیمان سه‌قامگیرى سیاسى ده‌سته‌به‌ربكه‌ین و تا رِادده‌یه‌كى باش ژیانى هاولاَتیان رێك بخه‌ین و به‌ره‌وپێشى ببه‌ین وگرینگى به كۆمه‌ڵگا بده‌ین و سه‌روه‌رى یاسا‌و رێزگرتن له مافى مرۆڤ و دیموكراسى و ئازادى تاك تا حه‌دێكى زۆر مسۆگه‌ر بكه‌ین.
له‌رِووى كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه هه‌وڵماندا ناوماڵى خێزان رێك بخه‌ینه‌وه‌و خه‌ڵك بگه‌رِێنینه‌وه سه‌ر جێگه‌و رێگه‌ى خۆیان و نه‌ریته جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگا به‌رز راگرین و پێگه‌ى ژن به‌هێز بكه‌ین و یه‌كسانى له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگا مسۆگه‌ر بكه‌ین.
یه‌كه‌م جار كه ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌م وه‌رگرت، هه‌ستم كرد ئه‌ركێكى قورسم كه‌وته سه‌رشان، چونكه ده‌بوایه له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتی و متمانه‌یه بم كه‌به‌منیان به‌خشیوه، هاوكات ته‌واوى ئه‌ندامانى كابینه خۆرِاگربوون له به‌رده‌م ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێیان سپێردرا بوو.
زۆرباش له‌یادمه له ده‌سپێكى رِاگه‌یاندنى كابینه‌ى یه‌كگرتووى حكومه‌ت به‌ڵێنم به گه‌لى كوردستاندا كه ده‌بىَ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ین و درێغى نه‌كه‌ین له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاری و مسۆگه‌ركردنى ژیانێكى باشتر بۆ هاولاَتیانمان.
ئه‌و گورِو تینه‌ى ئێمه له‌پێناو خۆشگوزه‌رانى هاولاَتیان له باب و باپیرانمانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، ئه‌وانه‌ى خه‌باتیان كرد و قوربانیاندا بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه به سه‌رفرازى بژین، بۆ منیش مایه‌ى شانازی و سه‌رفرازى بوو كه بتوانم به‌و ئامانجه خزمه‌تى خه‌ڵكى خۆم له هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌م.
له مانگى ئایارى ساڵى دوو هه‌زار و شه‌ش یه‌كه‌م كابینه‌ى یه‌كگرتووى حكومه‌تى هه‌رێم دامه‌زرا. له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌یرى ته‌واوى پێكهاته‌ى كابینه‌م كرد، له رِوخسارى به‌رِێزانى كابینه ورد بوومه‌وه كه‌به‌هۆى ئه‌زموونى سالاَنى رابردوو تا ئه‌و ساته متمانه‌ى ته‌واویان به یه‌كتر نه‌بوو. بۆیه یه‌كه‌م ئه‌رك و هه‌وڵمان بریتى بوو له دروستكرنى متمانه‌و لێك نزیك كردنه‌وه‌ى بۆچوونه جیاوازه‌كان، ئه‌ویش له‌پێناو پێكهێنانى كابینه‌یه‌كى كاریگه‌رو لێهاتوو.
بۆ رێكخستنه‌وه‌ى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگاو به‌هێزكردنى هه‌ڵوێستمان وه‌ك گه‌لى كوردستان له ناوه‌نده ناوخۆیى و جیهانیه‌كان، ده‌بوایه جیاوازى مێژوویى به‌لاوه بنێین و كار بۆ دابین كردنى پێداویستیه‌كانى گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین. چونكه گیانى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ت له‌ناخى هه‌موواندا به‌دى ده‌كرا، بۆیه له ئاكامدا هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌و په‌رِى برِوا به‌خۆ بوون و به‌یه‌ك بوون توانیمان كار بكه‌ین. گومان له‌وه دا نییه كه كابینه‌ى تازه سوودى زۆر له گیانى ته‌بایى و كاركردنى به یه‌كه‌وه‌ى كابینه‌ى پێنجه‌م وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مرِۆ گرنگه ئێمه ده‌ست نیشانى هه‌ندێك له كێشه‌كانى ئه‌و كات بكه‌ین، له ده‌سپێكى كاره‌كانمان كه‌م و كورِى زۆرمان هه‌بوو له رِووى نه‌بوونى كارمه‌ندى مه‌شق پێدراو له بواره سه‌ره‌كیه‌كان و نه‌بوونى بودجه‌یه‌كى رێك و پێك و نه‌گۆرِ. ده‌بوایه حكومه‌تێك له بناغه‌وه رێك بخه‌ین و تواناى له‌بن نه‌هاتووى هاولاَتیانى خۆمان په‌ره پێبده‌ین و ئه‌ركى حكومه‌تیان پىَ بسپێرین. زۆرێك له پسپۆرِو شاره‌زاو كه‌سانى لێهاتووى ئه‌مرِۆى بوارى بیناسازى و ته‌كنۆلۆژى و كارگێرِى ئه‌وكات هاولاَتى ئاسایى بوون، به‌لاَم دواتر ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خسا بۆئه‌وه‌ى بێنه مه‌یدان و خزمه‌تى گه‌ل و ولاَتى خۆیان بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌ره‌و دواوه بگه‌رِێینه‌وه و بیر بكه‌ینه‌وه ده‌زانین بارودۆخى ئه‌وكات چۆن بوو دوایى چى به‌سه‌ر هات. دیاره گۆرِانكاریه‌كانیش به‌رِێكه‌وت نه‌بوون، به‌ڵكو كارى له‌سه‌ر كراوه تا به‌ئه‌مرِۆ گه‌یشتووه. هیچ كات له قۆناغه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندن و پێشووه‌چوونیش ئێمه وه‌ك حكومه‌ت ئه‌و شانازیه به‌ته‌نها بۆ خۆمان ناگه‌رِێنینه‌وه، به‌ڵكو زۆر له ده‌سكه‌وت و پێشووه‌چوونه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى هاولاَتیان و خه‌ڵكى ئازیزى هه‌رێمى كوردستان بووه. به‌ڵىَ كوردستانیانى خۆشه‌ویست ئه‌وه ئێوه‌بوون پشتگیریتان له هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت ده‌كرد.
ئێمه گۆرانكارى مانا به‌خشمان هێناوه‌ته كایه‌وه بۆ سه‌ر جۆرى ژیانى خه‌ڵك له هه‌رێمى كوردستان. ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه سه‌یر بكه‌ین جۆر‌و ژماره‌ى پرۆژه‌كانى رێگا‌و بان و ئاو و ئاودێرى و په‌روه‌رده‌و كاره‌باو ته‌ندروستى ونیشته‌جىَ بوون زۆر به‌ره‌و پێش چووه. ده‌رفه‌تى كارى زیاتر به پێى توانا دابین كراوه، خه‌ڵكانێك كه پێشتر رۆژ به رۆژ ئومێدیان به ژیان كه‌م ده‌بوو ئێستا به گه‌شبینى رووه‌و ئاینده ده‌رِوانن.
هیچ ئه‌ركێك له‌وه گرنگتر نه‌بوو كه‌وا گه‌له‌كه‌مان به ئارامى و ئاسوده‌یى بژین، پاراستنى ماڵ و گیانى هاولاَتیان ئه‌ركى گرنگى سه‌ر شانى ئێمه بوو. به‌داخه‌وه كاتىَ عیراق به‌ره‌و توند‌و تیژى و كرده‌وه‌ى تیرۆرستى و خوێن رشتن رۆیشت به خۆشحالیه‌وه هه‌رێمى كوردستان نموونه‌یه‌كى سه‌قامگیرى و ئه‌زموونێكى دره‌وشاوه‌ى ئاشتى و برایه‌تى و پێكه‌وه ژیان بوو ده‌بىَ هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بمێنێته‌وه.
توانیمان ئه‌و ئامانجه به‌دى بێنین، به‌هۆى داب و نه‌ریتى پرِ له رِێزو پره‌نسیپى لێبورده‌یى و ماندوو بوون و شه‌ونخونى پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و زێره‌ڤانى و فریاكه‌وتن و دام و ده‌زگاكانى ده‌سه‌لاَتى چه‌سپاندنى یاسا.
پێشمه‌رگه ئه‌و كاته‌ى له شاخ بوون به‌رگریان له ماف و مان و كه‌رامه‌تى میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كرد، له ناو شاریش فاكته‌رى سه‌ره‌كى پاراستنى ئاشتى و ئارامى بوون بۆ خه‌ڵكى كوردستان. ئه‌مرِۆ پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكى شارستانى و كاریگه‌ر ئه‌ركى سه‌رشانیان مسۆگه‌ركردنى به‌رده‌وامى ئه‌و ئازادیه‌یه. هیچ له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ش به‌ده‌ست نه‌ده‌هاتن ئه‌گه‌ر خه‌بات و قوربانیدان و ماندووبوونى ئه‌وان نه‌بوایه.
بێگومان منیش وه‌كو ئێوه حه‌ز ده‌كه‌م زیاتر پێشكه‌وتن ببینم و خزمه‌ت گوزارى زیاتر پێشكه‌ش بكرێت. حكومه‌تێكى كراوه‌مان هه‌بێت له ئاست خواست و پرسه هه‌نوكه‌یه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌و ئاسته‌نگ و رووبه‌روو بوونه‌وانه بكه‌ین كه ده‌هاتنه به‌رده‌ممان برِوام وایه كابینه‌ى پێنجه‌م ئاكامى باشى هه‌بوو. ئێمه بناغه‌یه‌كى به‌هێزمان داكوتا كه ده‌كرىَ ئاینده‌یه‌كى گه‌ش و خۆشگوزه‌رانى له‌سه‌ر بونیات بنرێت.
ئێمه خۆمان وه‌كو هه‌رێمێكى ئارام و سه‌قامگیر دامه‌زراند له چوار چێوه‌ى عیراقى فیدراڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رده‌م چه‌ندین رووبه‌رووبوونه‌وه‌داین، توانیمان قه‌واره‌یه‌كى شه‌رعى و ده‌ستوورى بونیات بنێین، بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ گه‌رِانه‌وی ناوچه دابراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم.
به هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وام توانیمان هانى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى ناوخۆیى و بیانى و بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى بده‌ین، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ى باشكردنى بارى ئابوورى و دابین كردنى ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ئێمه بناغه‌یه‌كى پته‌وى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ییمان دارِشت كه ده‌بێته مایه‌ى ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كانى ئاینده، تاكو رۆڵى كاریگه‌ر و گرنگ ببینن بۆ سالاَنى داهاتوو. به برِواى ئێمه بایه‌خ دان به بوارى په‌روه‌رده و منداڵ و ده‌سته‌به‌ركردنى خواست و پێداویسته‌كانیان، وه‌به‌رهێنانێكى راسته‌قینه‌یه و هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ مسۆگه‌ر كردنى ئاینده‌یه‌كى گه‌ش.
پشتیوانى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیمان كردوو دامه‌زراوه‌ى حكومیشمان له نه‌بوونه‌وه دروست كرد. شانازى به دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین و بایه‌خدانمان به بوارى مافى مرۆڤ و ئازادى رۆژنامه‌وانى و سه‌روه‌رى یاسا به سیاسه‌تێكى دروست ده‌زانین. هه‌ر چه‌نده ئه‌م په‌ره‌سه‌ندانانه كه‌متر دیارن به به‌راورد له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌لاَم به هه‌مان شێوه گرنگن بۆ مسۆگه‌ر كردنى كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروست و شارستانى و دیموكرات.
ئێمه به كراوه‌یى و راشكاوانه باسمان له پرس و رۆل و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان له ناو كۆمه‌ڵگادا كرد. كارمان كرد بۆ پێدانى ده‌سه‌لاَتى زیاتر به ژنان و نه‌هێشتن و بنبرِكردنى توند و تیژى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه ده‌رهه‌ق به كچان و ژنان ده‌كرا.
ئێمه كارى زۆرمان كرد و هه‌نگاوى جدیمان هاوێشت بۆ په‌ره‌پێدانى سامانه سروشتیه‌كان و بایه‌خ دان به پیشه‌سازى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان. به‌م هه‌نگاوه ویستمان بیسه‌لمێنین كه سه‌رچاوه سروشتیه‌كان ده‌بىَ له پێناو خۆشگوزه‌رانى گه‌ل به‌گه‌رِبخرێن.
له ماوه‌ى كار كردنمان توانیمان په‌یوه‌ندى پته‌و و به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان دروست بكه‌ین، به شێوه‌یه‌كى گشتى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه دیوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو. حكومه‌تى هه‌رێم به برِواوه كارى كرد بۆ هاندانى په‌یوه‌ندى ئاشتیانه و رێگه گرتن له روودانى هه‌ر رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌ك.
ئێمه ده‌رگاكانمان كرده‌وه به رووى جیهان، ئێستا شانزه نوێنه‌رایه‌تى بیانى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش روو له زیادبووندایه. بوونى ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیانه‌و هاتنى شاندى ولاَتان به به‌رده‌وامى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵگه‌ى روونه بۆ ئاستى به‌رزى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ولاَتان.
له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه ئێمه كارمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌كى ئارام و سه‌قامگیر و سه‌لامه‌ت دابین بكه‌ین كه تیایدا هه‌موو هاولاَتیان به‌بىَ جیاوازى نه‌ته‌وه‌یى وئاینى له ئاشتى و خۆش گوزه‌رانى دا بژین.
گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت كه له سىَ ساڵى رابردوو به‌ده‌ست هاتبێ، په‌ره‌پێدانى مێژوویى و هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بوو بۆ ده‌ره‌وه. ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئه‌و توانایه‌مان پىَ ده‌به‌خشێ كه بتوانین ژیان و گوزه‌رانى هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵگامان باشتر بكه‌ین و یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ بونیادنانى هه‌رێمێكى پێشكه‌وتوو ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین به شێوه‌یه‌كى دروست به كارى بێنین.
ده‌توانین به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانمان له‌سه‌ر بنه‌ماى دوو پره‌نسیپ رابگرین:
پێویسته سه‌رچاوه‌كانى ووزه بخه‌ینه كار نه‌ك ته‌نها بۆ به‌دیهێنانى داهاتى نیشتیمانى، به‌ڵكو بۆ دروست كردنى ژێرخان و چالاكى بازرگانى. له جیاتى ئه‌وه‌ى نه‌وت و گاز هه‌ر له كێلگه‌وه بفرۆشین، هه‌وڵماندا به‌كارى بێنین بۆ دابین كردنى ووزه‌ى كاره‌با و سووته‌مه‌نى. ئێستا هه‌زاران خێزان سوود مه‌ندن له به‌كار هێنانى ئه‌م سه‌رچاوانه.
ده‌زانین رۆژێك دادىَ ئه‌و سه‌رچاوانه نامێنێت وه‌ك به‌رپرسیارێتیه‌كى ئه‌خلاقى به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانى ئاینده ده‌بىَ له ئێستاوه بیر له په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتیارى و وه‌به‌رهێنانى درێژخایه‌ن بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى سه‌ندوقێكى دراو بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ نه‌وه‌كانى ئاینده.
پێویسته كار له‌سه‌ر سیاسه‌تى كراوه‌یى و شه‌فافیه‌ت و چالاكى بازرگانى بكه‌ین، ئه‌ویش به ئامانجى پێویستیه‌كى هه‌نوكه‌یى، تاكو بیسه‌لمێنین كه گوىَ بیستى داخوازى هه‌موو خه‌ڵك بووین، ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵمان بوون یان ئه‌وانه‌ى ره‌خنه‌یان لێده‌گرتین.
زۆر خۆش حاڵ بووم كه به‌رنامه‌ى كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ست بوون به پرسى حوكمرِانى باش و شه‌فافیه‌ت. ئه‌مانه پرسى پێشكه‌وتوون و له كۆمه‌ڵگا دیموكراتی و پێشكه‌وتووكان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرىَ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى تر‌ى به‌ره‌وپێشچوونى كۆمه‌ڵگامانه.
شانازى به‌وه ده‌كه‌م وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران كارمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و ئێستا له‌سه‌ر ئاراسته‌یه‌كى راست و دروست ده‌رِۆین بۆ بونیادنانى حكومه‌تێكى كاریگه‌ر و شارستانى كه ئاماده‌بێت بۆ لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه. ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه حكومه‌ت كار له‌سه‌ر پرسى شه‌فافیه‌ت و سیسته‌مى حوكمرِانى باش بكات، ئه‌م پرۆسه‌یه به هه‌مان گورِوتین كه كارى بۆ كراوه به‌رده‌وامى ده‌بێت. ئێمه زۆر له‌و به‌ڵێنانه‌مان به‌جێگه‌یاند كه به خه‌ڵكى خۆمانمان دابوو.
هاولاَتیانى به‌رِێز.. كوردستانیانى خۆشه‌ویست..
هیوادارم ئێوه‌ش شانازى به پێشووه‌چوونه‌كان بكه‌ن، ئێمه له سه‌ره‌تاى قۆناغێكین كه له مێژووماندا ده‌رفه‌تى گونجاوى له‌م جۆره‌مان بۆ نه‌رِه‌خساوه. بۆیه ئاساییه كۆسپ و ته‌گه‌ره بێته رِێى به‌ره‌و پێش چوونمان.
خزمه‌ت كردنى ئێوه مایه‌ى شه‌ره‌فمه‌ندى و سه‌رفرازیمان بوو، دان به‌وه‌دا ده‌نێم كه هه‌ندىَ جار ئاسان نیه پۆسته‌كه‌ت به‌جىَ بێڵى، چونكه هێشتا كارى زۆر ماوه كه ده‌بىَ بكرێت. به‌لاَم سه‌رفرازم كه توانیم له پرۆسه‌یه‌ك به‌شدار بم بۆ خزمه‌تكردن و باشكردنى ژیانى خه‌ڵك.
ئاسووده‌یى خه‌ڵك مایه‌ى خۆشحاڵى منه و خۆشیه‌كى له رِاده‌به‌ده‌رم پێ ده‌به‌خشىَ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا گرنگه روخسارى نوىَ و سه‌ركرده‌ى تازه ده‌رفه‌تیان پێ بدرێ و خۆیان بسه‌لمێنن.
دڵنیام له‌وه‌ى مێژوو به ویژدانه‌وه حوكم له‌سه‌ر یه‌كه‌م كابینه‌ى یه‌كگرتوو ده‌دات، به شێوه‌یه‌ك كه‌وا توانى زاڵ بێت به‌سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان و خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش بكات و ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك به‌ره و باشتر ببات. ئێمه ژیایین بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ونى باب و باپیرانمان بێته‌دى، ئێستا خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كین و له ئاشتى و ئارامى ده‌ژین. به كرده‌وه سه‌لماندمان سه‌قامگیرى و خۆشگوزه‌رانیمان مه‌به‌سته بۆ خه‌ڵكى خۆمان، ئێمه له رووى سیاسى و كۆمه‌لاَیه‌تى به به‌رده‌وامى له‌گه‌شه‌سه‌ندن داین.
دووباره مایه‌ى شانازیمه كه توانیم رۆڵێكى ساده ببینم له‌و پێشكه‌وتنه‌دا. لێره‌دا پرِ به دڵ سوپاسى گه‌لى كوردستان و هه‌موو ئه‌ندامانی كابینه‌ی پێنجه‌م و ته‌واوى لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بۆ پشتگیرى و رێز و متمانه‌یان. له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رِى رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه‌ى به‌رِێز و ئومێدى ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌خوازم.
له كۆتایى قسه‌كانم ده‌مه‌وىَ سوپاسى بێ پایانى خۆم ئاراسته‌ى نه‌بیله‌ى هاوسه‌رم بكه‌م، كه بێشك له‌و ماوه‌یه‌دا به به‌رده‌وامى پشتگیرى كردووم بۆ سه‌رخستنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه كه‌وتبووه سه‌رشانم، سوپاسى ده‌كه‌م.
زۆر سوپاس و شه‌وتان شاد و وولاَتیش هه‌ر ئاوه‌دان.