ئه‌و ئاژه‌ڵه تازه‌یه ناوی نراوه "لایگه‌ر"، له ناوه‌كانی "Lion – شێر" و "Tiger – پڵنگ" وه‌رگیراوه، به‌پێی وته‌ی زانایانی به دونیا هێنانی ئه‌و ئاژه‌ڵه، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو ئاژه‌ڵی شێر و پڵنگ دژی یه‌كترن و به یه‌كه‌وه هه‌ڵناكه‌ن، به‌ڵام لایگه‌ر شێوه‌ی تێكه‌ڵاوی هه‌ردووكیان له خۆ ده‌گرێت و جۆره موویه‌ك لاشه‌ی داپۆشیوه، كه له سروشتدا شێوه‌ی نییه.

هه‌روه‌ها ئه‌و دێوه‌زمه‌یه "لایگه‌ر" باڵایه‌كی به‌رز و كێشه‌كه‌ی 900 تا 1000 پاوه‌ند ده‌بێت، واته (454) كیلۆگرام ده‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی توانای له شێر و پڵنگیش زیاتره، به پێچه‌وانه‌ی شێر، ئاره‌زووی مه‌له‌كردنی هه‌یه.

له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنیان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا، ئێستا ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵی "لایگه‌ر" به دونیا هێنراون و ژماره‌یه‌كیان له یارییه‌كانی سێرك و هه‌ندێكیشیان له باخچه‌كانی ئاژه‌ڵاندا خراونه‌ته نمایشكردن.

جێی ئاماژه‌یه ته‌نها ره‌گه‌زی مێینه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه، توانای به‌دونیا هێنانی بێچووی وه‌ك پڵنگ یاخود شێری هه‌یه، ئه‌مه‌ش جێی سه‌ر سوڕمانه كه ته‌نها خۆی بۆته مایه‌ی به دونیا هێنانی دوو ره‌گه‌زی دیكه‌ی ئاژه‌ڵ.

هه‌روه‌ها زانایان ئاژه‌ڵێكی دیكه‌یان به ناوی "تایگن" به دنیا هێناوه، كه ئه‌ویش پێكهاته‌ی پڵنگی نێر و شێری مێیینه‌یه، به‌پێی وته‌ی زانایان ئه‌و ئاژه‌ڵه زیاتر شێوه‌ی له پڵنگ ده‌چێت به‌ڵام زه‌به‌لاحیه‌كه‌ی به ئه‌ندازه‌ی لایگه‌ر نابێت.
.jpg)