له ده‌سپێكی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی گه‌رمی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی "مه‌حمود عه‌باسی" كرد و سه‌ردانه‌كه‌شی به ڕووداوێكی مێژوویی وه‌سفكرد، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی عه‌ره‌بی ده‌بێت، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بووه پێشه‌نگی سه‌رۆكه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
بارزانی گوتیشی: سه‌ردانه سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی بۆ تووندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌ڵه‌ستینی بوو، چونكه هه‌ردووگه‌ل كێشه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان هه‌یه و گه‌لی كورد پاڵپشتی و پشتگیری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستنی ده‌كات و پێومانوایه ئه‌و رێگه‌یه‌ی سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس گرتوویه‌تیه‌به‌ر ، ئه‌و رێگه ڕاسته‌یه كه گه‌لی فه‌ڵه‌ستنی به ئامانجه‌كانی ده‌گه‌نێت، چونكه ئاشتی رێگه‌ی دروست و باشتیرین رێگه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان.
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌یدا، ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌حمود عه‌باس، په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی فه‌له‌ستنی به عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی به هێزتر و پته‌وتر ده‌كات.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیاندا، بۆ رۆژنامه‌نووسان "مه‌سعود بارزانی" گوتی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان ئه‌نجامدا، كه یارمه‌تی به هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ده‌دات و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ست به هه‌ردوولا رێككه‌وتووین.