سه‌رۆكی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستان (عه‌لی قادر) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ژماره‌ی ئه‌و كیانه سیاسیانه‌ی ئاشكرا كرد، كه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و رێژه‌ی دانیشتوان و ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بڵاوكرده‌وه.
قه‌واره سیاسیه‌كان
له هه‌رێمی كوردستان 42 قه‌واره‌ی سیاسی داوایان پێشكه‌ش به كۆمیسۆنی باڵا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناویان تۆمار بكرێت.
له‌و ژماره‌یه 38 قه‌واره‌ی سیاسی به بێ كه‌موكورتی ناویان تۆمار كراوه و 4 قه‌واره‌شیان ناته‌واویان هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی هه‌یانه چاره‌سه‌ریان كرد رێگه‌یان پێده‌درێت به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
له كۆی ئه‌و 42 قه‌واره سیاسیه‌ی ناویان تۆمار كراوه 20 قه‌واره‌یان ته‌نها داوای نوێكردنه‌وه‌ی متمانه‌یان كردووه و 22 قه‌واره‌ی دیكه بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداری له پرۆسه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
كۆتــا و رێژه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان
په‌رله‌مانی كوردستان له 111 كورسی پێكدێت و كورسیه‌كانی په‌رله‌مانیش به گوێره‌ی لێدوانی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتـا و كورسیه گشتییه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م - پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن كۆتــاكه‌یان 1 كورسییه و چوار قه‌واره‌ی سیاسی كێبرِكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
دووه‌م - كلدۆئاشووری و سریان كۆتــاكه‌یان 5 كورسییه و 4 قه‌واره‌ی سیاسی كێبرِكێ بۆ ئه‌و كورسیانه ده‌كه‌ن.
سێیه‌م - توركمان كۆتــای ئه‌و پێكهاته‌یه 5 كورسییه و 3 قه‌واره‌ی سیاسی كێبرِكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
چواره‌م – كورسییه گشتییه‌كانی په‌رله‌مان 100 كورسین و 31 قه‌واره‌ی سیاسی كێبرِكێیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
مه‌رجه‌كانی قه‌واره‌ی سیاسی
هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆی هه‌یه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات و كێبرِكێ له‌سه‌ر كورسیه‌كان بكات، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و قه‌واره‌یه ره‌چاوی رێژه‌ی 30 له‌سه‌د بۆ ئافره‌تان بكات و پاڵێوراوانی له 3 كه‌س كه‌متر نه‌بن.
ژماره‌ی دانیشتوان به‌گوێره‌ی ئامــاری كۆمیـسیۆن
به گوێره‌ی ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رجه‌می دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به 4 ملیۆن و 382 هه‌زار و 291 كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن.
له‌و رێژه‌یه نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 518 هه‌زار و 229 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
دابـه‌شـكردنی ده‌نگـه‌كـان
ئه‌و ژماره‌یه‌ی ده‌نگده‌ران دابه‌شكراوه به‌سه‌ر 84 ناوه‌ندی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران و ئه‌وه‌ش دابه‌شكراوه به‌سه‌ر یه‌ك هه‌زار و 149 بنكه‌ی ده‌نگدان و 5 هه‌زار و 403 وێستگه‌ی ده‌نگدان و ئه‌و ژماره‌یه‌ش گۆرِانكاری به‌سه‌ردا دێت له كاتی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
دابه‌شكردنی ده‌نگه‌كان به گوێره‌ی پارێزگاكان
یه‌كه‌م – پارێزگای هه‌ولێر : ژماره‌ی دانیشتوانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر یه‌ك ملیۆن و 436 هه‌زار كه‌سه و له‌و ژماره‌یه‌ش 898 هه‌زار و 735 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ئه‌و ژماره‌یه‌ی ده‌نگده‌ران دابه‌شكراوه به‌سه‌ر 31 ناوه‌ندی ده‌نگدان و 446 بنكه‌ی ده‌نگده‌ران و هه‌زار و 962 وێسته‌ی ده‌نگداندا.
دووه‌م – پارێزگای دهۆك : كۆی دانیشتوانی پارێزگای دهۆك 981 هه‌زار و 895 كه‌سه و له‌و ژماره‌یه‌ش 561 هه‌زار و 849 كه‌س مافی ده‌نگدان هه‌یه.
ئه‌و ده‌نگده‌رانه دابه‌شكراون به‌سه‌ر 16 ناوه‌ندی تۆماركردن، 221 بنكه‌ی ده‌نگدان،هه‌زار و 152وێستگه‌ی ده‌نگدان.
سێیه‌م – پارێزگای سلێمانی : ژماره‌ی دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی یه‌ك ملیۆن و 985 هه‌زار و 312 كه‌سه.
له‌و ژماره‌یه یه‌ك ملیۆن و 58 هه‌زار و 189 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ئه‌و ده‌نگده‌رانه دابه‌شكراون به‌سه‌ر 37 ناوه‌ندی ده‌نگدان و 482 بنكه‌ی ده‌نگدان و 2 هه‌زار و 230 وێستگه‌ی ده‌نگدان.
له كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن له كوردستان عه‌لی قادر ئاشكرایكرد، كه قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌ركی كۆمیسیۆن كۆتایی پێهات و له‌ئه‌مرِۆوه كار ده‌كرێت بۆ یه‌كخستنی شێوه‌ی هاوپه‌یمانی و هاوبه‌ندی نێوان ئه‌و قه‌واره سیاسیانه‌ی كه ناویان تۆمار كراوه و ده‌یانه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.