به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی رۆشنبیری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری ئیسفه‌هان، كۆنفرانسی زانستی به ناونیشانی "لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌ڵه‌بجه" به په‌یامی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌یی ـ زانستی سه‌باره‌ت به كاره‌ساته‌كانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، له لایه‌ن "انجمن علمی علوم سیاسی دانشگاه اسفهان" واته "ئه‌نجومه‌نی زانستی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی ئیسفه‌هان"و "قوتابیانی كوردی زانكۆی ئیسفه‌هان" به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیانی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی زانكۆی ئیسفه‌هان و زانكۆكانی دیكه‌ی ئێران و مامۆستایانی زانكۆ له هۆڵی سه‌در له كۆلێژی ئابووری زانكۆی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستانٌ،ٌ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال راگه‌یندرا و ئاماده‌بوان بۆ به‌رز راگرتنی گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه له‌سه‌ر پێی راوه‌ستان و یاد و بیره‌وه‌ریانیان به‌رز و پیرۆز راگرت.
له درێژه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشكه‌ش كاری به‌رنامه ماردین حیسامی شێعرێكی شێركۆ بێكه‌سی خوێنده‌وه، پاشان پێشكه‌ش كاری دیكه‌ی به‌رنامه خاتوو چیمه‌ن پارسامێهر شێعرێكی عه‌بدوڵڵا په‌شێوی پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفرانسی زانستی "لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌ڵه‌بجه" جه‌لال حاجی زاده له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا به زمانی كوردی و به نێونه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی ئیجرایی كورده‌كانی زانكۆی ئیسفه‌هان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و پاشان ئاماژه‌ی به كاره‌ساته‌كانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال كرد و گوتی: ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد هاتووه، به شێوه‌یه‌كی زانستی و یاسایی كاربكه‌ین و هیوامان ئه‌وه‌یه بتوانین ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌یان به سه‌ر كورد هێناوه، به شێوه‌یه‌كی گونجاو دادگایی بكرێن.
حاجی زاده له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌رباره‌ی داوكارییه‌كانی ئه‌م كۆنفراسه گوتی: ده‌مانه‌وێت ئه‌و سیمیناره وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیارمان بداته‌وه، له‌وانه: بۆ چی ئه‌م كاره‌ساتانه روویداوه؟ ریشه و هۆكاره‌كانی چی بوون؟ قووڵایی ئه‌و تاوان و جینایه‌تانه تا كۆیه؟ بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه دووباره بوونه‌ته‌وه؟ و چی بكه‌ین كه زه‌مانه‌تێك بێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان؟
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفرانسی زانستی "لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌ڵه‌بجه"، هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه وه‌كوو قوتابیانی كوردی پێشكه‌ش كاری ئه‌و سیمیناره سێ ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌یه، له‌وانه: "په‌ره‌پێدان به تێروانینی زانستی و ئاكاری ـ دیدێكی سونه‌تی ـ خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ"، "بردنه‌سه‌رێ ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال" و هه‌روه‌ها "گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدان به روانگه‌یه‌كی به‌رفراوان ـ زنجیره كاره‌ساته‌كان، ـ ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت یه‌كه‌م شاری كیمیاییه، هه‌ڵه‌بجه هیرۆشیمای كوردستانه و ئه‌نفال كۆمه‌ڵكوژییه"، "بێگومان هه‌مووی ئه‌وانه پڕ به پێستی جینۆسایدن یان باشتره بڵێیم كوردۆسایدن".
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، مامۆستای زانكۆی هه‌مه‌دان دكتۆر سه‌تار عه‌زیزی له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا شێعری "سه‌ربازی ون"ی عه‌بدوڵڵا په‌شێوی خوێنده‌وه و پاشان وتارێكی زانستی به ناوی "حلبچه: بررسی امكان ترح دعاوی در دیوان بین المللی دادگستری (ICJ)" واته "لێكدانه‌وه‌ی ئیمكانی بوونی خستنه‌ڕووی شكایه‌ت له دیوانی نێوده‌وڵه‌تی دادوه‌ری (ICJ)" خوێنده‌وه كه تیایدا ئاماژه‌ی به دادگای "فرانس ڤان ئانرات" شارۆمه‌ندی هۆڵه‌ندی كرد كه ده‌ڵاڵ و فرۆشیاری ماده‌كانی دروستكردنی چه‌كی كیمیایی به حكومه‌تی سه‌دام حوسێنه و ساڵی 2007 له دادگای لاهای وڵاتی هۆڵه‌ندا دادگایی كرا.
هه‌روه‌ها گوتی: له دادگایی كردنی تاوانبار "فرانس ڤان ئانرات" دادگاه به چه‌ندین دێر ئه‌وی له هاوبه‌شبوونی له تاوانی تاوانی جینۆساید به‌ری كرد، له‌وانه: دادگا هێرشی 16ی ئادار/ مارسی 1988ی سه‌دام بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ره‌تای ره‌نگدانه‌وه‌ی باروودۆخی كورده‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت كه پێشتر نه‌یانتوانیبوو به هه‌ر هۆیه‌ك سرنجێكی ئه‌وتۆیان پێی بدرێت. هه‌روه‌ها هاتووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك پێش 16ی مارسی 1988 بۆ تاوانباركردنی ئانرات سه‌باره‌ت به جۆری كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق سه‌باره‌ت به كورده‌كان له ئارادانییه كه تاوانبار ئاگاداری ئه‌و كرده‌وانه بووبێت. له نووسراوه‌ی دادگادا هاتووه به پێی ئه‌وه‌ی كه راده‌ستكردنی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن ئارنرات به سه‌دام پێش له 16ی مارسی 1988 بووه ده‌بێت ئه‌و له به‌شداری له‌و تاوانه بێ تاوان بكرێت.
عه‌زیزی له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ی ده‌توانن پلانی سكاڵا دابڕێژن، گوتی: له نێوان 140 وڵاتی ئه‌ندامی كۆنوانسیۆنی رێگه‌پێدان و به‌رگری كردن له به‌دیهێنانی جینۆساید، ته‌نیا 16 وڵات سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مافی ICJ مه‌رجیان بۆ داناوه. له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و ئاماده‌كردنی چه‌كی كیمیایی بۆ عێراق، ته‌نیا وڵاتانی هیندستان، سه‌نگاپوور و ئه‌مه‌ریكا بۆیان هه‌یه ئه‌و دیوانه‌یان قه‌بووڵ نه‌كرد. ده‌توانرێت دژی وڵاتانی میسر، هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا پلانی سكاڵا دابڕێژرێت.
له درێژه‌ی سیمیناره‌كه‌دا كورته فیلمێك كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پاراستنی مافه‌كانی بریندارانی كیمیایی سه‌رده‌شت سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌كرابوو، نمایش كرا، تیایدا دیمه‌نی شه‌هیدانی هه‌میشه له یادی هه‌ڵه‌بجه و چۆنییه‌تی ئاواره‌بوون و كۆڕه‌وی ئه‌وان نمایش كرا.
پاشان رێباز قوربانی نیژاد قوتابیی دكتۆرای ژێئۆپۆلۆتیكی زانكۆی تاران وتارێكی به ناونیشانی "بررسی موقعیت ژئوپولتیك كردستان عراق در خاورمْیانه با تاملی بر شهر حلبچه" واته "لێكدانه‌وه‌ی شوێنی ژێئۆپۆلۆتیك كوردستانی عێراق له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به رامان له‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه" پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا گوتی: "كوردستانی عێراق به بۆنه‌ی بوونی كانزاكانی جۆراوجۆری وزه، چۆمه خوڕه‌كانی سه‌رنج راكێش و مه‌سه‌له‌ی هیدرۆپۆلۆتیك پێویست به‌وانه، گرینگییه‌كی تایبه‌تی له وڵاتی عێراقدا هه‌یه".
جێی ئاماژه پێدانه له‌م وتاره‌دا دوای لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی عێراقدا و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌رزشه‌كانی ژێئێپۆلۆتیكی به لێكدانه‌وه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌م باره‌یه‌وه كاری زانستی كراوه.
پاشان مسته‌فا ئه‌سه‌دزاده یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی بۆردوومانی كیمیابارانی
شاری سه‌رده‌شت كه 5 كه‌سی شه‌هید بووه و ته‌نیا بۆخی به جێی ماوه، بیره‌وه‌رێكی خۆی له‌سه‌ر بۆردوومانی ئه‌و شاره پێشكه‌ش كرد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه كرد و گوتی: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م شاره ده‌ژین تاك تاك هه‌ر كامه‌یان بیره‌وه‌رییه‌ك و چیرۆكێكی تایبه‌ت به خۆییان هه‌یه.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا وتاری ئه‌كبه‌ر وه‌له‌دبه‌یگی به ناونیشانی "گزری ا‌سیب شناسی بر سویه‌های جامعه شناختی ـ حقوقی مساله از دیدگاه تاریخی بین المللی" واته "چاوخشاندنێكی خه‌ساره‌ناسی به لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵناسی ـ یاسایی مه‌سه‌له له روانینی مێژوویی نێونه‌ته‌وه‌یی" به نوێنه‌رایه‌تی ئاوان له لایه‌ن قوتابیی كورد محه‌مه‌د قوربانی نژاد پێشكه‌ش كرا.
پاشان ماسته‌ری زانستی سیاسی جه‌لال شه‌فیعی وتارێكی به ناونیشانی "گفتمان سیاسی كرد معتوف به حفز بقای فیزیكی" واته "گوتاری سیاسی كورد به له‌به‌رچاوگرتنی مانه‌وه‌ی فیزیكی" پێشكه‌ش كرد.
له درێژه‌كه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا موزیكژه‌نی كورد كامیار فانیان به ئامێری ته‌نبوور و موزیكژه‌نی نه‌بیر یۆسف شیرئاوی به ئامێری ده‌ف چه‌ند پارچه موزیكێكی ره‌سه‌ن و مه‌قامه‌كانی ته‌نبووری كرماشانیان پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی بینه‌رانی بۆلای خۆی راكێشا.
له میانه‌ی كۆنفرانسی زانستی "لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌ڵه‌بجه"دا خاتوو له‌یلا مورووه‌تی وتارێكی به ناونیشانی "بررسی نسل كشی در منتقه خاورمیانه از منزر جامعه شناسی سیاسی" واته "لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دیدی كۆمه‌ڵناسی سیاسییه‌وه" پێشكه‌ش كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌ده‌دا وتاری ئه‌نجومه‌نی پاراستنی مافه‌كانی بریندارانی كیمیایی سه‌رده‌شت (ODVCW) كه به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كۆنفرانسه ئاماده كرابوو له لایه‌ن عوسمان موزه‌یه‌ن به‌رێوه‌به‌ری كومیته‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی مافه‌كانی بریندارانی كیمیایی سه‌رده‌شت خوێندرایه‌وه.
له كۆتایی به‌شی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا شاعیری لاوی كورد سالار
عوبدوڵڵاهی چه‌ند پارچه شێعرێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ی دوانیوه‌ڕۆدا فیلمێك له سه‌ر بۆردوومانی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه و دیمه‌نی شه‌هید و بریندار و دیمه‌نه‌كانی ئه‌و شاره دوای كاره‌ساته‌كه به ده‌نگی گۆرانیبێژی كورد میدیا حوسێن بڵاوكرایه‌وه.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا سه‌لاح مه‌نووچێهری شێعری "خاچ و ماری" شێركۆ بێكه‌سی كه وه‌ریگێڕابۆ سه‌ر زمانی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی دانیشتوانی ناو هۆڵه‌كه‌ی بۆلای خۆی راكێشا.
پاشان وتاری "ناوه‌ندی دژ به ئه‌نفال و جینۆساید كردنی گه‌لی كورد" واته "چاك" كه به تایبه‌ت بۆ ئه‌م كۆنفرانسه ئاماده كرابوو له لایه‌ن قوتابیی كورد محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی خوێندرایه‌وه.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا وتاری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی بۆردوومانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه كه به تایبه‌ت بۆ ئه‌م سیمیناره ناردرابوو له لایه‌ن پێشكه‌شكاری به‌رنامه ماردین حیسامی خوێندرایه‌وه. پاشان شاعیری لاوی كورد ئاوات خه‌لیلی شێعرێكی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش كرد.
له میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌كبه‌ر خه‌لیلی وتارێكی به ناونیشانی "فاجعه حلبچه و نسل كشی مردم غیر نزامی" واته "كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی بێ‌تاوان" خوێنده‌وه.
پاشان كلیپێك له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به ده‌نگی گۆرانیبێژی ناوداری كورد شڤان په‌روه‌ر نمایش كرا، كه له لایه‌ن ئاماده‌بوان ناو هۆڵه‌كه‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ًهه‌ژار ئاریانفه‌ر وتارێكی به ناونیشانی "فاجعه حلبچه و دیدگاه عدالت انتقالی" واته "كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و تێروانینی عیداڵه‌تی گواستنه‌وه" خوێنده‌وه.
له میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا مێزگردێك له‌سه‌ر دادوه‌ری وتاره‌كانی سیمیناری زانستی
"لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌ڵه‌بجه" به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا دكتۆر سه‌تار عه‌زیزی، سه‌عید ساعیدی و پارێزه‌ری لاوی كورد عوسمان موزه‌یه‌ن ئاماده‌بوون و له‌سه‌ر ئه‌و وتارانه‌ی له‌و كۆنفرانسه پێشكه‌ش كرابوون ئاخاوتنیان كرد و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانیان خسته‌ڕوو.
پاشان وتاری دكتۆر دیاكۆ حامیدی به ناونیشانی "كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند روانگه‌یه‌ك" له لایه‌ن قوتابیی كورد به‌یان كه‌ریمی خوێندرایه‌وه. پاشان قوتابیی كورد عه‌لی ئیسماعیل نیژاد وتارێكی به زمانی كورد سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م سیمیناره‌دا موزیكژه‌نی كرماشانی كامیار فانیان به ئامێری دووتاری كورمانجی باكووری خوراسان چه‌ندین پارچه موزیكی به هێز و هه‌ست بزوێنی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد.
له به‌شێكی سیمیناره‌كه‌دا مێزگردێكی زانستی به ناونیشانی "بررسی حقوقی ـ سیاسی فاجعه حلبچه و سردشت و انفال بعد از دو دهه" واته "لێكدانه‌وه‌ی یاسایی ـ سیاسی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رده‌شت و ئه‌نفال پاش دوو ده‌یه" به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا دكتۆر سه‌تار عه‌زیزی، خاتوو مریه‌م مرووه‌تی، مسته‌فا ئه‌سه‌دزاده ئاماده‌بوون و پێشكه‌ش كاری مێزگرد موختار زارعی پرسیاری ئاراسته‌ی كارناسانی ئه‌م مێزگرده كرد و ئه‌وانیش به وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێشكه‌ش كاری به‌رنامه‌كه‌یان دایه‌وه.
جێی ئاماژه پێدانه له میانه‌ی هه‌ر به‌شێكی سیمیناری زانستی "لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌ڵه‌بجه" له لایه‌ن پێشكه‌ش كارانی كورد ماردین حیسامی و خاتوو چیمه‌ن پارسامێهر كۆمه‌ڵێك پارچه شێعر له شاعیرانی گه‌وره‌ی كورد و ئێرانی خوێندرایه‌وه، له‌وانه: نالی، عه‌بدوڵڵا په‌شێو، شێركر بێكه‌س، ئه‌حمه‌د شاملوو، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و جه‌لال مه‌له‌كشا.
له كۆتاییدا وتاری كۆتایی قوتابیانی كوردی زانكۆی ئیسفه‌هان به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیمیناری لێكۆڵینه‌وه‌یی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال و سه‌رده‌شت و له یادی 21مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردوومانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن قوتابیی كورد سۆنا زه‌ردوویی خوێندرایه‌وه كه له به‌شێكیدا هاتووه؛ ده‌بێ باش بزانین ته‌نیا به سزادانی كۆمه‌ڵێك له تاوانباران هێشتا سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌كان له‌ناونه‌براوه، ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه ڕه‌شه‌ی له مێژووی گه‌له‌كه‌مان ره‌خسان ته‌نیا به‌عس نه‌بوو به‌ڵكوو بیروبڕوایه‌كی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی شوینیستییه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی ئه‌و وتاره‌دا ئاماژه كراوه كه؛ له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه دژه مرۆڤانه‌یه كه به درێژایی مێژوو به‌سه‌رماندا سه‌پاوه، ئه‌وه ده‌توانێ زۆر گرینگ بێت بۆ به‌رگری كردن و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه ته‌نیا و ته‌نیا یه‌ك هه‌ڵوێسته له به‌رامبه‌ر نه‌یارانمان.
له به‌شی كۆتایی وتاری قوتابیانی كوردی زانكۆی ئیسفه‌هان دوپا كراوته‌وه كه قوتابیانی كوردی زانكۆی ئیسفه‌هان داوا له رای گشتی و رووناكبیران، نووسه‌ران، سیاسه‌توانان، كۆڕ و كۆمه‌له‌كانی ناحوكه‌می، دۆستان و خه‌مخۆرانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، هه‌موو پێكه‌وه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست هه‌وڵبده‌ین و داوابكه‌ین بۆ به جینۆساید ناساندنی كه‌یه‌سه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال و سه‌رده‌شت.
پاشان له لایه‌ن كومیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی قوتابیانی كورد له چه‌ندین كه‌سایه‌تی كورد كه وتار و ئاخاوتنیان له‌م كۆنفرانسه پێشكه‌ش كردبوو، به تابلۆی پێ‌زانین رێزی تایبه‌تیان لێ‌گیرا و هه‌روه‌ها له په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له وڵاتی ئێران مه‌نسوور جیهانی، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆنفرانسی زانستی "لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌ڵه‌بجه" به پێشكه‌ش كردنی له‌وحه‌ی پێ‌زانین رێز گیرا.