بۆ گه‌وره و بچوکی گه‌لی کوردستان و سیاسییکار و لێکۆڵه‌ره ناوخۆیی و ئیقلیمی و جیهانییه‌کان رونه که سه‌رۆک بارزانی سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتووه و له ته‌نوری شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورددا قاڵ بووه . و‌ردبین و خاوه‌ن ئه‌زموونه ، لێوه‌شاوه و نه‌ترسه ، سادق و بێفروفێڵ و راستگۆیه. له پرۆسه‌ی خه‌باتی رزگاریخوانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا ، بۆ دۆست و دوژمن ده‌رکه‌وتووه که نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی خۆشده‌وێت و مامه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر ناکات.
سه‌رۆکێکی دیموکرات و ئاشتیخوازه. ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز نه‌یتوانیوه هه‌ستی دیموکراتیخواز و ئاشتیخوازانه‌ی به لاریدا به‌رێت ، چاوپۆشی پێ‌بکات له بیروهه‌ست و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌که‌ی . هه‌موو هێز و رێکخراوه سیاسییه‌کانی ناو به‌ره‌ی کوردستانی و نیشتمانپه‌روه‌رانی کوردستان له‌بیریانه که مه‌سعود بارزانی له کۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانیی دیسێمبه‌ری ساڵی 1991 دا ، هێزی گه‌لی به به دیلێکی دیموکراتی تر له ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی کوردستانی دانا و داوای کرد ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی به گه‌ل بسپێردرێت که خۆی سه‌رکرده‌که‌ی هه‌ڵبژێرێت.
به‌ره‌ی کوردستانیی له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ڕێز بارزانی بڕیاریدا ، گه‌ل له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌دا ، دامه‌زراوه‌یه‌کی یاسایی له قالبی په‌رله‌مانی کوردستاندا دامه‌زرێنێت و رێبه‌رێک بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه رۆژی 19/5/1992 ئه‌نجامی گرت و نوێنه‌رانی گه‌لی کوردستان په‌رله‌مانی کوردستانیان پێکهێنا. په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌رکی یاسادانانی بۆ کوردستان و دانانی ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ریی کوردستانی گرته ئه‌ستۆ . به دامه‌زراوه کردنی کوردستان ، دۆخی گه‌لی کوردی گۆڕی و ئه‌وی وه‌ک نه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆیه‌کانی جیهان کرد به خاوه‌نی ده‌زگای یاسادانان و به‌ڕێوه‌به‌ریی و دادوه‌ریی له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا.
بارزانی بۆ به مه‌ده‌نی کردنی ژیانی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی کوردستان به به‌رده‌وامیی هه‌وڵیداوه که گه‌لی کورد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌روه‌رده بکرێت و گرنگیی ته‌واوی داوه به سه‌روه‌ریی یاسا و پتر له هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌نگاوی بۆ به دیموکراتی کردنی باشوری کوردستان هه‌ڵگرتووه.
ناکۆکیی و ململانێی درێژخایه‌ن له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازانه‌ی گه‌لی کورددا که به به‌رده‌وامی شه‌ڕ و براکوژیی لێکه‌وتووه‌ته‌وه ، یه‌کێکه له‌و ده‌رده پڕ له ئیشوئازارانه‌ی گه‌له‌که‌مان که به به‌رده‌وامی له‌مپه‌ری خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان و نه‌یهێشتووه گه‌لی کورد به مافه ڕه‌واکانی بگات و وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی تری جیهان ، خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بێت.
ئه‌و ده‌رده پتر له هه‌رکه‌سێک سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی ئازار داوه ، هه‌ربۆیه له‌و کاته‌وه که ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی باشوری کوردستانی پێسپێردراوه ، شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی له باشوری کوردستان بنبڕ کردوه و ئارامیی و ئاسوده‌یی و ئاشتی به گه‌له‌که‌مان به‌خشیوه و نه‌یهێشتووه خوێنی لاوی کورد بۆ مه‌به‌ستی سیاسه‌تی به‌رچاوته‌نگانه‌ی حیزبایه‌تی ببێته ده‌سته‌چیله‌ی ئاگر.
سه‌رۆک بارزانی هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بووه ، به‌ڵام به شاهیدی هه‌موو رێکخراوه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کانی باشوری کوردستان ، هه‌رگیز به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستانی نه‌خستوه‌ته قالبی رێکخراوه‌که‌یه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که رێنوێنییه‌کانی کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر به ئاشتی ژیانی گه‌لی کورد و حیزبه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کان له کوردستاندا.
سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی جێی رێزی کوردی به‌شه‌کانی تری کوردستان و کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لی کورد به چاوی رسێز و خۆشه‌ویستییه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن . ئه‌وان دڵنیان به‌بوونی به‌ڕێزیان و سه‌رۆکایه‌تی کردنی گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان ، نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ره به‌ره به مافه‌کانی خۆی ده‌گات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی کورد ناتوانێت رۆڵی سه‌رۆک بارزانی له به ئاشتی ژیانی کوردی پارچه‌کانی تری کوردستاندا که‌م ببینێت .
په‌یوه‌ندیی دڵسۆزانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه و به‌هێز‌ی مه‌سعود بارزانی به کوردی رۆژهه‌ڵات ، باکور و رۆژئاوای کوردستانه‌وه ، ئه‌و رۆڵه‌ی به‌رجه‌سته کردوه‌ته‌وه و گه‌شه‌ی به خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌و به‌شانه‌دا داوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی جێی له دڵی هه‌موو کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ردا کردوه‌ته‌وه.
جگه له هه‌رێمه سوننه و شیعه‌نشینه‌کانی عێراق ، وڵاتانی ئیقلیمی و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاش له ئاستی بڵندی دیبلۆماسییه‌تی بارزانی سه‌رسامن. رۆڵی مه‌سعود بارزانی له که‌مکردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان پێکهاته سیاسیی و ئایینییه‌کانی عێراقدا ، شه‌فاف و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه. له‌و ماوه‌یه‌دا که عێراق له چنگ دیکتاتۆرییه‌تی حیزبی به‌عس و سه‌دام حوسێن ئازادکراوه ، سه‌رکرده‌ی رێکخراوه سیاسیی و ئایینیه‌کانی عێراق و ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاش له کاتی ته‌نگانه‌دا رویان له سه‌رۆک بارزانی کردوه که ناوبژیی بکات له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیان و رێگربێت له‌به‌رده‌م ئاژاوه‌گێڕاندا .
بارزانی دیبلۆماتکارێکی به ئه‌زمونه ، هێمن و له سه‌ره‌خۆیه ، وته‌کانی له مێشکی دۆست و دوژمن‌دا جێده‌گرن . به رێگای دیبلۆماسییه‌وه توانیویه‌تی سه‌رنجی رێکخراوه سیاسیی و مه‌ده‌نیی و حکوومییه‌کانی جیهان به‌ره‌و گه‌لی کورد رابکێشێت و گه‌له‌که‌مان هه‌نگاو به هه‌نگاو له ئامانجه‌کانی نزیک بکاته‌وه و له دڕنده‌یی دوژمنانی کورد سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌م بکاته‌وه و پێیانڕابگه‌یه‌نێت که کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی سیاسییه و به شه‌ڕ و کوشتن چاره ناکرێت و ته‌نیا ڕێگاچاره‌ی سیاسییه.
له‌ناو خۆی عێراقدا سه‌رۆک بارزانی په‌یڕه‌وی کردوه له سیاسه‌تێکی دروست و دور له ئاژاوه‌گێڕیی و ئاشتیانه . له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا لایه‌نه ئایینی و تایفه‌کانی هانداوه که به رێگای ئاشتیی و ده‌ستوره‌وه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ئاماده نه‌بووه بۆ قازانجی هیچ لایه‌نێک چاو له یاسا و ده‌ستوری عێراق.
وه‌ک قوتابییه‌کی به وه‌فای رێبازی مسته‌فا بارزانی باوک ، رێگای بارزانی گرتوه‌ته‌به‌ر و له هه‌موو بواره‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و سیاسیی و دیموکراتیدا ، په‌ره‌ی به رێبازی بارزانی داوه و له‌و رێگایه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌کی نه‌سروتو و به ئه‌مه‌که.
دڵسۆزه له جێبه‌جێکردنی مافی کرێکاران ، ئافره‌تان ، منداڵان ، لاوان و چه‌وساوه‌کانی کوردستاندا . رێزی بۆ شه‌هیدانی نیشتمان هه‌یه و ملی بۆ یاسایه‌ک ڕانه‌کێشاوه که زیانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی لێبکه‌وێته‌وه و هۆشیار و بێباک عه‌وداڵی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا‌کانی گه‌لی کوردستان بووه و هه‌رله‌وکاته‌شدا لایه‌نگریی چاره‌سه‌ر کردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورده له به‌شه‌کانی تری کوردستان دا.
به گشتی سه‌رۆک بارزانی سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن پرنسیپه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی ، نیشتمانی ، دیموکراتی و ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کوردستانه و پشتگیریی کردن له به‌ڕێزیان له هه‌موو بواره‌کاندا ، ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه گه‌لی کورده بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌کانمان و ده‌بێت ئه‌م وته‌یه‌ی ببێته دروشمی ئێمه که به هه‌واڵنێری رۆیته‌رزی راگه‌یاند :
"وه‌ک هاووڵاتییه‌کی کورد هیوا و ئاواتم ئه‌وه‌یه که ببینم ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه وه‌کو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت".