به ئاماده‌بوونی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی و حزبی و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی ناوچه‌كه و له ژێر دورشمی "وه‌رزێك بۆ نوێبوونه‌وه و روانیین"، گروپی "ژیانه‌وه" به‌هاوكاری رۆشنبیران و لاوانی هه‌روامان، كۆنفرانسێكی بۆ رۆشنبیرانی هه‌ورامان سازكرد.
ئیبراهیم حاجی به‌رێوه‌به‌ری كۆنفرانسه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر راگه‌یاند "ئه‌م كۆنفراسه هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی كۆده‌نگێكی رۆشنبیران و پێگه‌یشتوان بۆ نزیكردنه‌وه‌ی توانا شاراوه‌كانی هه‌ورامان، ئه‌و توانایه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه بۆ خزمه‌تی به‌رچاو له‌بواری كلتووری و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامان، گفتگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مرِۆ ژیانی هه‌ورامان كه پێویستی پێ یه‌تی به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه بوو، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌می چاكسازی و خزمه‌تكاری فه‌رهه‌نگی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌ورێكی دیكه‌یه‌تی".
له كۆتایی ئه‌م كۆنفراسه‌دا به وتاری شاعیران و گۆرانی گوتن كۆتایی پێهات، دواتریش فۆرمێكی راپرسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كه‌م و كورِییه‌كانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان دابه‌شكرا.
له‌رێگه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه‌وه داوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی تایبه‌ت به زاراوه‌ی هه‌ورامی كرا، وه‌ك پشنیارێكیش ئه‌م دوایه ده‌خرێته به‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.