به‌رِێوبه‌رایه‌تی پۆسته و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ جیهاندا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌وه‌ندی كورد ده‌توانن به ئاسانترین رێگه كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به پێچه‌وانه‌وه‌ش خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌توانن كه‌لوپه‌ل بۆ زیاتر له 121 وڵاتی جیهان بنێرن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر به‌رِێوبه‌ری پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ئومێد محه‌ممه‌د ساڵح رایگه‌یاند، "به هه‌وڵ و كۆششی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تواندرا پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشبخرێت و دوو ده‌ستكه‌وتی گرنگ به‌ده‌ست بهێنین".
له باره‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه گوتی " ده‌ستكه‌وتی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی كوردستاندا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی چوار جۆر پولی فه‌رمی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌چاپ بگه‌یه‌نێت و ئه‌و چوار جۆره پوله له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ته‌واوی نوسینگه‌كانی پۆسته و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان كاریان پێده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گوتی "دووه‌م ده‌ستكه‌وتی فه‌رمانگه‌ی پۆسته و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی نه‌مسا ئیمزا كراوه و به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌مسا پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێته 121 وڵاتی جیهان".
روونیشیكرده‌وه " ئێستا له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پۆسته بۆ چوار سه‌نته‌ری پۆسته له ئه‌رده‌ن، یۆنان، سوید، نه‌مسا ره‌وانه ده‌كرێت و هه‌ولێر وه‌ك سه‌نته‌ری ئاڵوگۆرِی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته دانی پێدانراوه و یه‌كێتی پۆسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به (UPU) به فه‌رمی ناسێندراوه و وڵاتی ئه‌رده‌نیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه پۆسته راسته‌وخۆ ده‌نێرێته هه‌ولێر و ناینێرێته به‌غداد".
ئومێد محه‌ممه‌د ساڵح ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، "ره‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دتوانن سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن و به ئاسانترین شێوه كه‌لوپه‌ل و پێویستیی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌م ئه‌دره‌سه Iraq - Erbil- (IQEBLA) بكه‌نه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه‌ش خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن هه‌رچییه‌كیان ده‌وێت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكه‌ن و به ئاسانترین شێوه و له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك هه‌فته‌دا پێویستییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نرێته شوێنی مه‌به‌ست".
به‌رِێوبه‌ری پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، "له ئێستادا هه‌ندێك كۆمپانیای بیانی سوودی زۆر له پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن و خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی وشكایی پۆسته‌ی هه‌رێم بۆ گه‌یاندنی پێویستییه‌كانیان به‌كار دهێنن".
به‌رِێوبه‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان 92 نوسینگه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌تی پۆسته‌یی له كوردستان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكات.