به‌رِێوبه‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ژده نوسینگه‌ی تایبه‌تی بۆپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌یه و هه‌ولێر به یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی ئاڵوگۆرِی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته دێته هه‌ژمار.
به‌رِێوبه‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆرِی پۆسته ماجد محه‌ممه‌د عه‌لی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، له هه‌ولێری پایته‌خت 18 نوسینگه‌ی پۆسته خزمه‌تی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و له گرنگترین خزمه‌تگوزارییه‌كانیان گه‌یاندن و ره‌وانه‌كردنی پۆسته‌یه بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
گوتیشی " به هه‌مان شێوه‌ی له سلێمانی 22 نووسینگه و له دهۆكیش 15 نوسینگه كار ده‌كه‌ن و له قه‌زا و ناحییه‌كانی هه‌رێمیش نوسینگه‌ی پۆسته و گه‌یاندن هه‌یه و له هه‌ولێر سه‌نته‌ری دووه‌می ئاڵوگۆرِی پۆسته دامه‌زراوه و له‌گه‌ڵ هێڵی فرِۆكه‌وانی نه‌مساش رێككه‌وتن كراوه و له ئێستادا هه‌ولێر به‌ستراوه‌ته‌وه به زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه.
به‌رِێوبه‌رایه‌تی پۆسته و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ جیهاندا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌وه‌ندی كورد ده‌توانن به ئاسانترین رێگه كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به پێچه‌وانه‌وه‌ش خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌توانن كه‌لوپه‌ل بۆ زیاتر له 121 وڵاتی جیهان بنێرن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ به‌رِێوبه‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو چوار جۆر پولی پۆسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی كاریان پێده‌كرێت و هه‌ولێر وه‌ك سه‌نته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌نته‌ری پۆسته‌ی 121 وڵاتی جیهانییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر به‌رِێوبه‌ری پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ئومێد محه‌ممه‌د ساڵح رایگه‌یاند، "به هه‌وڵ و كۆششی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تواندرا پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشبخرێت و دوو ده‌ستكه‌وتی گرنگ به‌ده‌ست بهێنین".
له باره‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه گوتی " ده‌ستكه‌وتی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی كوردستاندا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی چوار جۆر پولی فه‌رمی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌چاپ بگه‌یه‌نێت و ئه‌و چوار جۆره پوله له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ته‌واوی نوسینگه‌كانی پۆسته و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان كاریان پێده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گوتی "دووه‌م ده‌ستكه‌وتی فه‌رمانگه‌ی پۆسته و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی نه‌مسا ئیمزا كراوه و به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌مسا پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێته 121 وڵاتی جیهان".
روونیشیكرده‌وه " ئێستا له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پۆسته بۆ چوار سه‌نته‌ری پۆسته له ئه‌رده‌ن، یۆنان، سوید، نه‌مسا ره‌وانه ده‌كرێت و هه‌ولێر وه‌ك سه‌نته‌ری ئاڵوگۆرِی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته دانی پێدانراوه و یه‌كێتی پۆسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به (UPU) به فه‌رمی ناسێندراوه و وڵاتی ئه‌رده‌نیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه پۆسته راسته‌وخۆ ده‌نێرێته هه‌ولێر و ناینێرێته به‌غداد".
ئومێد محه‌ممه‌د ساڵح ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، "ره‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دتوانن سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن و به ئاسانترین شێوه كه‌لوپه‌ل و پێویستیی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌م ناونیشانه (Iraq - Erbil- IQEBLA) بكه‌نه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه‌ش خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن هه‌رچییه‌كیان ده‌وێت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكه‌ن و به ئاسانترین شێوه و له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك هه‌فته‌دا پێویستییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نرێته شوێنی مه‌به‌ست".
به‌رِێوبه‌ری پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، "له ئێستادا هه‌ندێك كۆمپانیای بیانی سوودی زۆر له پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن و خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی وشكایی پۆسته‌ی هه‌رێم بۆ گه‌یاندنی پێویستییه‌كانیان به‌كار دهێنن".
به‌رِێوبه‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌رێمی كوردستان 92 نوسینگه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌تی پۆسته‌یی له كوردستان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكات.