ئاماده‌بووانى به‌رِێز... میوانه به‌رِێزه‌كان.. ئه‌م كاته‌تان باش و هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن به‌سه‌رچاو
به‌تایبه‌تى ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنى به‌رِێز خه‌لیل زاد بكه‌م كه پێشتر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا بووه له عیراق، دواى ئه‌وه بووه بالًَیۆزى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. به‌خێرهاتنى تایبه‌تى ده‌كه‌م كه ئه‌مرِۆ خۆى و خێزانى له‌م مه‌رِاسیمه له‌گه‌ڵمان ئاماده‌ن. خۆشحاڵین به به‌شدارى كردنیان چونكه زۆر له‌و كارانه‌ى كه ده‌ستمان پێكرد لێره به‌رِێزیان باڵیۆز بوون له به‌غدا.
خۆشحاڵم كه له‌م رێ‌و رِه‌سمه به‌شدارى ده‌كه‌م، كه ئه‌ویش كردنه‌وه‌ى پرِۆژه‌ى وێستگه‌ى ناوه‌ندى و پاڵاوگه‌ى نه‌وتى هه‌ولێره له گردى خورماڵه.
له ده‌ستپێكدا حه‌ز ده‌كه‌م سوپاسى تایبه‌تى به‌رِێز دكتۆر ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و ته‌واوى تیمى وه‌زاره‌ت بكه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌رِێز شێخ باز كه‌ریم سه‌رۆكى كار گروپ و محمود كه‌ریم جێگرى سه‌رۆك و هه‌موو ئه‌و ئه‌ندازیار و ته‌كنیكار و كارمه‌ندانه ده‌كه‌م كه ئه‌و خه‌ونه‌یان كرده راستى و ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یان هێنایه ئارا.
له قوڵایى دڵمه‌وه پیرۆزبایى له خۆمان و گه‌لى كوردستان و ته‌واوى عیراق ده‌كه‌م، بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و ده‌ست كه‌وته مه‌زنه بۆ بونیاد نانى ژێرخانى پیشه‌سازى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان و عیراق.
دڵنیام گه‌لى كوردستان هه‌وڵ و ماندوو بوونى ئێوه له‌به‌رچاو ده‌گرن و سوپاستان ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌ى كه پێشكه‌شتان كردووه.
له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت، وێرِاى به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركى ئاسایى خۆم و پێشكه‌ش كردنى پرِۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و هه‌وڵدان بۆ باش كردنى گوزه‌رانى هاوڵاتیان، دوو ئاواتى سه‌ره‌كیم هه‌بوو كه حه‌زم ده‌كرد بێنه دى:
ئه‌وانیش دابین كردنى كاره‌با و سووته‌مه‌نى بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان. چونكه میلله‌تى ئێمه له ساڵانى رابردوو زۆر ئازار‌و مه‌ینه‌تى بینى به‌هۆى نه‌بوونى كاره‌با و سووته‌مه‌نیه‌وه.
له دارِشتنى سیاسه‌تى حكومه‌ت ئێمه هه‌رده‌م پابه‌ند بووین به ده‌ستوورى عیراق و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراق.
وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن له ماوه‌ى رابردوو جاربه‌جار گرژى سه‌رى هه‌ڵده‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ له ناوه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه.
دیاره مانه‌وه‌ى ئه‌و پرسانه به‌بێ چاره‌سه‌رى به‌م شێوه‌یه هه‌رِه‌شه له‌و ئاینده سه‌قامگیره ده‌كات كه ئێمه هه‌موومان هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین له عیراقدا.
حه‌ز ده‌كه‌م زۆر راشكاوانه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدوێم: ئه‌وه‌ى ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرسانه چاره‌سه‌ر بكرێت به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌و به پێى بنه‌ما و مه‌رجه‌كانى ده‌ستورى عیراق كه 80% ى گه‌لى عیراق ده‌نگى بۆ داوه.
ئێمه وه‌ك چۆن له رابردوو ئاماده‌بووین، ئێستاش ئاماده‌ین بۆ دانیشتن له‌سه‌ر مێزى دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه ئاماده‌ن و ئیرِاده‌یان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسانه.
هه‌ندێك جار ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێین كه‌وا زۆر توندین له هه‌ڵوێستمان و سوورین له‌سه‌ر داواكاریه‌كانمان، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م كه‌وا عیراقیه‌كان و جیهان دوو شتى سه‌ره‌كى بزانن:
یه‌كه‌م: سوور بوونى ئێمه له‌سه‌ر پابه‌ند بوون به ده‌ستور و ئه‌و گره‌نتیانه‌ى كه ده‌یدات بۆ ئازادى و دیموكراسى راسته‌وخۆ له مێژووى ئێمه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه.
ئێمه‌ى كوردستانى مه‌ینه‌تى زۆرمان بینیوه له ئه‌نجامى ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ى كه جێ به‌جێ نه‌كراون و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه پشت گوێ خراون.
بۆ ئه‌وه‌ى له ئاشتى و ئارامى بژین، ئێمه ده‌مانه‌وێت مافه‌كانمان پارێزراو بێت، ئه‌ویش به‌هۆى رێكه‌وتنى هه‌میشه‌یى كه هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندبین پێى و به گوێره‌ى بنه‌ماكانى ده‌ستوری عیراق. ئێمه هیچ ئه‌جیندایه‌كى شاراوه‌و نهێنیمان له عیراقدا نییه.
دووه‌م: بۆ ئه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن ئێمه ناتوانین به جیدى دانوستان بكه‌ین، نموونه‌ى به‌رچاو هه‌یه كه‌وا ئێمه زۆر به جیدى له پرۆسه‌ى دانوستان به‌شداریمان كردووه و به‌شدارى كردنمان بۆته مایه‌ى به‌دى هێنانى ئاكامى مێژوویى له‌م وڵاته. بۆیه ئێمه ده‌توانین به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ به‌غدا كار بكه‌ین له‌م رووه‌وه.
ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شێكى جێگه‌ى متمانه و هاوكارێكى ته‌واوى حكومه‌تى فیدراڵ بین له به‌غدا. تێرِوانینى ئێمه بۆ ئاشتى و سه‌قامگیرى و ئاسووده‌یى له هه‌رێمى كوردستان ده‌خوازێت كه په‌یوه‌ندییه‌كى ئاشتیانه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا. له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ى خۆشمان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌وه‌ى ئێمه داواى ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌م په‌یوه‌ندیه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا بێت كه باڵاترین یاساى وڵاته و گه‌وره‌ترین گاره‌نتیه بۆ ئێمه كه‌وا مێژوو خۆى دووباره ناكاته‌وه.
په‌یامى ئێمه روون و ئاشكرایه، حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه و هیواخوازه كه‌وا دیالۆگى جیدى دووباره ده‌ست پێبكاته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌پێى بنه‌ماكانى ده‌ستور و له چوارچێوه‌ى عیراقێكى یه‌كگرتووى دیمو‌كراتى فیدراڵ‌دا.
سوور بوونى ئێمه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به مه‌به‌ستى مسۆگه‌ر كردنى ئاینده‌یه‌كى گه‌شه بۆ گه‌له‌كه‌مان و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى كاره‌ساته مێژوویه‌كانه.
هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كێشه‌ى دابین كردنى سووته‌مه‌نى هیچى كه‌متر نه‌بوو له كێشه‌ى كاره‌با، بگره فاكته‌رى سه‌ره‌كى نه‌بوونى كاره‌باو دواخستنى پرِۆژه‌كانى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌با مه‌سه‌له‌ى نه‌بوونى سووته‌مه‌نى بووه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوو، شه‌ره‌فى به‌شداربوون و كردنه‌وه‌ى چه‌ندین پرِۆژه‌ى له‌م شێوه‌یه‌م پێ به‌خشراوه له بوارى وزه و سامانى سروشتى.
له نۆڤێمبه‌رى ساڵى (2005) له مه‌رِاسیمى هه‌ڵكه‌ندنى یه‌كه‌مین بیرى نه‌وت له كێڵگه‌ى تاوكێ له زاخۆ به‌شداریم كرد. دواتر ئاماده‌ى مه‌رِاسیمى هه‌ڵكه‌ندنى بیره نه‌وتى ته‌ق ته‌ق بووم. دوو ساڵ به‌ر له ئێستاش ده‌ستمان كرد به پرِۆژه‌ى (دانا گاز) كه ئێستا گاز بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با دابین ده‌كات.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵیش، هه‌موومان به یه‌كه‌وه به‌شداریمان له‌و مه‌رِاسیمه مێژووییه كرد كه بۆیه‌كه‌مین جار له مێژوودا نه‌وتى كوردستان له سایه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى به‌نده‌رى جیهانى توركى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كرا. داهاته‌كه‌شى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ به‌غدا و له رێگه‌ى به‌غداشه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌م مه‌رِاسیمه شایسته‌یه‌ى ئه‌مرِۆ، گوزارشت له دوو ده‌سكه‌وتى گرینگ ده‌كات: یه‌كه‌میان ده‌رهێنانى نه‌وته له بیره نه‌وته‌كانى خورماڵه و دووه‌میان دامه‌زراندنى پاڵاوگه‌یه‌كى نه‌وتیه به‌تواناى 75 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئه‌م پرِۆژه‌یه له‌گه‌ڵ پاڵاوگه‌كه پرِۆژه‌یه‌كى ته‌واكارییه، به ده‌رهێنانى نه‌وتى خاو ده‌ست پێده‌كات و به دابین كردنى به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وت كۆتایى دێت، وه‌ك نه‌وتى سپى و گازوایل و به‌نزین و گاز و چه‌ندین به‌رهه‌مى تر.
ئاماده‌بووانى به‌رِێز....
له ماوه‌ى پێنچ ساڵى رابردوو توانیمان له قۆناغى پلان و خه‌ونه‌وه بگه‌ینه قۆناغى حه‌قیقه‌ت و به‌رهه‌م. ئه‌مرِۆ ئێمه بووین به به‌رهه‌م هێنه‌رى وزه، پێداویستى هاوڵاتیانى خۆمانمان پێ دابین ده‌كرێ له رووى سووته‌مه‌نى. ئه‌و پرِۆژانه ده‌بنه مایه‌ى سوود و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو هاوڵاتیان له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراق.
پێش جێبه‌جێ كردنى ئه‌م پرۆژه ستراتیژیانه هه‌ندێ كه‌س گومانى هه‌بوو له جێبه‌جێ كردن و سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پرِۆژانه.
ئه‌وان پاساوى ئه‌وه‌یان ده‌هێنایه‌وه كه‌وا ئاسته‌نگى ته‌كنیكى و دارایى و رێگریه‌كانى به‌غداو به‌شدارى نه‌كردنى كۆمپانیا جیهانیه‌كان وا ده‌كه‌ن ئه‌و پرِۆژانه جێبه‌جێ نه‌كرێن.
هه‌ندێ جار ده‌گووترا وو‌ڵاتى توركیا نه هاوكار ده‌بێت و نه رِازیش ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم كارى له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ئه‌مرِۆ ده‌بینین توركیا نه‌ك رێگر نییه، به‌ڵكو كۆمپانیاكانى توركیاش به‌شدارن له ئه‌نجام دانى ئه‌م پرِۆژانه له هه‌رێمى كوردستاندا.
خه‌ڵكانێك هه‌بوون پێیان وابوو ئێمه ناتوانین ئه‌و سامانه سروشتیانه به‌كار بێنین بۆ باشكردنى ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیانى خۆمان. به‌ڵام ئه‌و كاته و ئێستاش من برِوام وابوو كه ده‌كرێ ئه‌و پرۆژانه ئه‌نجام بدرێن. راسته ئاسته‌نگ و گرفت زۆر بوون، به‌ڵام باوه‌رِى به‌هێزمان به‌توانا و ئیراده‌ى خۆمان و میله‌ته‌كه‌مان وای لێكردین ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه نه‌بین.
ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وینه ژێر كاریگه‌رى ئه‌و بۆچوونانه‌ى كه ده‌ڵێن ئه‌سته‌مه ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدرێن. چونكه سوودمان له ئه‌زموونى ساڵانى رابردوو وه‌رگرتووه، ده‌بێ له هه‌نگاوه‌كانمان به‌رده‌وام بین بۆ به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ت.
ناكرێ له‌سه‌رماى زستان و له گه‌رماى هاوین پشت به سه‌رچاوه‌ى كاره‌باو سووته‌مه‌نى ده‌ره‌كى ببه‌ستین. ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ر كه ده‌بێ میلله‌تى ئێمه هاوشێوه‌ى گه‌لانى پێشكه‌وتووى جیهان به خۆشگوزه‌رانى و ئاسووده‌یى بژیت.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ئێمه سه‌لماندى به تێرِوانینى دروست، به هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وام، به پشت به‌ستن به به‌هره و توانا و لێهاتوویى ناوخۆى خۆمان، ده‌توانین ده‌سكه‌وتى مه‌زن به‌ده‌ست بێنین.
پاش كه‌مێكى تر نه‌وتى خاو له‌م كێڵگه‌یه‌وه ده‌رِوات به‌ره‌و پاڵاوگه‌ى هه‌ولێر، ئه‌مه یه‌كه‌م پاڵاوگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ته له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراق كه به‌م توانا زۆره‌وه كار بكات و زۆرترین به‌رهه‌مى سووته‌مه‌نى بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.
ئه‌م پاڵاوگه‌یه ده‌توانێ ئه‌و به‌رهه‌مه پێویستانه به‌رهه‌م بێنێت كه یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى چیتر پشت به هاورده‌ى بیانى و به‌رهه‌مى ده‌ره‌كى نه‌به‌ستین. له هه‌مووى گرینگتر ئه‌وه‌یه، كاتێ ده‌گاته قۆناغى ته‌واو بوون له توانایدا هه‌یه سووته‌مه‌نى پێویست بۆ سه‌رجه‌م ماڵ و ئۆتۆمبێلێك له هه‌رێمى كوردستان دابین بكات.
له ئاكامى ئه‌و جۆره پرِۆژانه كه به به‌شدارى كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌رفه‌ت دابین ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانى سه‌رچاوه مرۆییه‌كانمان.
ئه‌م پرِۆژه‌یه له‌رِووى دامه‌زراندن و كارى ته‌كنیكیه‌وه پرِۆژه‌یه‌كى زۆر پێشكه‌وتووه. به‌هۆى شه‌ونخونى و جدییه‌ت له كاره‌كان و ئاسانكاریه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان، توانرا به 7 مانگ ئه‌م پرِۆژه‌یه بگاته قۆناغى كاركردن، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا تۆمارێكى پرِ شانازیه بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان. پیرۆزبایى له گروپى كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مێژوویه.
وێرِاى ئه‌مانه‌ش پرِۆژه‌كه به ته‌كنۆلۆژیاى سه‌رده‌م دروستكراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى نێگه‌تیڤى نییه بۆ سه‌ر پیس بوونى ژینگه. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
ئێمه به گه‌رمى ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌ین، ئه‌وان به‌م هه‌نگاوه‌یان ده‌رفه‌تى كار بۆ سه‌دان كرێكار‌و ته‌كنیكار و ئه‌ندازیارى خۆماڵى ده‌رِه‌خسێنن. ته‌نها له‌م پرِۆژه‌یه نزیكه‌ى 2000 فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندازیار له هه‌رێمى كوردستان و عیراق كار ده‌كه‌ن.
ئێمه ده‌خوازین پشتگیرى وه‌به‌رهێنه‌رى ناوخۆ و بیانى بكه‌ین، ده‌ستپێشخه‌رى و تێرِوانینى خۆمان ده‌خه‌ینه رِوو بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت سه‌رمایه‌ى پێویست و ته‌كنۆلۆژیا دابین بكات له پێناو به‌ره‌و پێشبردنى پیشه‌سازى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان. سوورین له‌سه‌ر بۆچوون و تێرِوانینى خۆمان كه كه‌رتى تایبه‌ت داینه‌مۆى پێشخستنى وڵاته.
ئه‌م مۆدێل و بیرۆكه‌یه‌ى ئێمه بۆ په‌ره‌پێدانى سه‌رچاوه‌كانى ووزه نه‌ك ته‌نها له هه‌رێم ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش زۆر سه‌ركه‌تووه.
بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى مه‌ینه‌تییه‌كانى رابردوو، حكومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵى داوه به پێى ستانداردى جیهانى سوود له سامانه سروشتییه‌كان وه‌ربگرێت.
ئێمه واى به باش ده‌زانین پیشه‌سازى ووزه به ته‌نها موڵكى كه‌رتى گشتى نه‌بێت، ده‌بێ ده‌رفه‌ت بۆ كه‌رتى تایبه‌تیش برِه‌خسێ ، پرِۆژه‌ى ستراتیژى و پیشه‌سازى نه‌وت له ئه‌ستۆ بگرێت.
به‌رِێزان...
ئێمه شانازى به‌و پێشكه‌وتنانه ده‌كه‌ین كه به ده‌ستمان هێناوه له بوارى نه‌وت و ووزه. دامه‌زراندنى ئه‌م پاڵاوگه‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابین په‌ره‌سه‌ندنى گه‌وره‌تر به‌رِێوه‌یه.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه دووپات كه‌مه‌وه كه سه‌رچاوه سروشتیه‌كانمان به‌خششێكه و ده‌بێ هه‌موومان له سووده‌كانى هاوبه‌ش بین. به‌كارهێنانى ئه‌م سه‌رچاوانه به‌شێوه‌یه‌كى راست و دروست ده‌بێته كلیلى مسۆگه‌ركردنى ژیانێكى باشتر‌و شایسته‌تر بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراق.
ئه‌مرِۆ رۆژێكى مێژووییه له سایه‌ى ئازادى عیراق، ئه‌و رۆژه‌یه تا ئێستا سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌كار ده‌هات بۆ خۆ پرِ چه‌ك كردن و وێرانكردنى ئه‌م وڵاته. به‌ڵام ئه‌مرِۆ له سایه‌ى سیاسه‌تى راست و دروستى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌مان سه‌رچاوه ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌مان مسۆگه‌ر ده‌كات. ئێمه ناتوانین پێشبینى بكه‌ین وڵاتێكى وێران به ئاسانى ئاوه‌دان بكرێته‌وه. ده‌بێ هه‌موولایه‌ك به یه‌كه‌وه كاربكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ سه‌رخستنى ئه‌م به‌ڵێنه.
به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردستانه‌وه كه سوودمه‌ندى یه‌كه‌مه له‌م جۆره پرِۆژانه، سوپاستان ده‌كه‌م. سوپاس بۆ ده‌سپێشخه‌رى و ماندوو بوونتان ده‌كه‌م كه ئه‌مرِۆ ئه‌م پرِۆژه‌یه‌تان به‌سه‌ركه‌وتوویى ته‌واو كرد.
له كۆتایى قسه‌كانمدا به پێویستى ده‌زانم سوپاسى بانكى بازرگانى عیراق و براى به‌رِێزم كاك حوسێن ئه‌رزى بكه‌م كه به‌رِاستى له پرِۆژه‌ى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتێكى گه‌وره‌بووه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
دووباره سڵاو‌و رِێزم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌شداریان كرد له سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پرِۆژه‌یه. سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان له‌م رۆژه مێژوویه... هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن به‌سه‌رچاو...
زۆر سوپاس