وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ئومێد محه‌مه‌د ساڵح) له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: " هه‌رێمی كوردستان پێش شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق بووه‌ته خاوه‌نی تۆڕه‌كانی گه‌یاندن، به تایبه‌تی تۆڕی مۆبایل و ئینته‌رنێت، ئه‌مه له كاتێكدایه دوای ئازاد كردنی عێراق له 2003، ئه‌وسا تۆڕه‌كانی گه‌یاندن له به‌شه‌كانی تری عێراق دامه‌زروان".
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح گووتیشی: "دوای 2003 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدراڵ تووشی كێشه بووین، به تایبه‌تی كاتێك ئه‌و فریكوێنس و باندانه‌ی كه ئێمه به كۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌مان دابوو، دووباره به‌كاریان هێنا و ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ دروست كردین".
له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن گووتی: "ئێمه وامان پێ باش بوو راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زارتی گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدراڵ و به تایبه‌تی وزیری گه‌یاندنی عێراقی فیدراڵ گفتوگۆ بكه‌ین ودوایین جار مانگێك له مه‌وبه‌ر، شاندێكی وه‌زاره‌تمان به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌و سه‌ردانه پڕۆتۆكۆلێكی لێكگه‌یشتن واژۆ كرا، وا به باش زانرا، بۆ زیاتر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كۆنگره‌یه‌كی گه‌یاندن له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێت".
له‌باره‌ی گۆنگره‌كه‌ش ناوبراو گووتی: "ئه‌و كۆنگره‌یه به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وه‌زیری گه‌یاندنی عێراقی فیدراڵ به‌شدار ده‌بێت و پسپۆڕان و ته‌كنیكارانی هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكانی گه‌یاندن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپسێردراوه‌كان تێیدا به‌شدار ده‌بن".