ئه‌مڕۆ (گۆنگره‌ی گه‌یاندن) له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له به‌شێكی گۆنگره‌كه، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ر دوو وه‌زیری گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ به‌سترا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانێك له باره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت، وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدراڵ (فاروق عەبدولقادر عەبدوڕەحمان) گووتی: "یاداشتی لێكگه‌یشتن بوو له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت واژۆ كرا، مه‌به‌ست له‌و یاداشتنامه‌یه‌ش دانانی بنه‌مایه‌كه بۆ لێگكه‌یشتن و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌یاندن له سه‌رتاسه‌ری عێراق، چونكه خزمه‌تگوزارییه‌كی شارستانییه و ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ده‌ستووره كه هانی هامه‌هه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌دات".
وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدراڵ گووتیشی: "ئه‌و له‌یه‌ك گه‌یشتنامه‌یه له جۆری خۆی یه‌كه‌م یاداشتی له‌یه‌ك گه‌یشتنه له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌به‌سترێت و ئێمه یه‌كه‌مین وه‌زاره‌تین ئه‌و جۆره یاداشتنامه‌یه ئیمزا ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش له دوای سه‌ردانی وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (حه‌یده‌ر شێخ عه‌لی) بۆ به‌غدا دێت".
وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاڵپشتی له گوته‌كانی وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدراڵ گووتی: "له یاداشته‌كه باسی زۆر شت كراوه، بۆ نموونه هه‌رێمی كوردستان به هۆی كێبلی تیشكییه‌وه له رێگای توركیاوه به هه‌موو جیهان به‌ستراوه‌ته‌وه، كه ده‌توانرێت عێراق به هاوكاری ئێمه به هه‌موو جیهان ببه‌سرێته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانێك سه‌باره‌ت به گرانی نرخی په‌یوه‌ندییه‌كان، وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدراڵ گووتی: " چاودێری كاری كۆمپانیاكانی مۆبایل له ده‌سته‌ڵاتی ئێمه دانییه و ئه‌مه كاری كۆمیسیۆنی گه‌یاندن و راگه‌یاندنی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، ئێمه‌ش هه‌ست به‌و بارگرانییه‌ی نرخی مۆبایل له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كه‌ین بۆیه پێشنیازێكمان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی مۆڵه‌تی كاركردنی پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری سێ كۆمپانییه‌كه‌ی دیكه‌ی رێگه‌پێدراو بكات".
نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی گه‌یاندن و راگه‌یاندنی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (مازن حه‌بوبی) كه به‌شداری كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه بوو، زیاتر روونیكرده‌وه و گووتی: "رێگه‌پێدان و دابه‌شكردنه‌كه له دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر و گرنگی دان به رێژه‌ی دانیشتووان هات و له‌باره‌ی نرخی قسه‌كردنیش، نرخه‌كان به پێی داواكردن و خستنه روو خراوه‌ته ركابه‌ری نێوان كۆمپانیاكان".
وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم (حه‌یده‌ر شێخ عه‌لی) روونكردنه‌وه خۆی هه‌بوو و گووتی: "به رای ئێمه هۆكاری ئه‌و گرفتانه ئه‌و مۆله‌تدانانه كه له 2007 له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به كۆمپانیكانی مۆبایل دراوه و گرێبه‌سته‌كان بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك جگه له رسومات و شتی دیكه، به بڕی ملیارێك و 250ملیۆن دۆلار ده‌بوو ، ئه‌م بڕه پاره زۆر نییه، خه‌یاڵییه و ئه‌مه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ده‌بێت، چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌ن و بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروست ده‌بێت".
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری (ئاژانسی په‌یامنێر) له‌باره‌ی پێدانی مۆڵه‌ت بۆ كۆمپانیای چواره‌می مۆبایل، وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدراڵ گووتی:"ئه‌و كۆمپانیایه نیشتمانییه بۆ هه‌موو عێراق ده‌بێت و له‌وانه‌ش هه‌رێمی كوردستانیش له خۆ ده‌گرێت و خزمه‌تگوزاری مۆبایل پێشكه‌شی هاوڵاتیان ده‌كات".