| 26-Aug-09 [13:41] |
کوردستانی - له رێگه‌ی كور‌ته نامه‌وه به‌لانسه‌كه‌ت به‌تاڵ ده‌كه‌ن
|
PNA- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند: ئه‌و كورته‌نامانه‌ی له رێگه‌ی كۆدی بیانیه‌وه بۆ هاوبه‌شه‌كانی مۆبایل دێت، بۆ ئه‌وه‌یه كه ره‌سیدی هاوبه‌شه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه .
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێر رایگه‌یاند: هه‌ندێك جار هاوبه‌شانی مۆبایل كور‌ته مه‌سجیان بۆ دێت و پێیان ده‌گوترێت خه‌ڵاتێك بۆ ده‌رچووه و هاوبه‌شیش به‌دوای ئه‌م بابه‌تدا ده‌روات و له ئاكامدا پاره‌یه‌كی زۆری له‌ده‌ست ده‌چێت له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی كردنی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
گوتیشی: ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی گه‌یاندن، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیای كۆره‌ك و ئاسیاسێل كۆبوینه‌وه و گه‌یشتینه ده‌رئه‌نجامێك بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م مه‌سجانه نه‌داته‌وه و به‌دوایدانه‌چن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سجانه بۆ ئه‌وه‌یه كه ره‌سیدی ئه‌و هاوبه‌شه كه‌مبكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی كۆدی كۆمپانیا بیانیه‌كان له گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ناوخۆ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن، گوتی: مه‌سجه‌كانی ساخته به كۆدی نێوده‌وله‌تی بۆ دێت، ئه‌وانه‌ی به 0044 یان ژماره‌ی دیكه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام مه‌سجه‌كانی كۆمپانیاكانی ناوخۆ به كۆدی كورت دێت كه له چوار ژماره پێكهاتووه.
|

|