له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن "بورهان شاوی" رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ین بۆ گۆڕینی شێوازی كاری ده‌سته‌كه‌مان، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنین.
له‌باره‌ی كاری كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی ناو عێراقیشه‌وه، وتی: رێ وشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تۆڕه‌كانی مۆبایل و جێه‌جێكردنی ئه‌و به‌ندانه‌ی كه له گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی مۆبایل له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقدا هاتووه.
له‌لای خۆشیه‌وه نوری مالكی داوای لێ‌كردن به كار و ئه‌ركه‌كانی خۆیان له چاودێری راگه‌یاندن و تۆڕه‌كانی ته‌له‌فۆندا هه‌ستن.