له‌ڕووی ماددییه‌وه حكومه‌تی ناوه‌ندی هاوكاری لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی كردووه، به‌ڵام راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروستكردووه به‌مه‌به‌ستی دواخستنی جێبه‌جێكردنی. نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عێراق (یونامی) له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو به‌ریتانیا به‌شێوازی جیاواز هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یان داوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌رئه‌نجامێكی قبووڵكراو له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كه‌ركوك. كات به‌سه‌رچون له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه، ئه‌وه‌ی له 2003 ده‌كرا ئێستا ناكرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كرێت سبه‌ینی سه‌رناگری. ترسی گه‌وره له‌وه‌دایه كێشه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێنێته‌وه و ببێته كێشه‌ێكی "موزمن" له‌چه‌شنی ئه‌و كێشانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، وه‌ك كێشه‌ی كه‌شمیر و دارفۆر. ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ناراسته‌وخۆ ده‌ستیان خستووه‌ته ناو كێشه‌ی كه‌ركوك له‌ڕێگای چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی عێراقی به‌مه‌به‌ستی ئالۆزكردنی و مانه‌وه‌ی به چاره‌سه‌رنه‌كراوی. بارودۆخی ناوچه‌ی كه‌ركوك خریكه وه‌ك گۆمه ئاوێكی لێبی كه به‌ره‌و بۆگه‌نی ده‌چێت، له‌ئاكامدا پڕكردنه‌وه‌ی ده‌بێته ڕێگای "چاره‌سه‌ركردنی"! باسكردنی ئه‌و راستیه تاڵانه بۆ هاندانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورده تا ڕێگاچاره‌ێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك بدۆزنه‌وه‌ی. ده‌بی ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراقی ونێوده‌وڵه‌تی له‌و راستیه بكرێت كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شی زۆری كێشه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌شی زۆریان ئه‌و راستیه ده‌زانن به‌ڵام به‌كرده‌وه كاری جیددی بۆكۆتایی هێنان به‌و كێشه گه‌وره‌یه ناكه‌ن.
له‌ناوه‌راستی ته‌موزی 2009 شاندێكی (یونامی) به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی ئۆفیسی سیاسی و ده‌ستووری هاته هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك. له‌سه‌رداوای شانده‌كه رۆژی 20ی ته‌مووز نزیكه‌ی دوو كاتژمێر پێكه‌وه دانیشتین، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا بیروڕای جیاواز خرانه‌ڕوو و گوفتوگۆیان له‌سه‌ركرا. ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یونامی وچه‌ند به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی ئه‌مریكی و به‌ریتانی له‌سه‌ر داوای ئه‌وان پێكه‌وه دابنیشین وگوفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك بكه‌ین، به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنی رۆژی 20ی ته‌مووز ڕاوبۆچوونه‌كان ڕاشكاوانه خرانه‌ڕوو، ئاماژه بۆ ئه‌و كۆسپانه‌ش كرا بوونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه. ئه‌ركی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك بدات، به‌ڵام ده‌بی ئاگاداری ڕاوبۆچوونه‌كانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بێت. جێگای داخه به‌شی زۆری ئه‌و لایه‌نانه زانیاری راست و دروستیان له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك نییه، خۆشیان دووره‌په‌رێز ده‌گرن له‌دوان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، به‌شێكیان جێبه‌جێكردنی به‌كارێكی مه‌ترسیدار ده‌زانن!
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك به‌و شێوه‌ی تائێستا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵكراوه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، كاتی ئه‌وه هاتووه به‌شێوه‌ێكی دیكه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدرێت، به‌مه‌رجی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك بێت بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان. پێكهاته‌ی ئه‌تنی له ناوچه‌ی كه‌ركوك وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه، توركمان و عه‌ره‌ب و كلدو ئاشوری ڕه‌سه‌ن ده‌مێكه له‌گه‌ڵ كورد پێكه‌وه ده‌ژین. ده‌بی ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كرێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقی وئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی عێراق ڕووده‌ده‌ن هه‌یه. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌ی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له 16ی دیسه‌مبه‌ری 2010 ڕێكبخرێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌بی. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته زڵهێزه‌كان حیسابی تایبه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌م هۆكارانه بوونه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گینا كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بوو پاش ڕوخانی رژێمی به‌عس له 2003 بخرێنه‌وه سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان.
نه‌یارانی كورد تۆمه‌تی ئه‌وه‌ده‌خه‌نه پاڵی گوایا له‌به‌ر سامانی نه‌وت وگازی كه‌ركوك داوای ده‌كه‌ن، كورد ده‌بی به‌كرده‌وه بیسه‌لمێنێ سامانی نه‌وتی كه‌ركوك هۆكاری داواكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داواده‌كات داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ته‌رخانبكرێت له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانی دانیشتوانی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه. له‌م ڕوانگه‌وه پێشنیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوكم بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد وه‌ك ناوچه‌ێكی ئۆتۆنۆم، تێیدا ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت وگاز به‌و ناوچه‌یه بدرێت، به‌ڕه‌چاوكردنی حوكمی ئه‌و مادده حه‌سریانه‌ی له‌و باره‌وه له ده‌ستووری عێراقدا هاتون. قبووڵكردنی ئه‌و پێشنیازه ده‌بێته هۆی دامه‌زراندنی دوو ئه‌نجومه‌ن، یه‌كێكیان به‌ناوی "ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌ر" كه ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه هه‌ڵدبژێردرێن.
ئه‌نجومه‌نی دووه‌م به‌ناوی "ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن" سه‌رۆك وئه‌ندامانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن. ئه‌و دوو ئه‌نجومه‌نه ده‌سه‌ڵاتی ته‌وایان ده‌بی له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سیاسی وئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ڕه‌پێدان و ئه‌منی و په‌روه‌رده. مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ناردنی هێزی چه‌كداری عێراقی بۆ ناوچه‌كه ده‌بی به ره‌زامه‌ندی ئه‌و دوو ئه‌نجومه‌نه بدرێت، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له ده‌ستووری عێراق وده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دیاری كراون. پرسیاری چۆنیه‌تی دیاریكردنی سنووری ناوچه‌كه‌یان لێكردم، وتم سنووری پارێزگای كه‌ركوك پێش ساڵی 1976 بكرێته سنووری ناوچه‌كه، ئه‌وه له‌برگه‌ێكی مادده‌ی 140دا ئاماژه‌ی بۆكراوه. په‌یوه‌ندی ناوچه‌ی كه‌ركوك به هه‌رێمی كوردستان ده‌بی به‌ڕوونی له‌ده‌ستووری هه‌رێم و له‌ده‌ستووری عێراق دیاری بكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك ده‌بێته به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان، دانیشتوانی به هه‌ڵبژاردنی ئازاد نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم دیاری ده‌كه‌ن، ژماره‌شیان له‌و په‌رله‌مانه به‌پێی نفووسیان ده‌بێت. چه‌ند پۆستێكی وه‌زاری له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بی بدرێته كه‌سانێكی خه‌ڵكی كه‌ركوك، ده‌كری پۆستی جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیران یان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به توركمانێكی خه‌ڵكی كه‌ركوك بدرێت. پرسیاری زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان لێكردم وه‌ك ناوچه‌ێكی ئۆتۆنۆم له هه‌رێمی كوردستان؟ ئه‌و سیسته‌مه گه‌ر په‌سه‌ندبكرێت ناكری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێم و په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ستكاری بكرێت، چونكه له‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان وله‌ده‌ستووری عێراقدا زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی وه‌ك ناوچه‌ێكی ئۆتۆنۆم ده‌چه‌سپێنرێت. بۆ زه‌مانه‌تی زیاتر، پێشنیازی به‌ستنی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیم كرد به‌به‌شداری عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی زڵهێزو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. هه‌ردوو ده‌ستووری عێراق وهه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه ده‌بنه زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك به‌و ستاتووه قانوونیه‌ی په‌سه‌ندكراوه، هێچ لایه‌نێك به‌ته‌نیا ناتوانی له ئاینده‌دا ده‌ستكاری بكات. بوونی زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی رێگا له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوچه‌ی كه‌ركوك ده‌گرێت. دوا پرسیاریان ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆبوو له هه‌رێمی كوردستان بوو، له‌م حاڵه‌ته‌دا ناوچه‌ی كه‌ركوك چی به‌سه‌ردێت؟ وه‌ڵامم ئه‌وه‌بو دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌رێمی كوردستان به بریاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌درێت، كۆسۆفۆ باشترین نموونه‌یه كه سه‌ره‌تا داوای حوكمی زاتی له‌چوارچێوه‌ی كۆماری سربیا ده‌كرد، به‌ڵام به‌بریارو پشتگیری چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی زلهێز سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌داخه‌وه ئێستا له‌ئاسۆی كوردستاندا به‌دی ناكرێ.
ئه‌م پێشنیازه پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی، ده‌كری وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراقی ونێوده‌وڵه‌تی بكرێت. له‌و باوه‌ڕه‌دام كورد ئه‌م پێشنیازه قبووڵ ده‌كات، چونكه ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان. نوێنه‌رانی توركمان وعه‌ره‌ب و كلدو ئاشوری له كه‌ركوك گه‌ر پێشنیازه‌كه قبووڵ بكه‌ن، ناوچه‌ی كه‌ركوك ده‌بێته ناوچه‌ێكی ئۆتۆنۆم تێیدا كاروباری ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌ر و به‌ڕێوه‌بردن به‌ڕێوه‌ده‌برێن. ئه‌گه‌ر لایه‌نه توندڕه‌وه‌كانی توركمان و عه‌ره‌ب ره‌دی بكه‌نه‌وه، كورد له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی ده‌توانن بانگه‌شه‌ی بۆبكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك. سه‌ركه‌وتنی ئه‌و لیسته‌ی كورد پشتگیری لێده‌كات له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه زیاتر ده‌كات. په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان داكۆكی له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دۆستانی كورد له‌ده‌ره‌وه‌دا ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپاو كۆنگرێسی ئه‌مریكی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له پرۆژه‌كه بكه‌ن.