ساڵانی 1960 و ئه‌مڕۆ به‌راورد بکه‌ین بۆمان ده‌ر‌ده‌که‌وێت که جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان ئه‌و کات و ئێستادا.
ئه‌و کاته جگه له کتێبه کوردییه‌کان له هیچ شوێنێک، شتێکت له‌باره‌ی کورد نه‌ده‌بیست.
هه‌ندێک براده‌ری کورد هه‌ست و چاوه‌ڕوانی خۆیان ده‌رده‌بڕی و ده‌یانگووت: خۆزگه له هه‌واڵیک ناوی کوردمان ده‌بیست ئه‌گه‌ر به خراپه‌ش بوایه.
له 14ی ته‌مموزی 1958 شۆڕشێکی سه‌ربازی له عێراق ئه‌نجامدرا و دوای ئه‌و شۆڕشه (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) و 500 هاوڕییه‌که‌ی که له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان زیاتر له 500 که‌س ده‌بوون، له رووسیا گه‌ڕانه‌وه عێراق.
له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان سه‌رۆک کۆماری میسر (جه‌مال عه‌بدولناسر) داوه‌تی بارزانی نه‌مر و هاوڕێیانی کردبوو که بیانبینێت.
دیداری عه‌بدولناسر و بارزانی نه‌مر له رۆژنامه‌ی (جمهورییه‌ت)ی تورکیا له لاپه‌ڕه‌ی پێنجه‌م له هه‌واڵێکی زۆرزۆر بچوک باسی لیکرا که 5 دێر بوو.
ئه‌و کات ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی رۆژنامه‌کان زۆر که‌م بوو بۆ نموونه جمهورییه‌ت 6 لاپه‌ره بوو.
له‌و هه‌واڵه‌دا رۆژنامه‌که دژایه‌تی و ئیدانه‌ی عه‌بدولناسری ده‌کرد که پێشوازی له بارزانی کردووه.
ئه‌و كاته هه‌ندێک له قوتانیانی کورد ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڕی بوو و له ناو کتێب و ده‌فته‌ره‌کانیان دانابوو.
له 17/6/1959 ئۆپه‌راسیۆنی 49ه‌کان ئه‌نجام درا و دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له دادگادا باس له‌و هه‌واڵه‌ی رۆژنامه جمهورییه‌ت ده‌کرا و ده‌یانگووت ئه‌م هه‌واڵه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و قوتابییانه رێکخستنیان له دژی حکومه‌ت ئه‌نجام داوه که ده‌یانه‌وێت حکومه‌ت و گه‌ل له له‌ناو ببه‌ن.
هه‌روه‌ها له بڕیاری دادگاکه هاتبوو هه‌واڵه بڕاوه‌که‌مان له لای زۆربه‌ی قوتابییه‌کان و ده‌ستگیرکراوه‌کان دۆزیووه‌ته‌وه که ئه‌وه ده‌رده‌خات هه‌موویان یه‌ک رێکخستنن.
له راستیدا ئه‌و هه‌واڵه له ساڵانی 50ی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌وه ده‌رده‌خات که هیچ شتێک له‌سه‌ر کوردان بڵآو نه‌ده‌بوویه‌وه، بۆیه قوتابیانی کورد له زانکۆکان به بێ هه‌ماهه‌نگی و ئاگاداری یه‌کتر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڕی بو‌وه و له ناو ده‌فته‌ر و کتێبیان دانابوو.
--------
ئۆپه‌راسیۆنی 49 ئۆپه‌راسیۆنێک بوو دژی ئه‌و کوردانه‌ی داوای مافی کوردیان ده‌کرد و له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا 49 سه‌رکرده و که‌سایه‌تی ناسراوی باکووری کوردستان ده‌ستگیرکران بۆیه ئۆپه‌راسیۆنه‌که به ئۆپراسیۆنی 49ه‌کان ناسراوه.
یه‌کێک له‌وان (سه‌عید ئه‌ڵچی) دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا بوو.
140 که‌س که له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستگیر کران، ئه‌و هه‌واڵه‌یان لابوو و دادگا و داواکاری گشتی ئه‌وه‌یان کرده به‌ڵگه‌یه‌ک که ئه‌وانه گرووپێکی رێکخراو بوونه.