به پێی راگه‌یاندراوێكی ناوه‌ندی قه‌ڵا بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی (هۆشیار ره‌سوڵ) كه سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه‌یه، وتویه‌تی: "پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له كه‌ركوك بۆ سلێمانی كه كۆمپانیای (مۆزر ئۆتۆماتیك)ی هه‌نگاری جێبه‌جێی ده‌كات، گه‌یشتۆته دوا قۆناغ".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ووتیشی: "رێڕه‌وی هێڵه‌كه له كه‌ركوك بۆ سلێمانی دیار كراوه و دوو وێستگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت له هه‌ر دوو شاره‌كه، هه‌روه‌ها 6 وێستگه‌ی لاوه‌كی له شارۆچكه و لادێیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو شاره‌ش ده‌بێت".
هۆشیار ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تیمێكی ته‌كنیكی پێكهێندراوه بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كان و ئامێری پێشكه‌وتووش هێندراوه و له‌وانه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی له ماوه‌ی 5 رۆژ كۆتایی پێبێت و پلاندانانیش له ماوه‌ی مانگێك كۆتایی پێبێت.
له‌باره‌ی بوودجه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ووتی: "بڕی 5 ملیۆن دۆلار له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخان كراوه و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراقی فیدڕاڵ داوایكردووه كۆمپانیای گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و پڕۆژه‌یه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".