رۆژنامه‌ی ده‌ستوری ئه‌رده‌نی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكرده‌وه، له به‌رنامه‌ی كاری كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵی 2010-2011دا هه‌یه كه یارمه‌تی 5 هه‌زار عێراقی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاره‌زوو بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه له ماوه‌ی ساڵی 2009دا كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران یارمه‌تی 535 عێراقی داوه تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
به‌م نزیكانه‌ش 1750په‌نابه‌ری دیكه‌ی عێراق له ئه‌رده‌نه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وڵاتی سێهه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ نیشته‌جێ بكرێن.