گۆرانیبێژی كورد عه‌دنان كه‌ریم له دیدارێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر سه‌باره‌ت به سه‌ردانیان بۆ شاری تاران و كاری نوێی هونه‌ری له‌گه‌ڵ گرووپی موزیكی كامكاراندا، گوتی: "دوو ساڵ به‌ر له ئێستا من كۆمه‌ڵێك گۆرانیم دابوو به كامكاره‌كان كه كاری تێدا بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند هۆیه‌كی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، نه‌یانتوانی زووتر كاری تێدا بكه‌ن. خۆشبه‌ختانه پێش 3 مانگ ده‌ستیان كردووه به كاره‌كان و كاره‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌م ئێستا له ته‌واوبووندایه، ئه‌مڕۆ ده‌چمه ناو ستۆدیۆ ده‌نگ ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌موو ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه له لایه‌ن كامكارانه‌وه موزیكیان بۆ دابه‌شكراوه".

عه‌دنان كه‌ریم و وێنه‌یه‌كی حه‌سه‌ن كامكار
عه‌دنان كه‌ریم سه‌باره‌ت به گۆرانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه نوێه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ گرووپی موزیكی كامكاران، گوتی: "نزیكه‌ی 8 گۆرانییه و له شیعری شاعیرانی كلاسیكی كورد: "ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف"، "وه‌فایی"، "مه‌وله‌وی"، "كاكه‌ی فه‌لاح" پێكهاتووه، ئه‌م شاعیره كلاسیكانه‌ی كورد شیعری جوانیان هه‌یه و من له‌م ئه‌لبوومه‌دا كه‌ڵكم لێوه‌رگرتوون".
سه‌باره‌ت به كاری ئاوازدانان و دابه‌شكردنی دواین كاری هونه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ گرووپی موزیكی كامكاراندا، گوتی: "ئه‌م ئه‌لبوومه هه‌مووی ئاوازی تایبه‌تی خۆمه و دوو گۆرانیش فۆلكلۆره و شێوازی موزیكی ئه‌م ئه‌لبوومه له موزیكی ئه‌لبوومی "ئه‌مشه‌و" جیاوازتره، ئه‌مجاره گرووپی كامكاران زیاتر به شێوازی موزیكی سه‌مفۆنیا كاریان بۆ كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "كامكاران هه‌میشه كاریان به هاوكارییه و كاره‌كانیان له نێوان گرووپدا دابه‌شده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان جۆراوجۆر بێت و له یه‌كتری نه‌چێت و یه‌ك كه‌س دابه‌شكردنی موزیكی هه‌مووی كاره‌كان نه‌كات. "هوشه‌نگ كامكار" نزیكه‌ی 4 گۆرانی هه‌ڵبژاردووه و موزیكی بۆ دابه‌شكردووه و هه‌ر كام له گۆرانییه‌كانی دیكه‌ش له لایه‌ن "ئه‌رسه‌لان كامكار"، "ئه‌رده‌شیر كامكار" و "ئه‌رده‌وان كامكار" موزیكیان بۆ دابه‌شكراوه".

عه‌دنان كه‌ریم له‌گه‌ڵ هۆشه‌نگ كامكار
عه‌دنان كه‌ریم سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌ی گوتی: "بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه ناچاربووم له بانكێكی سویدی قه‌رزێكی بۆ بكه‌م، كاری به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ئه‌لبوومه له ئه‌ستۆی خۆمه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ره‌جی ئه‌م كاره یه‌گجار زۆره، چونكه گرووپێكی گه‌وره له تاران كار له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌لبوومه ده‌كات. له سه‌ره‌تادا هه‌ندێك جێگا له كوردستان به‌ڵێنی ته‌وایان پێدام، به‌ڵام پاشگه‌ز بوونه‌وه".
عه‌دنان كه‌ریم له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "جێگایه‌كی وه‌كوو "ژووری بازرگانی" له هه‌رێمی كوردستان ویستی هه‌مووی كاره‌كان بخاته ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڵام له پڕ له قه‌وله‌كان و بڕیاره‌كانی خۆی پاشگه‌ز بۆوه، دیاره بێ قه‌ولی و درۆ به‌داخه‌وه لای ئێمه ده‌بێت به كلتوورێك، هیوادارم كه پیاده‌ی ئه‌و كلتووره به به‌رده‌وامی نه‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌كه ئێستا به باشی و له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌ڕواته پێشه‌وه و توانیومانه كاره‌كان به باشی و به ڕێكووپێكی به‌رینه پێشێ و خه‌ره‌جی هه‌مووی ئامێرژه‌نه‌كان و ئاوازدانه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها ستۆدیۆ تا ئه‌م كاته بده‌ین و هیچ كه‌مووكورتییه‌كمان نه‌بووه".
عه‌دنان كه‌ریم سه‌باره‌ت به كاری دیزاین و دوایین قۆناغه‌كانی ئاماده‌كردنی ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌ی گوتی: "تا ئه‌م كاته‌ی ئێستا نازانم كه له چ شوێنێك یا له چ وڵاتێك ئه‌م كاره ده‌كرێت و هیچ جێگایه‌كم بۆ دیاری نه‌كردووه، ده‌بێت هه‌وڵبده‌م كه شوێنێك بێت و بتوانم جێگای ئه‌و قه‌رزه‌ی پێی پڕ بكه‌مه‌وه، جارێ هیچ هه‌واڵێكی وا له ئارادا نییه".
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی ده‌نگی له‌سه‌ر ئاوازه‌كانی ئه‌لبومه‌كه‌ی له ستۆدیۆ "ره‌ها"ی تاران، گوتی: "خوا خوامه سبه‌ی بێت و پچم گوێ له موزیكه‌كان بگرم و بچم گۆرانییه‌كان به دڵی خۆم بڵێم. چونكه ده‌زانم ئێستا ئه‌و موزیكه خۆشه‌ی كه كامكاران لێیان داوه من ئێستا بچم گۆرانی تێدا بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی دیكه رۆحم به گۆرانییه‌كان و موزیكی ئه‌م گرووپه ئاشنا ده‌كات".