11-Jan-10 [18:29] هونه‌ری - ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌لبوومی نوێی عه‌دنان كه‌ریم له‌گه‌ڵ كامكاران له‌ ميديا‌كانی ئێران
Peyamner PNA- مه‌نسوور جیهانی / تاران ـ ئاژانس و رۆژنامه‌كانی ئێران به‌ بایخه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌لبوومی نوێ عه‌دنان كه‌ریم له‌گه‌ڵ گرووپی موزیكی كامكارانیان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ شاری تاران، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ئاژانسی هه‌واڵنێری "مێهر" Mehr News و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ رۆژنامه‌ گرینگه‌كانی ئێران، به‌ بایخه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌لبوومی نوێ عه‌دنان كه‌ریم له‌گه‌ڵ گروپی موزیكی كامكارانیان بڵاوكرده‌وه‌، له‌وانه‌: رۆژنامه‌ی سینه‌مایی "بانی فیلم"، رۆژنامه‌ی "ئیتلاعات"، رۆژنامه‌ی "دونیای اقتساد"، رۆژنامه‌ی "ابتكار"، رۆژنامه‌ی "اسرار"، رۆژنامه‌ی "به‌هار"، رۆژنامه‌ی "جیهان سه‌نعه‌ت" و رۆژنامه‌ی "ارمان روابت عمومی".

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كانی "موزیكی ئێمه‌" Musicema، گۆڤاری میوزیكی ئێران"، "هونه‌ر و میوزیك" ArtMusic، "سر خت" SarKhat ، "میوزیك هونه‌ری ئێرانی" IndexIran، "كۆكی سۆل" و كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕێكی دیكه‌ی ئێران هه‌ر كامه‌یان به‌ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌م رووداوه‌ هونه‌رییه‌ كردووه‌.

ئاژانسی "مێهر" له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ موزیكزانی كورد هوشه‌نگ كامكار و گۆرانیبێژی كورد عه‌دنان كه‌ریم وتووێژی تایبه‌تی ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌م مانشێتانه‌ی بۆ ئه‌م وتووێژانه‌ دیاری كردووه‌:

ـ "تۆماركردنی ئه‌لبوومی گرووپی موزیكی كامكاران به‌ ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم له‌ ئێران"
ـ هوشه‌نگ كامكار: "كامكاران له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆرانیبێژێك كار ناكه‌ن"
ـ عه‌دنان كه‌ریم: "یه‌كه‌مین به‌رهه‌مم له‌گه‌ڵ كامكاران پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا"
ـ  "به‌رهه‌می هونه‌ری كامكاران نه‌وه‌ستاوه‌"

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران ئه‌م مانشێتانه‌یان بۆ هه‌واڵه‌كه‌یان داناوه‌:
ـ رۆژنامه‌ی "ارمان روابت عمومی": "به‌رهه‌می هونه‌ری كامكاران نه‌وه‌ستاوه‌"
ـ رۆژنامه‌ی "بانی فیلم": "په‌یوه‌ندی رۆحی مرۆڤ له‌گه‌ڵ موزیك گرینگه‌"
ـ رۆژنامه‌ی "اسرار": "كامكاران له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆرانیبێژێك كار ناكه‌ن"
ـ رۆژنامه‌ی "ئیبتكار": "به‌رهه‌می هونه‌ری كامكاران نه‌وه‌ستاوه‌"
ـ رۆژنامه‌ی "دونیای اقتساد": "كامكاران له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆرانیبێژێك كار ناكه‌ن"
ـ رۆژنامه‌ی "ئیتلاعات": "به‌رهه‌می هونه‌ری كامكاران نه‌وه‌ستاوه‌"


 Copyright (2006) Peyamner.com