(عه‌بدولمحسین سه‌عدون گه‌رگه‌ری) ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له لێدوانێكدا بۆ سایتی (خه‌به‌ر) بۆچوونه‌كانی (كریسۆڤه‌ر هێل)ی باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به ده‌ستوه‌ردان له ده‌ستووری عێراقی وه‌سفكرد، له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كیانه‌كان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
گه‌رگه‌ری گوتی: ئێمه ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی بڕیاری دوورخستنه‌وه ده‌یانگرێته‌وه، ده‌توانن سكاڵای خۆیان له دادگا تۆماربكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه به ته‌واوی یه‌كلابكرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به عێراقه‌وه، لێدوانی له‌م شێوه‌یه ده‌ده‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا ده‌بێت ئه‌وه بزانن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوندی به گه‌لانی عێراقی و مێژویی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان هه‌یه، هه‌ر بۆیه مافی ئه‌وه‌یان نییه داوا له ئێمه بكه‌ن، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له بیر بكه‌ین.