گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (فریاد رواندزی) له‌لێدوانیكی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند،" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا یاریكه‌رێكی به‌هێزه، هه‌میشه رۆڵی گرنگی هه‌یه له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كان، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری دوورخراونه‌ته‌وه، پرسێكی یاسایی و ده‌ستورییه".
رواندزی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی چارسه‌رێك بۆ ئه‌م قه‌یرانه، گوتی:" له ئێستادا دوو بۆچوون هه‌یه، بۆچونێك كه زۆرینه پشتگیری لێ ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت و یاسا رێره‌وی خۆی وه‌ربگرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له‌و لیسته‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌به‌عسه‌وه نییه، ئه‌وه ده‌توانن له‌هه‌ڵبژاردن به‌شدار بن ".
هه‌روه‌ها گوتیشی،" ئه‌و كه‌سانه‌شی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی به‌عس هه‌بووه، ئه‌ندامی ئه‌م حزبه بوونه و سوێندیان خواردووه، ئه‌وانه پێویسته به‌پێی ده‌ستور و یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2008، له‌هه‌ڵبژاردن به شدار نه‌بن".
گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد،" زۆربه‌ی ئه‌م نامانه‌ی له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵێوراوانه گه‌یشتونه‌ته بایدن و به‌رپرسانی دیكه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م چوارچێوه‌ی ده‌ستور ده‌رناچن، من له‌و بڕوایه‌دا نیم كه سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ ئه‌وه بێت په‌رێزی ئه‌و كه‌سانه پاك بكاته‌وه، یان چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندی بدۆزرێته‌وه، كه سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه زۆر لایه‌ن پشتگیری له لادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له‌ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس كاریان كردووه ده‌وری باڵایان هه‌بووه له‌سه‌رده‌می حزبی به‌عسدا".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌یه دوورخراوه‌كان تاچه‌ند ده‌ست تێوه‌ردانه له‌كاروباری سیاسی عێراقدا، رواندزی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان رۆڵێكی تایبه‌تیان هه‌یه له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا، ئه‌م رۆڵه هه‌ندێك جار به‌ده‌ستێوه‌ردان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، هه‌ندێك جاریش به‌یارمه‌تیدان دێت، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام بایدن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا زۆر مورید و دۆستی نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه زیاترپه‌یوه‌سته به ئاینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، هه‌ره‌وه‌ها ترسێك هه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان كاندید كردووه.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان (فریاد رواندزی) ئاشكرای كرد، په‌یامێك دراوه‌ته بایدن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نه‌ده‌بوایه ئه‌م قه‌واره سیاسیانه به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه كاندید بكه‌ن كه رێگری یاسایی و ده‌ستوری له‌به‌رامبه‌ریاندا هه‌یه، من پێم وایه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان رازی نابن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بایدن ده‌ست له‌كاروباری عێراق وه‌ربدات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ره‌نگه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌م كێشه‌یه‌دا نه‌توانێت هیچ بڕیارێك به‌سه‌ر لایه‌نی عێراقیدا بسه‌پێنێت.