مه‌حمود عوسمان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆ زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێری روون کرده‌وه، "ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌کان به رێک و پێکی به‌ڕێوه‌بچێت و حکومه‌ت دابمه‌زرێت تاکو ئه‌وانیش بتوانن هێزه‌کانی خۆیان له عێڕاق بکشێننه‌وه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به هاتنی "جۆزێف بایدن" جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌غدا گوتی: "ئه‌وان هاتوون رای خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌رببڕن و لایه‌نه‌کانی عێڕاقیش گوێی لێ ده‌گرن و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستور بگونجێت، ئه‌وه جێ‌به‌جێی ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ریش نه‌گونجا، جێ‌به‌جێ ناکرێت."
دکتۆر مه‌حمود جه‌ختی کرده‌وه: "ئه‌مه‌ریکا مافی خۆیه‌تی له‌باره‌ی عێڕاق پێشنیار ده‌رببڕێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی فه‌رمان بکات؛ چونکه عێڕاق هێشتا هه‌ر له ژێر به‌ندی حه‌وتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه و هه‌ندێک رێککه‌وتنیش هێشتا له نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێڕاق هه‌یه."
جۆزێف بایدن شه‌وی رابردوو گه‌یشته به‌غدا و پێده‌چێت سه‌باره‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی 500که‌س له پاڵێوراوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێڕاق، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته گفتوگۆ بکات.
پێده‌چێت جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا داوا له به‌رپرسانی عێڕاق بکات سه‌باره‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵێوراوانه، به بڕیاره‌که‌دا بچنه‌وه.