دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، عه‌مار حه‌كیم پێشنیازی دامه‌زراندن یاخود پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی سیاسی كرد بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن كێشه دروست نه‌بێت و پشتگیری حكومه‌تی نوێ بكرێت.
هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له‌و به‌ره سیاسیه‌ی پێشنیاز كراوه، بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌كو له داهاتوودا له رێگه‌یه‌وه هاوكاری ره‌وشی سیاسی عێراق بكرێت، به‌ڵام هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ئه‌م پێشنیازه‌یان پێ باش بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاربۆكردنی كاتی ده‌وێت به باشیانزانی بخرێته دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی داهاتوو، تاوه‌كو بزانرێت كێ و چ لایه‌نێك ده‌رده‌چێت و به‌پێی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئه‌و كاته لێك نزیك بوونه‌وه ده‌كرێت.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی (ئه‌یاد عه‌لاوی)یش گووتی: ئه‌ویش كه سه‌رۆكی لیستێكی گه‌وره‌ی عێراقییه و سه‌ردانی هه‌رێمی كورد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم دیداری هه‌بووه، له‌میانه‌یدا سه‌باره‌ت به پرسی كاندید و قه‌واره دوورخراوه‌كان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی كورد له عێراقی فیدڕاڵ‌دا سه‌نگ و رۆڵی گه‌وره‌یه هه‌یه و ئه‌وانیش پێویستیان به كورد هه‌یه، به‌ڵام كوردیش له هه‌مبه‌ر هه‌ر پرسێك بیروبۆچوونی خۆی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی سیاسی، مه‌حمود عوسمان زیاتر ئاماژه‌ی پێدا، لایه‌نی كوردی هه‌ڵوێستی خۆی له‌مباره‌یه‌وه روونكردۆته‌وه كه هه‌ر هاوپه‌یمانی یاخود به‌ره‌یه‌كی سیاسی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان قسه‌و باسی لێوه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده عه‌مار حه‌كیم به‌روونی گووتوویه‌تی ده‌بێت ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت، وێڕای ئه‌مه‌ش پشتگیری له هه‌رێم ده‌كات، چونكه ئه‌وانیش خواستیان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هه‌رێمی باشوور هه‌یه بۆیه پشتگیری له هه‌رێم ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كانی دیكه كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه نه به ته‌واوه‌تی بڕوایان به فیدڕاڵی هه‌یه نه بڕوایان به كێشه‌ی كورد و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 هه‌یه، ته‌نها مه‌رحه‌بای كورد ده‌كه‌ن، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر دا پێویسته كوردیش بارته‌قای خۆیان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ دا بكات.