(ئاڵا تاڵه‌بانی) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) ڕایگه‌یاند؛ سه‌رجه‌م گرفته ته‌كنییه‌كانی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی سیاسی هه‌یه، مكوڕه له‌سه‌ر په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه و دواخستنی.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر تا 30 ئه‌م مانگه كه دوایین ته‌مه‌نی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌وا به‌دڵنییایه‌وه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو ده‌مێنته‌وه، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر عێراق ده‌بێت به گشتی به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره كورده، ڕه‌تیكرده‌وه، حكومه‌تی فیدراڵی ببێته حكومه‌تی كارڕاییكردن، چونكه به‌وته‌ی (ئاڵا تاڵه‌بانی) هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری و قانوونی نییه، ئاماژه به گۆڕینی كاری ئه‌و حكومه‌ته بۆ حكومه‌تی كارڕاییكرد بكات.