(عه‌بدولمحسین سه‌عدون گه‌رگه‌ری) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ دووپاتیكرده‌وه، ته‌مه‌نی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌واو نابێت، تا ئه‌و كاته‌ی بودجه ده‌نگی گشتی له‌سه‌ر نه‌درێت.
گه‌رگه‌ری گوتیشی: پێویسته لیژنه‌ی دارایی ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین ده‌رفه‌ت له هه‌فته‌ی داهاتوودا بودجه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دواكه‌وتنی بودجه‌دا، گه‌لانی عێراقی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌ستنه‌وه‌ی بودجه به‌شتی تر له‌لایه‌ن گه‌لانی عێراقییه‌وه ڕه‌تده‌كرێته‌وه.