ئە‌مڕۆ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت پێشوازى كرد له ئایدن سه‌لجن كونسوڵى گشتى توركیا له هه‌رێمى كوردستان.
له‌سه‌رتاى دیداره‌كه‌دا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه پێرۆزبایى له كونسوڵى گشتى كرد به بۆنه‌ى ده‌ست به‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان و تیشكى خسته سه‌ر گرنگى كردنه‌وه‌ى كونسوڵگه‌رى گشتى توركیا له هه‌رێم و ئومێدى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له كاره‌كانى و ئاماده‌یى حكومه‌تى نیشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگیریه‌ك.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ر دوولادا و چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێش بردن و پته‌و كردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرایه‌وه له هه‌موو رووێكه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كونسوڵى گشتى توركیا سوپاسى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه و خۆشحاڵى خۆشى ده‌ربرى بۆ ده‌ست به‌كاربوونى وه‌كو كونسوڵى گشتى له هه‌رێم. ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان و زیاتر به‌ره‌و پێش بردنیان.
له به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا سوپاسى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هاوكات پشتگیرى و هاوكارى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌بڕى بۆ پێشكه‌ش كردنى ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگى ته‌واو بۆ سه‌ركه‌وتنى له جێبه‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان.