ره‌شید بۆتانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) گووتی: " 12 هه‌زار و 300 كه‌س به‌شداریان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هۆله‌ندا كرد كه دواتر به بڕیارێكی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، 5 هه‌زار و 160 كه‌س پووچه‌ڵ كرایه‌وه".
بۆتانی روونیكرده‌وه و گووتی: "سه‌ره‌تا كۆمسیۆن بڕیاری دابوو ده‌بێت ده‌نگده‌ر دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی عێراقی یاخود به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی عێراقی و هۆڵه‌ندایی پێبێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌نیا به‌ڵگه‌نامه‌ی هۆله‌ندیان پێ‌بوو و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی عێراقیان پێنه‌بووه و ئۆفیسی هۆڵه‌ندا بڕیاری دا رێگه‌یان پێبدات ده‌نگبده‌ن، كه دواتر ئۆفیسی هه‌ولێر به بڕیارێك ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه".
گووتیشی: "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان پووچه‌ل كراوه‌ته‌وه خه‌ڵكی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و ژماره‌یه‌كی كه‌میان خه‌ڵكی به‌غدا بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و ده‌نگانه له ژێر وردبوونه دان و بڕیاری یه‌كجاره‌كی له‌سه‌ر نه‌دراوه.