به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان كوردستان، ئه‌مڕۆ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر ئه‌رسه‌لان باییز جێگری سه‌رۆك و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازی له ئایدن سه‌لجه‌م سه‌ركونسوڵی كۆماری توركیا له‌هه‌ولێر و دكتۆر سینان ئیلهام له‌فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌باڵیۆزخانه‌ی توركیا كرد.
له‌دیدارێكدا سه‌ركونسوڵی توركیا له‌هه‌ولێر خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌هه‌نگاوه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌فه‌رمیی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته رِوو له‌ماوه‌ی داهاتوو هه‌موو هه‌وڵێكیان به‌ئاراسته‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گۆرینه‌وه‌ی شاندی كه‌لتوری و رۆشنبیری و بازرگانی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و عێراق كرد به بۆنه‌ی ئه‌نجام دان و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی به‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر نیشان دا و به هه‌نگاوێكی گرنگی وه‌سفكرد بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌باره‌ی پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان و ئاماده‌یی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌ربرِی بۆ نیشاندانی هه‌ر جۆره هه‌نگاوێك بۆ پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش كه توركیا دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستانه و سنورێكی درێژی هه‌یه، هیواشی خواست له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا شاندی هه‌ردوولا سه‌ردانی یه‌كتر بكه‌ن و سوود له ئه‌زمونی یه‌كتر وه‌ربگرن و به‌وپه‌رِی دۆستایه‌تی و نییه‌ت پاكی له‌گه‌ڵ یه‌كتر گفتوگۆ بكرێت.