دوێنێ له شاری (ئوتریخت)ی وڵاتی هۆڵه‌ندا كاری جوداكردنه‌وه و هه‌ژماركردن بۆ سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان كرا و له كۆی 12 هه‌زار و 300 ده‌نگ، كۆمسیۆنی باڵا به بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه كه‌سانی غه‌یره عێراقی و لابه‌لا ده‌نگیانداوه ، بڕی 5 هه‌زار و 130ی ده‌نگی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆنی كه‌وته به‌رده‌م ناڕه‌زایی چاو‌دێر و نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسییه‌كان به تایبه‌تیش پارته سیاسییه كوردییه‌كان و بڕیاردرا بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له‌به‌رده‌م باره‌گای كۆمسیۆنی باڵا مان بگرن و رێگه نه‌ده‌ن سه‌ندوقه‌كان له وڵاتی هۆڵه‌ندا ببرێنه ده‌ره‌وه.
دواتر وائیل وائیلی به‌رپرسی نووسینگه‌ی هۆڵه‌ندای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵًبژاردنه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به كۆمسیۆن كردووه و بڕیاره سبه‌ی سه‌ر له نوێ جوداكردن و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دووباره بكرێنه‌وه.
به‌و جۆره‌ی به ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه، ده‌ستێك له پشته‌وه‌ی فه‌وتاندنی ئه‌و ده‌نگانه هه‌بووه، به‌ڵام یه‌كگرتوویی لیست و قه‌واره سیاسییه كوردییه‌كان ئه‌و نیازه‌یان پووچه‌ڵكردۆته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه په‌پێی زانیارییه‌كان لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی توانیویه‌تی زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هاوڵاتیانی كوردی وڵاتی هۆڵه‌ندا به ده‌ست بهێنێت.