یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری په‌نابه‌ران (ئه‌ریك شۆڵتز) جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی پرسی په‌نابه‌رانی عێراق كرده‌وه له‌رێگه‌ی ره‌خساندنی بارودۆخێك كه به‌هۆیه‌وه رێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان پێ بدرێت تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه لێوه‌ی هاتوون.
ئه‌ریك شۆڵتز له‌باره‌گای وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بۆنه‌ی رۆژژی په‌نابه‌رانی جیهانی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونوسیدا رایگه‌یاند، واشنتن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌به‌غدا و كۆمسیۆنی باڵا بۆ كاروباری په‌نابه‌ران كار بۆ ره‌خساندنی ده‌ره‌فه‌تێك ده‌كات تا له‌رێگه‌یه‌وه په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان ره‌وانه بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ه ئاشكراشی كردووه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنچ ساڵه‌ی دوایدا چل و حه‌وت هه‌زار و (102) په‌نابه‌ری عێراقی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێكراون، له‌كاتێكدا كه واشنتن بۆ ئه‌م ساڵ نیازی نیشته‌جێكردنی زیاتر له (17) هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی هه‌یه.