حکومه‌تی به‌ریتانیا رۆژی پێنج‌شه‌ممه 42په‌نابه‌ری عێڕاقیی ده‌رکرد و به فڕۆکه ره‌وانه‌ی به‌غدای کردنه‌وه.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، 14 له‌و په‌نابه‌رانه به کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانیان گوتووه که له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن لێیان دراوه و به لێدان و کوتان سواری فڕۆکه‌یان کردوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووریی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌نواندووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، به گشتی له "که‌مترین رێژه‌ی زه‌بر" وه‌ک دوایین رێگه، دژی ئه‌و که‌سانه‌ی بیانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه، به‌کار ده‌هێنرێت.
پارێزه‌رانی کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران که چاویان به چه‌ند په‌نابه‌رێکی عێڕاقی که‌وتووه ده‌ڵێن، شوێنی لێدان و شین بوون به‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌ش له‌و که‌سانه‌وه دیاره.
به پێی راپۆرته‌کان، 16له‌م په‌نابه‌رانه هێشتا له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا راگیراون.
یه‌کێک له‌م په‌نابه‌رانه پێشتر گوتبووی، هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنووری به‌ریتانیا، له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا له ئه‌و و چه‌ند که‌سی دیکه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر له فڕۆکه دایانبه‌زێنێت.
هه‌ر ئه‌م په‌نابه‌ره گوتبووی، هێزه‌کانی عێڕاقی له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا پاره‌که‌یان لێ دزیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی عێڕاقی ئه‌مه‌یان ره‌ت کردۆته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سنووریی به‌ریتانیا بێ‌راگه‌یاندنی پێشوه‌خت، ئه‌م په‌نابه‌رانه‌یان ده‌رکرد و رێگه به رۆژنامه‌نووسان نه‌درا چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌کان بکه‌ن.