به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌لی كوردستان دانیشتنه‌كه‌مان ئه‌كه‌ینه‌وه
خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن ساڵی یه‌كه‌م خولی گرێدانی دووه‌م ژماره‌ی دانیشتن 22 رۆژی دانیشتن 30/6/2010
به‌رنامه‌ی كار به پێی حوكمه‌كانی برگه یه‌كی مادده 20 له پێره‌وی ناوخۆی ژماره 1ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 ی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بریاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 22ی ئاسایی خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن له كاتی 11ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 30/6/ 2010 دا به‌م شێوه‌یه بێت :
1-راگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی خولی گرێدانی خولی دووه‌م له خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن ساڵی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه .
به‌رێزان...
له 13/ 3/2010خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی یه‌كه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
* له‌م خوله‌دا په‌رله‌مانی كوردستان چالاكی زۆری نواند سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز كه ده‌وری خۆتان بینی و له‌م دانیشتنه له‌م خوله تاكو ئێستا (22) بیست و دوو دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجامدراوه (10) ده دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجامدراوه و دانیشتنی ده‌ستپێك و دانیشتنی ئه‌مرۆش دێته سه‌ری و هه‌ندێك له دانیشتنه‌كان له رۆژێك دووجار ئه‌نجامده‌درا پێش نیوه‌رۆ و پاش نیوه‌رۆ له‌م دانیشتنانه(10) پرۆژه یاسا په‌سه‌ندكراوه له‌گه‌ل َ چوار بریار.
هه‌ر له‌م دانیشتنانه كه ئێوه‌ی به‌رێز له‌م په‌رله‌مانه ئه‌نجامتان داوه 52 پرۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه.
ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه بۆ تاوتوێ و گفتوگۆكردن له‌سه‌ری، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌رێز له‌م ماوه‌یه‌دا (68) پرسیاریان ئاراسته‌ی وه‌زیره به‌رێزه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه. له‌و وه‌ڵامانه (37) پرسیار به فه‌رمی له‌كاتی یاسایی خۆی وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، (31) پرسیار تاكو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه بۆیه ئه‌و پرسیارانه‌ی كه وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه. به فه‌رمی له كاتی یاسایی خۆی داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین وه‌ختێ كه دانیشتنه‌كانمان ده‌ست پێئه‌كاته‌وه ئه‌و وه‌زیره به‌رێزانه دێن بۆ ئه‌و وه‌ڵامانه كه بزانین سه‌به‌بی دوا كه‌وتنیان له وه‌ختی ئاسایی خۆی چیه بۆ نه‌دراوه‌ته‌وه.
(12) پرۆژه یاسامان بۆ حكومه‌ت ناردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیلتزاماتی ماددی تیا بووه هه‌ندێكیان هی پێشتر هی خۆیان بووه كه هه‌ندێ له ئه‌ندامه به‌رێزه‌كان ته‌به‌نیان كردووه به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ كامێكیان وه‌ڵامیان نه‌هاتۆته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ش به فه‌رمی داوایان لێئه‌كه‌ین بۆ روونكردنه‌وه‌ی ره‌ئیان.
تا ئێستا (23) جار وه‌زیر بانگ‌كراون بۆ په‌رله‌مان بۆ لێژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه هه‌روه‌ها بۆ روونكردنه‌وه بۆ ناو په‌رله‌مان كه رێزدار ئاشتی ته‌شریفی هاتۆته ئێرانه.
به‌رێزان
له‌م ماوه‌یه‌ی ئه‌م خوله (114) جار وه‌فدی جۆراو جۆر له دبلۆمات په‌رله‌مانتار كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئافره‌تان لاوان جوتیاران...هتد...، ته‌شریفیان هاتووه و هاتوونه‌ته پێش په‌رله‌مانی كوردستان كه چاوپێكه‌وتنی ره‌سمی له‌گه‌ڵیان كراوه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شاندی په‌رله‌مانی كوردستان له‌م خوله به‌ره‌سمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه ده‌عوه‌ت كران و سه‌ردانی ده‌عوه‌تی ره‌سمی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی تر له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دیدار و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام دراوه‌و هه‌ر ئه‌وشانده له 14ی مانگ تاكو 22ی مانگی سێ له به‌ریتانیا بوون كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مان به‌شداری شانده‌كه‌بوون سه‌ردانی له‌نده‌ن و موقاته‌عه‌ی وێڵزیان كرد و هاتنه‌وه،
هه‌روا شاندی په‌رله‌مان له‌م خوله سه‌ردانی به‌غدایان كرد بۆ به‌شداربوون له كردنه‌وه‌ی دانیشتنی ده‌ست پێكی خوله‌كه‌یان وه هه‌ر له‌و سه‌ردانه چاوپێكه‌وتن كرا له‌گه‌ڵ رێزدار سه‌رۆكی كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك كۆمار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌گه‌ڵ رێزدار عه‌مار الحكیم هه‌روه‌هاش له‌گه‌ل نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو به‌شدار بوون له كردنه‌وه‌ی خوله‌كه كه خۆیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانن چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا.
به‌رێزان.
له‌م په‌رله‌مانه زۆر كاری تریش كراوه هه‌ر بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی كوتله كوردستانیه‌كان بۆ دانوستاندن له به‌غدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق دوایی هه‌ڵبژاردنه‌كه (52) سه‌عات كۆبوونه‌وه كراوه لێره له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كان به تێر و ته‌سه‌لی دانیشتن كراوه وه گشت دانیشتنه‌كان له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه و ته‌سبیت كراوه كه ئه‌و شانده‌مان كه له به‌غدا مفاوه‌زات ئه‌كات گفتوگۆ ئه‌كات پاشان نه‌تیجه‌ی دانیشتنه‌كانیان ئه‌هێننه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان دێت لێره له‌ناو ئه‌م قاعه‌یه ئێوه‌ی به‌رێز بریاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن بۆ پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته ئینجا ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ناو كاتی پشوه‌كه ئه‌وا دانیشتنی نائاسایی بۆ گرێ ئه‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر وا پێویستی كرد.
زۆر په‌له‌یان لێنه‌بێت هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان خۆشه زوو جێبه‌جێبێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاخیریش بوو ئه‌وا مه‌سه‌له‌یه‌كی تره .
به‌رێزان...
ماوه‌یه‌كه زۆر هێرش ئه‌كرێته سه‌ر په‌رله‌مانه‌كه‌تان په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانی میلله‌ته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له دڵی خه‌ڵكی كوردستان له دڵی ئێوه‌ی به‌رێز له دڵی گشت كه‌سێك ره‌شی بكه‌ن بۆیه حه‌قه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بوه‌ستین به ئینسافه‌وه ئێمه دڵمان ، سینگمان فراوانه دڵمان كراوه‌یه بۆ هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك ره‌خنه‌یه‌كی به‌ننا كه دروستمان بكات بمانهێنێته سه‌ر رێگای راست پێمان خۆشه به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌ك كه هه‌وڵ بدات بتشكێنێته‌وه به‌بێ بنه‌ما بۆیه واجبی هه‌موومانه هه‌موو په‌رله‌مانتارێك كه زۆر به ئینسافه‌وه دیفاعی لێبكه‌ین.
یه‌كێك له‌وانه باسی پشوو ئه‌كرێت كه په‌رله‌مانی كوردستان دائیمه‌ن ساڵی دوو وه‌ختی هه‌یه كه ده‌رگاكانی دائه‌خات و ئاگایان له هیچ كارێك نیه حه‌قیانه روون بێتن حه‌قیقه‌ت له ده‌ستوره ده‌ستوری عێراق ئێمه جزئێكین له ده‌وڵه‌تی عێراق په‌رله‌مان ساڵی دوو كاتی پشوی هه‌یه ئه‌ویش به ده‌ستور ده‌ستنیشان كراوه وه له گشت په‌رله‌مانه‌كانی تری دونیا هه‌یه هیچ په‌رله‌مانێك نیه كه پشوی نه‌بێت له‌م پشوه‌ش هه‌م په‌رله‌مانتار سودی لێئه‌بینێت هه‌م حكومه‌ت هه‌م په‌رله‌مان خۆشی هه‌م ئاماده‌كاریه‌كی باشه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌ی له‌ده‌ست ئێوه‌ی به‌رێزه كه تاوتوێ بكرێت و بریاری لێبدرێت و راپۆرته‌كان ئاماده بكرێتن ئه‌چێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له به‌رنامه‌ی كار دایبنێن كه خوله‌كه‌مان ده‌ستی پێكرد ئه‌وجا پێش چاومان روونه له وه‌ختێكی قیاسی ئه‌و شتانه‌ی له‌به‌ر ده‌سته ئه‌نجامی بداتن بۆیه ئه‌و پشووه مانای ئه‌وه نیه تۆ ده‌رگا دا ئه‌خه‌یت ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئه‌گر ئیشێكی هه‌بوو له شوێنێك عنوان و ته‌له‌فۆنی خۆی دا ئه‌نێ له هه‌رده‌قه و ساتێك كه پێویستی پێبێت ده‌بێت له په‌رله‌مان بێت و لیژانه‌كانیش ده‌وامی خۆیان ئه‌كه‌ن مانای ئه‌وه نیه هیچ لێژنه‌یه‌ك كار ناكات، ئه‌و وه‌خته ته‌نها جه‌لساتی ره‌سمی نیه، جه‌لساتی فه‌رمی ئه‌م هۆڵه له‌وكاته نابێت.
به‌خۆ داچوونه‌وه‌یه‌كه بۆ حازر بوون بۆ پرۆژه‌كانت بۆ چاككردنی نه‌واقسی كه هه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی موتابه‌عه‌یه‌كی تری باشتر له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ ئیش و كاری حكومه‌ت ئه‌توانی ئینجا كاره‌كان به باشی به رێك و پێكتر به‌ره‌و پێش ببه‌یتن.
خاڵێكی تر زۆر باسی ئیعلام ئه‌كرێت به گرنگم زانی لێره باسی بكه‌ین ئێمه پێش ئێستاش وتومانه لای یه‌كه یه‌كه‌ی ئێوه‌ی به‌رێز كه دانیشتنمان له‌گه‌ڵیان كردووه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه له میزانیه، خۆتان ده‌نگتان بۆی دا ئیمكانیه‌ت له‌به‌ر ده‌سه بۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكه‌ین باش بكه‌ین وه شوێنیش دا بنێن بۆ راگه‌یاندنه‌كانی تر كه بێن بتوانن به‌ڵام بۆ قاعه‌ی په‌رله‌مان هیچ راگه‌یاندنێك له غه‌یری راگه‌یاندنی په‌رله‌مان ناهێلین بێت ، بێن له ناو قاعه‌كه و به كه‌یفی خۆیان ئیزعاجی ئێوه‌ی په‌رله‌مانتار بكه‌ن به‌ڵام شوێنێك له‌ناو په‌رله‌مان دروست ئه‌كه‌ین كه ئه‌وشتانه‌ی لێره‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌كرێت ئه‌و به‌رێزانه بتوانن له شوێنێكی تره‌وه هه‌م بیبینن هه‌م ته‌سویریشی بكه‌ن. باس ئه‌كرێت كه به‌پێی نیزام په‌رله‌مان ئه‌بێت دانیشتنه‌كانی مفتوح بێت، دانیشتنی مه‌فتوح مه‌عنای ئه‌وه نیه راگه‌یاندنی هه‌موو لایه‌ك بێته ناو قاعه‌كه، ئه‌وه مه‌عنای ئه‌و كراوه‌یه نیه. شوێنی میوان هه‌یه خه‌ڵك له‌سه‌ره‌وه دا ئه‌نیشێتن رۆژنامه نووس و ئیعلامیش ئه‌توانن بێن له‌سه‌ره‌وه دابنیشن گوێ بگرن سه‌یركه‌ن شت بنوسن ئه‌وه كراوه‌یه، به‌ڵام بۆ راگه‌یاندنی لایه‌نه‌كان من رێزم بۆ ئیعلام هه‌یه، ئیعلام ئیشی زۆر گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی حقیقه‌ته‌كان بگه‌یه‌نێته میلله‌تی ئێمه، داواش له حزبه‌كان ئه‌كه‌ین راگه‌یاندنه‌كانی خۆیان، به‌رده‌ستیان ناوی بنێن راگه‌یاندنی ئه‌و لایه‌نه سیاسیه، هه‌موو راگه‌یاندنی لایه‌نی سیاسیه و ناویشی لێناوه بێلایه‌ن یه‌عنی ئیزدواجیه‌تێك هه‌یه ئه‌لێره هه‌مووشتان ئه‌زانن ئێمه‌ش ئه‌زانین خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌زانێ باشتره ئه‌و راگه‌یاندنه هی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیه رێزم بۆ گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه بڵێ راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه‌یه سین من الاحزاب زۆر خۆشتره به‌ڵام بلێت بێلایه‌نه و دێمه ناو قاعه‌ی په‌رله‌مان مومكن نیه هه‌تا راگه‌یاندنی تریش ناهێلین بێته ناو قاعه له‌ناو قاعه ئه‌بێت راگه‌یاندنی په‌رله‌مان به‌رێك و پێكی هه‌بێت بتوانێت ئه‌وه‌ی لێره ئه‌بێت ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌تانه‌وێت بگه‌یه‌نرێته گشت راگه‌یاندنه‌كانی تر. پاشانیش باس له‌وه ئه‌كرێت زۆر جار كه راگه‌یاندنه‌كان وه‌كو خۆی ده‌رناچێت ئێمه دوای ئه‌وه‌ی لێره خه‌لاس ئه‌بین ئه‌و سیدیانه‌ی ئه‌بێت ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی بیانه‌وێت پێیان ئه‌درێتن له‌كه‌س نه‌شاردراوه‌ته‌وه بۆیه ئێمه رێزمان بۆ راگه‌یاندن هه‌یه ئه‌مانه‌وێت په‌رله‌مان وه‌ك په‌رله‌مانه‌كانی تری دنیا كاری خۆی بكات زۆر خوشك و برا ئه‌لێن و میساڵێك وه‌ر ئه‌گرن بۆ ئه‌و جێگه‌یه وا ئه‌كات ئێمه با میسالی باش وه‌رگرین بمانه‌وێت ببینه په‌رله‌مانێكی كارا سود له ته‌جروبه‌ی خه‌ڵكی هه‌یانه وه باشتره وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بچینه ریزی خه‌ڵكه‌كانه‌وه هه‌رچه‌نده هێشتا زۆرمان ماوه بڵام رێگه‌مان گرتووه ته‌مه‌نا ئه‌كه‌ین تێیدا سه‌ركه‌وتوو بین.
كێشه‌یه‌كی تر هه‌یه موشكیله‌ی سه‌یاره زۆر هاته پێشه‌وه ئه‌و ئیشه‌ی كه ئێمه كردمان واجبی ئێمه‌یه له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه بۆ گشت ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رێزانه دابینی وه‌سیله‌ی نه‌قڵ بكه‌ین كه بتوانن پێی هاتوچۆ بكه‌ن وه‌كو په‌رله‌مانه‌كانی خه‌ڵكی تریش ئه‌وروپا نموزه‌جێكی باشه په‌رله‌مانتار له‌وێ چوار ساڵ ئه‌توانێت به كه‌یفی خۆی به پاس به قیتار به میترۆ هاتوچۆ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌سره‌ف بكاتن سه‌یاره‌ی خۆشی هه‌بێتن له هه‌ندێ وڵات حكومه‌ت یان په‌رله‌مان مه‌ساریفه‌كه‌ی ئه‌داتن كه ئه‌ویش مه‌سره‌فێكی زۆره.
هه‌روه‌ها دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون سه‌كه‌ن ئه‌میش بۆ ئه‌وه نیه كه تۆ ماڵی میلله‌ت ببه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رێزه بتوانێت به ئاسانی ئیش و كاری خۆی ئه‌نجامبدات بتوانێت هاتوچۆی هه‌بێت بتوانێت ماڵی هه‌بێت محتاجی نه‌بێت و محتاجی ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی نه‌بێت و بتوانێ به كاره‌كانیشی بگاتن، زۆریش له رۆژنامه‌كان به‌عزێك شت بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه نا عه‌داله‌تیه‌كی پێوه دیاره ئه‌مرۆ شتێك بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه ره‌سمیشیان داناوه وابزانم ئاوێنه بوو ئه‌سله‌ن مه‌علوماته‌كه غه‌ڵه‌ته دووش ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مانی به‌رێز كه لێرانه‌ن حه‌قی خۆتان هه‌یه ئه‌و مافه‌تان هه‌بێت به‌و ئسوڵه‌ی كه ئێمه ئه‌نجاممان دا چونكه حیساباتێكیشمان كرد راسته حه‌قه ئینسان ئیقتیسادی بێت ، ئێمه حیساباتێكمان كرد جه‌دوه‌لیشمان هه‌یه له‌سه‌ر سایته‌كه‌ش دایئه‌نێین ئه‌شیبینن هه‌موو به رێكی كه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بوایه چه‌ند مه‌سره‌فمان له په‌رله‌مان تێئه‌چوو ئه‌گه‌ر به شێوه‌كه‌ی تریش بوایه چه‌ندی تێئه‌چوو ئێمه ئه‌وه‌مان له راوێژكاری ئیقتێادی له‌گه‌ڵمان كه ئیش ئه‌كات پرسمان پێیان كرد بۆیه ته‌ئخیرمان كرد سه‌یرمان كرد دیتمان ئه‌مه باشترین حه‌له كه‌مترین مه‌سره‌فی ئه‌كه‌وێته سه‌ر په‌رله‌مان بۆیه به‌و شێوه‌یه‌مان كرد شێوه‌كه‌ی ترمان حساب كرد مه‌ساریفی ئه‌چوو دوو قات سێ‌قات زیاتر له‌وه‌ی كه ئێستا كردوومانه ئه‌ندام په‌رله‌مانیش ئازاده.
پێویسته موشكیله‌ی هاتوچۆی نه‌بێت به‌ڵام ئازادیشه وه‌رینه‌گرێت نه‌ڵیت حه‌قم نیه حه‌قیه‌تی حه‌قته وه‌ریگریت حه‌قیشته وه‌ریشی نه‌گریت ئه‌توانی بلێی من پێویستم پێ نیه چونكه وه‌سیله‌ی نه‌قڵم هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ریناگرم به نیسبه‌ت نامه‌وێت ناوی كه‌س بێنم باسی خۆم ئه‌كه‌م له رۆژنامه‌یه‌ك نووسیویانه كه قه‌سه‌میشی خواردووه به‌س وه‌ریگرتووه به‌س وانیه هه‌ر بۆ مه‌علوماتی ئێوه من یه‌كێكم له‌وانه كه وه‌ختی وه‌سڵه‌كه‌م ئیمزا كردووه نوسیومه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاره‌م هه‌یه من پێویستم پێنیه به‌ڵام مه‌حاوه‌له‌یه‌ك هه‌یه ئینجا عه‌فه‌وی بێت یان عه‌مدی بێت به هه‌ر شكلێك بێت خه‌ڵكیك محاوه‌له ئه‌كات ته‌شهیرت پێبكاتن وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی یان وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان یان وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه باش نیه من دووباره‌ی ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌و سه‌یاره‌یه مافی هه‌ر یه‌كێكه له ئێوه وه به‌رێگایه‌كی یاسایی كراوه به رێگایه‌كی قانوونی كراوه بۆ ته‌سهیلاتی ئیش و كاره‌كانتانه ئه‌وه‌شی كه دڵی بسوتێ و بڵیت من ئه‌مه‌وێت بۆ په‌رله‌مان بمێنێ خوله‌كه‌ی ته‌واو كرد ئه‌توانێ دووباره پێشكه‌شی بكات بیكاته هه‌دیه بلێت من ئه‌یده‌مه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ئێمه‌ش سوپاسی ئه‌كه‌ین لێی وه‌ر ئه‌گرینه‌وه.
به نیسبه‌ت هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان له زۆر مناسه‌بات ئێمه هه‌ڵوێستمان هه‌بووه یه‌عنی ئه‌وه نه‌بووه په‌رله‌مان خه‌وتبێتن له هه‌موو مناسه‌به‌یه‌كی حه‌ساس مه‌سسی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك كوردستانی كردبێت په‌رله‌مان لێهاتۆته جواب مه‌سه‌له‌ن له قانوونی هه‌ڵبژاردن له یاسای هه‌ڵبژاردن شاندێكمان لێره پێك هێنا لێره هه‌ڵوێستمان هه‌بوو مداخه‌له‌مان كرد جه‌لسه‌مان كرد چووینه به‌غدا وعودمان وه‌رگرت گه‌یاندمانه ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌وێته ته‌له‌فۆن و ته‌له‌فۆنكاری، ئینجا وعودمان وه‌رگرت نوێنه‌ری نه‌توه یه‌كگرتووه‌كان راستی نه‌كرد یه‌عنی له حه‌قیقه‌ت ئه‌و وه‌عدانه‌ی دای جێبه‌جێی نه‌كرد، ئێستا هه‌وڵ ئه‌دات هه‌وڵی دا بێت لێره له جه‌لسه‌یه‌كیش قسه بكات مه‌جالمان پێنه‌دا وتمان چونكه ئه‌و وه‌عده ره‌سمیه‌ی دات پشت گوێت خست ، له‌به‌ر ئه‌وه په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بووه.
ئینجا شه‌شی ئازاریان دانابوو رۆژی ئیتفاقیه‌ی جه‌زائیره كه هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانی له عێراق بكرێت وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌فزی كرد باش ئاگاتان لێیه رۆژه‌كه راسته به رۆژێك گۆرا به‌ڵام ئه‌قه‌له‌ن نه‌مانهێشت له‌و رۆژه شوومه كه له تاریخی میلله‌ته‌كه‌مان رۆژێكی تاریك و نا له‌باره نه‌مانهێشت له‌و رۆژه هه‌ڵبژاردن ببێتن.
به‌نیسبه‌ت تۆپبارانه‌كان هه‌م سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌م سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌كان هه‌م له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵوێست به‌رده‌وام هه‌بووه ئیدانه كردنی، تیرۆر كردنی رۆژنامه نوس خوا لێ‌خۆش بوو سه‌رده‌شت هه‌ڵوێستمان هه‌بوو به‌رامبه‌ری ئێستاش موتابه‌عه ئه‌كه‌ین و زۆر به وردیش موتابه‌عه ئه‌كه‌ین به‌ڵام تۆ هه‌موو شتێك كه رۆژانه ئه‌یكه‌یت ناتوانی بیخه‌یته سه‌ر ئیعلام و جه‌ریده و رۆژنامه‌كان بلێی ئه‌مه‌م كرد ئاوها رۆی گه‌یوه‌ته ئه‌وێ، به‌ڵام موتابه‌عه‌یه‌كی ده‌قیقی بۆ هه‌یه وه ئومێدیشمان ئه‌وه‌یه كه ده‌ركه‌وێت حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵكی كوردستان بزر نه‌بێت.
هه‌ڵوێست له مه‌سائیلی تری ناوخۆ كه مه‌سائیلی سیاسی پێوه بوو زۆر هه‌ڵوێستێكی به قه‌وه‌تمان هه‌بوو وعودیش درا كه ئه‌وه چاك بكرێت وه قسمێكی چاككراوه قسمه‌كه‌ی تریشی له رێگایه ئێستا به‌ره‌و چاك بوون ئه‌چێت.
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موو تاقه‌تی خستۆته كار بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان پێكه‌وه خۆیان به خاوه‌نی كوردستان بزانن خۆیان به خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كه بزانن خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كه هه‌مانه كه خاوه‌نی به‌حرێكی خوێنه بزانێت وه ئومێده‌واریشین سه‌ركه‌وتوو بین چونكه دلسۆزانی میلله‌ت گه‌ڵی زۆرترن له‌وه‌ی ده‌سێكی ئه‌م لا یان ئه‌ولا بیه‌وێتن ئنشقاقێك یان ناره‌حه‌تیه‌ك یان دڵساردیه‌ك دروست بكات به ئومێدی خوا‌و پشتیوانی میلله‌ته‌كه‌مان و سه‌ركه‌وتوو ئه‌بین له‌سه‌ر هه‌موو كۆسپێك كه دابنرێت یان محاوه‌له بكرێت زوڵم له‌م كه‌س یان ئه‌و كه‌س له‌م حزب یان ئه‌ویتر بكرێت و ئیشمانیش بۆ ئه‌وه‌یه كه گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌دڵنیایه‌وه له هه‌رێمی كوردستان مورتاح بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مافه‌كانی ترمان له ده‌سی لایه‌نی ترا له‌ناو عێراقدا ته‌حقیق بكه‌ین نامه‌وێت هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه كه زۆرن لێره باسی بكه‌ین ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت بیلێم په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌وری خۆی هه‌ڵساوه ساڵی یه‌كه‌م بوو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئێوه‌ی به‌رێزیش تازه بوون ئه‌زمونێكی تازه بوو پێویسته زیاتر ئینسان خۆی حازر بكات زیاتر بخوێنێ زیاتر خۆی فێر بكاتن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌جروبه‌كه‌ی باشتر سه‌ركه‌وتوو تر بێت به نیسبه‌ت ئه‌م پشووه‌ی كه ئێستا له پێشمانه ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌م ئێوه‌ی به‌رێز ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی له‌به‌ر ده‌سته به جوانی دیراسه‌ت بكرێت وه هه‌وڵ بده‌ن له‌ناو لیژنه‌كان مناقه‌شه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل بكرێت و فراكسیۆنه‌كان ئیش و كاره‌كانی خۆیان به رێك و پێكی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌وره‌كه‌مان ده‌سی پێكرد حازریه‌كی ته‌واو هه‌بێت و گفتوگۆكان له لجانه‌كان بكرێت ئه‌وجا ره‌ئی مخالف و مقابل چه‌ند رێزدارێك روونكردنه‌وه‌ی بۆ بدات و له‌سه‌ری قسه بكات.
به‌رێزان..
ئێمه ئه‌مرۆ 30/6/2010 یه به پێی نیزامی ناوخۆی خۆمان و به‌پێی ده‌ستوری عێراقیش كه په‌رله‌مان دوو ده‌وره‌ی هه‌یه له ساڵێك وه دوو پشووشی هه‌یه كۆتایی دێنین به خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئه‌كه‌ین وه ئومێده‌وارین ئه‌و خوشك و برا برێزانه‌ی كه متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان وه‌رگرتووه له گشت فراكسۆنه‌كان گشت لایه‌نه‌كان به خۆشی و به‌رێك و پێكی به‌رێوه بچن و كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌مان دێنین خوا ئاگادارتان بێت