(عه‌مید یادگار جاف) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵًی په‌یامنێر)ی ڕایگه‌یاند؛ به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه، 29 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه 43 تر برینداربوونه و تائێستا 11یان له نه‌خۆشخانه ماون.
(عه‌مید یادگار جاف) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له نێو قوربانییه‌كان، خه‌ڵكانی بیانی هه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی گوتیشی: تائێستا هۆكاری ئاگره‌كه نه‌زاندراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردن كه به‌داخه‌وه له‌كاتی دروستكردنی باڵه‌خانه‌كان ڕه‌چاوی ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ناكرێت، بۆیه قوربانی وای لێده‌كه‌وێته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵًی په‌یامنێر)ی ڕایگه‌یاند؛ كاتژمێر 10:45ی خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، هۆتێل (سۆما) له شاری سلێمانی سووتاوه و به‌هۆیه‌وه 22 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 30 تر بریندار بوونه.
سه‌رچاوه‌كه سووتانه‌كه‌ی بۆ شۆرتی كاره‌با گه‌ڕانده‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوه‌وه‌ی هۆتێله‌كه‌ش به دار ڕووپۆش كراوه ئه‌وه‌ش واییكردووه زیاتر گڕبگرێت.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی سه‌ختی سووتانه‌كه‌وه، ئێستا نه‌تواندراوه هه‌ندێكیان بناسرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له نێو قوربانیاندا، ژن و منداڵ هه‌یه و تائێستاش نازانرێت كه‌سانی بیانی تێدایه یاخود نا.
(سۆما) هۆتێلێكی چوار ئه‌ستێره‌یه و ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی.