PNA – ئه‌سته‌نبوڵ – رێكخراوێكی رۆشنبیری توركیا پێشنیازی كردووه زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی وه‌كو وانه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه له قوتابخانه دواناوه‌ندییه‌كانی توركیا بخوێندرێت و مافی قسه‌كردن و فێربوونی زمانی دایك له نه‌ته‌وه‌ی كورد قه‌ده‌غه نه‌كرێت، چونكه پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌كانی مافی مرۆڤه.
سایتی هه‌واڵی "كردستان امروز" ك سایتێكی فارسییه "له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئێران هه‌واڵی ناوچه كوردییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه" له رۆژنامه‌ی حورِیه‌تی توركیای گواستوه‌ته‌وه كه یه‌كێتی مێژووی توركیا كتێبێكی له باره‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئاماده كردووه و پێشنیازیكردووه ئه‌و كتێبه وه‌ك پرۆگرامی خوێندن له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بخرێته به‌ر خوێندن و له قوتابخانه داناوه‌ندییه‌كانی توركیا بخوێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی كورد مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به زمانی دایك بخوێنن.
له مه‌راسیمێكدا كه له ئه‌سته‌نبوڵ به‌رِێوه‌چوو سویم سیسك مامۆستای مێژوو له یه‌كێتی مێژووی توركیا رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ئه‌مرِۆی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا پێویسته رێگه بدرێت نه‌وه‌كانمان به زمانی دایك بخوێنن و ئه‌و مافه‌ی كه جارِنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ پێی ره‌وا بینییون لێیان قه‌ده‌غه نه‌كرێت و فه‌رامۆشكردنی ئه‌و مافه ره‌وایه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه".
گوتیشی " یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه هاوكاری حكومه‌ت بكات له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌مرِۆی توركیا به‌و پێیه‌ی 25 له سه‌دی دانیشتوانی توركیا كوردن و پێویسته دان به مافه‌كانییاندا بنرێت".
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتییدا حكومه‌تی توركیا له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند به‌شێكی كوردی له زانكۆكانی توركیا كرده‌وه و كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیشی به زمانی كوردی كرده‌وه.
|