25-Jul-10 [18:42] کوردستانی - ئه‌میری گروپێكى به‌ ناو نه‌قشبه‌ندى و پازده داواكراو و گومانلێكراو ده‌ستگیر کران
PNA- سیروان حه‌سه‌ن/گه‌رمیان- ئه‌میری گروپێكى به‌ ناو نه‌قشبه‌ندى له‌ قه‌ره‌ته‌په و 15 داواكراو و گومانلێكراو له‌ سه‌عدییه‌ ده‌ستگیر کران.


ئێواره‌ى دوێنى ئه‌میرى گروپێكى تیرۆریستى به‌ ناو نه‌قشبه‌ندى له‌لایه‌ن هێزێكى هاوبه‌شه‌وه‌ له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ ده‌ستگیر كرا كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ داواكراوه‌ و چه‌ندین كارى تیرۆریستى له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سه‌عدییه‌وه ‌4داواكراو و 11گومانلێكراویان ده‌ستگیر كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سه‌عدییه‌ به‌ ئاژانسی په‌یامنێرى راگه‌یاند: ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ داواكراون و گومانده‌كرێت ده‌ستییان له‌ چه‌ندین كارى تیرۆریستى‌دا هه‌بێت.


 Copyright (2006) Peyamner.com