25-Jul-10 [19:4] هونه‌ری - به‌رێوه‌چوونی پێنجه‌مین فستیڤالی نێوده‌وڵه‌تیی نمایشی سه‌رشه‌قام له‌ مه‌ریوان
Peyamner PNA- پارێزگای "سنه‌"“کوردستان”ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ پێنجه‌مین ساڵی به‌رده‌وام، میوانداریی فستیڤالی نێوده‌وڵه‌تیی نمایشی سه‌رشه‌قام ده‌کات.


به پێی هه‌واڵێکی سایتی "کردستان امروز"، ئه‌و فستیڤاله‌ مانگی ته‌مموز له‌ شاری مه‌ریوان له‌ سێ به‌شی رکابه‌ری، کارگه‌ی فێرکاری و به‌شی نێوده‌وله‌تی به‌رێوه‌ده‌چێت.

ده‌رچووانی به‌شی رکابه‌ری هه‌ر له‌و مانگه‌دا راده‌گه‌یه‌ندرێن.

"قوباد مه‌یمه‌نه‌ت نژاد" به‌ڕێوه‌به‌ری که‌له‌پوور و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای سنه‌ ئه‌رکی به‌رێوبه‌ری فستیڤاڵه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆیه‌.


 Copyright (2006) Peyamner.com