له‌دیدارێكدا سه‌ره‌تا شاندى میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه كه بۆ له نزیكه‌وه ئاشنابوونه به‌و پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییانه‌ی كه له سه‌رجه‌م بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری هاتۆته دی.
دواتر عه‌بدولسه‌لام به‌روارى به‌كورتی باسی له‌و گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنه به‌رچاوانه كرد كه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له كوردستان هاتوونه‌ته دى، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و داكۆكیكردن له مافی ژنان و ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كایسۆ ریسانین پێشتریش له‌ساڵی 2008 به‌سه‌ردانێک هاتۆته هه‌رێمی كوردستان و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی كتێبێكی له‌ژێر ناونیشانی "كوردستان به‌یانییه‌كی رۆشنی لێ دروست ده‌بێت" به زمانی فینله‌ندی له‌سه‌ر كوردستان نووسیوه، تێیدا ستایشی ئه‌و پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییانه‌ی كردووه كه له هه‌رێمی كوردستاندا هاتوونه‌ته‌دی، هه‌روه‌ک وێنه‌یه‌كی كتێبه‌كه‌ی كرده دیاری بۆ سه‌رۆكی لێژنه‌كه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان وێڕای سوپاسكردنی، ئه‌و هه‌ڵوێسته دۆستانه‌یه‌ی نووسه‌رى به‌رزنرخاند و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بۆ گرتنه‌ئه‌ستۆی خه‌رجیی ئه‌و كتێبه بۆ وه‌رگێڕانی بۆ زمانی كوردی.
له‌كۆتایدا شاندی میوان چه‌ندین پرسیاریان سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان كرد و ئه‌ویش به تێروته‌سه‌لی وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دانه‌وه.