له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منیه‌کانى ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تى بۆ ئاژانسى په‌یامنێر باسیان له‌وه‌کرد که له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ئێران حه‌وت قه‌ڵاى سه‌ربازى له نێو خاکى هه‌رێمى کوردستان دروستکردووه و چه‌ندین رێگاى سه‌ربازیشى بۆ قه‌ڵاکان لێداوه.
رونیشیان کرده‌وه: پێنج قه‌ڵا له سنوورى شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران له ناوچه‌کانى په‌تک، ماوه‌تان، به‌رده‌زه‌رد و سه‌رى شیوه‌ره‌ش دروستکراون و دوو قه‌ڵاى سه‌ربازیش له سنوورى قه‌زاى چۆماندا که‌وتونه‌ته ناوچه‌ى کانیه‌ره‌ش.
راشیان گه‌یاند: ئه‌و ناوچانه‌ى قه‌ڵاکانیان لێ دروستکراون ناوچه‌یه‌کى به‌رزى سه‌ر سنوورین و به‌سه‌ر ته‌واوى ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تى ده‌نوارن.
لاى خۆشیه‌وه "عه‌بدولواحید گوانى" قائیمقامى چۆمان به ئاژانسى په‌یامنێرى راگه‌یاند: ئه‌م قه‌ڵایه له ساڵى رابردوو ده‌ستکراوه به دروستکردنى به‌شێک له‌و قه‌ڵایانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان ئاگادار کردۆته‌وه.
گوانی گوتى: دواى تۆپبارانى ئه‌مساڵى کۆمارى ئیسلامى قه‌ڵاکان ئاوه‌دانکراونه‌ته‌وه و له ئێستاشدا ئه‌و قه‌ڵایانه هێزه‌ى سه‌ربازى ئێرانیان لێیه و ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌راوکێى لاى گوندنشینانى سه‌رسنوور دروستکردوه.
قائیمقامی چۆمان گوتی: تاکو ئێستا له لایه‌ن هێزه‌کانى نیشته‌جێى قه‌ڵاکان ته‌قه له که‌س نه‌کراوه و ته‌نها بۆ بارى ئاسایشى سه‌رسنوورى خۆیان ئه‌و قه‌ڵایانه‌یان بنیاد ناوه.